Saturday, June 14, 2025
سەرەکTrainingsئینتەرنشیپی مۆرگان ستانلی لە تایوان

ئینتەرنشیپی مۆرگان ستانلی لە تایوان

ئەم ئینتەرنشیپە، پرۆگرامێکی ١٠ هەفتەییە کە لە مانگی ٦ دەسپێدەکات و لە ڕێگەیەوە دەتوانی کار لەسەر پرۆژەیەکی بزنسبکەیت لە بوارەکەی خۆتدا. یارمەتیشت دەدا کە توانا شیکاری و مرۆییەکانت پێشبخەیت. لەم پرۆگرامەدا، چەندین سەرکردەی جیهانی ئاسیایی لێکچەر و وۆرکشۆپ پێشکەشدەکەن بۆ بەژداربوان. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە پێسویستیت بە تێستی ئایەلتس نابێ.

بوارەکانی ئینتەرنشیپ
بەرێوەبردنی کۆمپانیا، بازرگانی و فرۆشتن، ئابوری، ئۆپەراسیۆن، توێژینەوە، تەکنەلۆجیا

ئەرکەکانی بەژداربوو
تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی سەرپەرشتیارەکەت پێتدەدات
کارکردن لەگەل هاوڕێکانت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەی هەستیاری بزنس
ئەنجامدانی توێژینەوە و شیکاری داتا
ئەنجامدانی تاسکی دیکە بە پێی پێویستی


مەرجەکان

ئینتەرنشیپەکە تەنها بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەرە
پێشکەشکار پێویستە لە ماوەی نێوان مانگی ١٠ ٢٠٢٥ بۆ مانگی ٧ ی ٢٠٢٦ تەخەروج بکات
پێشکەشکار لە هەر بوار و تایبەتمەندیەک دابێت دەتوانێ داواکاری پێشکەشبکات بەڵام تەرکیز لەسەر بواری بزنسە
شارەزایی لە مایکرۆسۆفت ئێگزڵ باشبێت و ئارەزووی فێربوونی توڵی تری هەبێت
ئاستی زمانی ئینگلیزی و گفتوگۆی لە ئاستێکی باشدابێت
ریکۆردی ئەکادیمی باشبێت
بوونی حەز لەو بواری بزنسەی کە هەڵیدەبژێری

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان