Sunday, June 15, 2025
سەرەکTrainingsکۆرسی فێرکاری چۆنیەتی پاککردنەوەی داتا

کۆرسی فێرکاری چۆنیەتی پاککردنەوەی داتا

لە ڕێگەی کوردسکۆلارەوە، ئاشناتان دەکەین بەم کۆرسە ناوازەیە خۆڕاییەی چۆنیەتی پاککردنەوەی داتا.

پاککردنەوەی داتا پێویستی بەوەیە کە داتای خاو (ڕۆو) بگۆڕیت بۆ شێوازێکی گشگیر کە تێگەیشتنی ئاسان بێ. ئەمە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کواڵیتی ئەو داتایەی کۆتکردۆتەوە و ئەو شتانەی کە لێی بەرهەمدەهێنی. بۆ ئەمەش چەند پرۆسەیەکی پێویست هەیە، هەر لە کۆکردنەوەی داتا تا گۆڕینی بۆ شێوازێك کە بە ئاسانی ئەنجامی ستاتیستیکیت بداتێ.

لە ڕێگەی ئەم توتۆڕیالەوە، فێر دەبی کە چۆن هەنگاو بە هەنگاو ئەو ئەنجامە بەدیبهێنی

سیفاتەکانی داتای ئاڵۆزکاو

بوونی کاراکتەر وەک کۆما و ژمارە

ژمارەی خەزنکراو بە شێوەی تێکست

ریزی دووبارە

هەڵەی ڕێنووسی

ناراستی

بۆشایی سپی

داتای نەقوستان

بوونی سفر لە شوێنی نەڵ ڤالیو

تێبینی بۆ خوێنەر

ئەو کەسەی ئەم کۆرسە وەردەگرێ پێویستە تا ڕاددەیەک شارەزایی لە پرۆگرامی ئاڕ هەبێ. بە مانایەکی تر، شارەزا بی کە تێرمی وەک ڤێکتەر، گۆڕاو، لیست، داتا فرەیم، لووپ و فەنکشن نووسین چؤنە. تێرمە ئالۆزەکانی تر لە ڕێگەی ئەم توتۆڕیالە زیاتر شیدەکرێنەوە

کلیک لەسەرەوە بکە بۆ داگرتنی پیدیئێفی توتۆڕیاڵەکە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان