Saturday, June 14, 2025
سەرەکEventsفیڵۆوشیپی پەیمانگەی راگەیاندنی جیهانی بۆ بواری رۆژنامەوانی

فیڵۆوشیپی پەیمانگەی راگەیاندنی جیهانی بۆ بواری رۆژنامەوانی

گەر ڕۆژنامەنووسیت و ئارەزووی ئەزموونێکی جیاواز دەکەیت بۆ تێگەیشتن لە میدیای ئەمریکی، کەلتور، سیاسەت و کێشە سەردەمیەکانی ئەمڕۆمان، ئەوا فیڵۆوشیپی پەیمانگەی راگەیاندنی جیهانی بۆ تۆیە. هەموو ساڵێک ئەم پرۆگرامە چەندان ڕۆژنامەوانی پڕ ئەزموونی وڵاتان کۆدەکاتەوە لە ئەمریکا بۆ فێربوون و تێگەیشتنی زیاتر لەسەر ئەو وڵاتە

لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامە گشگیرەوە، ڕۆژنامەنووسانی هەلبژێردراو دەربارەی بنەما بەرکارەکانی ئازادی میدیا و رۆژنامەگەری ئەمریکا راهێنانیان پێدەکرێ و دەبینن کە چۆن ئەم پراکتیسە باشانە بوونەتە هۆی دروستکردنی کەلتورێکی شەفافیەت و هەست بە مەسئولیەتکردنی دامەزراوە حکومیەکانی ئەمریکا و بزنسەکان و ڕێکخراوەکان لەو وڵاتەدا.

لە ماوەی پرۆگرامەکەدا، بەژداربوان گەشتدەکەن بە شارەکانی واشنگتۆن، نیویۆرک، سان فرانسیسکۆ و چاوپێکەوتن دەکەن لەگەل شارەزایان لە دەزگا میدیاییەکان و ڕێکخراوە زمانحالەکان.

پرۆگرامەکە ئەم خەرجیانە لەخۆیدەگرێت

گەشتی فرۆکەی هەردوو سەر لە عێراق-ئەمریکا

گەشت و هاتوچۆ لە ناو ئەمریکا وابەستە بە پرۆگرامەکە

دابینکردنی شوێنی حەوانەوەی گونجاو

پێدانی بڕە پارەیەکی رۆژانە بۆ خەرجی خواردن

پێویستە کەسی پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئەزموونی پێنج ساڵ کارکردنی فوولتایمی لە میدیای نوسراو، رادیۆ و تەلەفزیۆن یاخود ئۆنلاین هەبێ. نموونەی ئەم ئەزموونە دەکرێ ئەمانەی خوارەوە بێ

کارکردن وەک سەرنوسەری هەواڵ یاخود بەشە جیاوازەکانی رۆژنامە، رادیۆ، تەلەفزیۆن، وێبسایت، یاخود بڵاوکراوەی ئۆنلاین

فۆتۆجۆرناڵیست، سەرنوسەری کارتۆنەکان، کۆڵەمیست، یاخود بەرهەمهێنەران لە ناو میدیا

ئەو کەسانەشی کە سەرپەرشتی رۆژنامەنووسان دەکەن بەهەمان شێوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بە مەرجی بوونی ئەزموونی بە لایانی کەم پێنج ساڵ

ئەزموونی پەیوەست بە ڕۆژنامەنووسی لە کاتی قۆناغەکانی خوێندن بە ئەزموونی کار هەژمارناکرێت. هەروەها ئەو کەسانەشی کە لە پەیوەندیە گشتیەکان یاخود رێکخراوەکان کاردەکەن بەڵام کاری سەرەکیان رۆژنامەنووسی نیە ناتوانن داواکاری پێشکەشبکەن

دەبێ لە ئێستادا لە دامەزراوەیەکی میدیایی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار بکات

توانستی زمانی پێشکەوتوو لە ئینگلیزیدا بە نووسین و قسەکردن

توانای سەرکردایەتیکردن

هەموو بەژداربوان داواکراوە لێیان کە پابەندبن بەم ڕێنماییانەی خوارەوە. لادان لەم ڕێنماییانە دەبێتە هۆی کرانەدەرەوە لە پرۆگرام پرۆگرام

ئامادەبوون بەژداریکردن لە هەموو ئەو میتینگانەی پرۆگرام دایاندەنێت

مانەوە لە چوارچێوەی پرۆگرام لە کاتی بەڕێوەچوونیدا و گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت دوابەدوای تەواوبوونی پرۆگرام

نووسینی بابەت بۆ وێبسایتی پرۆگرام و ئەو ئاوتلێتانەی کە پرۆگرام دیاریاندەکات. هەروەها داواکراوە بابەتەکان لە وڵاتی خۆیاندا بەهەمانشێوە شێر بکەنەوە

بەژداریکردن لە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی خوولی کە لە ناویاندا چەندین مێزگرد بوونی دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی بیرورا دەربارەی کێشەکانی ڕۆژنامەگەری لە ئەمریکا و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی

قبوولکردنی کەلتوری جیاوازی ئەوانی دیکە

ئامادەیی بۆ گەشتکردن. لۆکەیشنی پرۆگرام زوو زوو گۆرانکاری بەسەردا دێت و بەژداربوان دەبێ ئامادەبن

داواکاری لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی پرۆگرامەوە دەبێت پێویستە ئەم شتانە لەخۆ بگرێت

پێویستە ناوی سێ کەسی پیشەگەر دابێیت کە ئامادەبن ببن بە پاڵپشتیکارت (ریکۆمێندەر/ریفرێنس)؛ ئەم کەسانە لە لایان پرۆگرامەەوە پەیوەندیان پێوەدەکرێت تاوەکو نامەی پشگیریەکانیان بە ئۆنلاین سەبمیت بکەن

ئەو کەسانەی دەبن بە ریفرێنست پێویستە ئاگاداری کاری کەسی پێشکەشکاربن و بتوانن بە ئینگلیزی کۆمێنت لەسەر توانای رۆژنامەگەری، توانای پێشکەوتن و گەشەسەندن، وە توانای سەرکردایەتیت بدەن

یەکێک لە ریفرێنسەکان پێوویستە لە لایان بەرێوەبەری راستەوخۆی خۆتەوە بنوسرێ

نامەکان پێویستە بە ئینگلیزی بن و قسە لەسەر ئەزموونی پێشکەشکار و کوالیفیکەیشن و توانای بەژداربوو بکەن

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان