Saturday, June 14, 2025
سەرەکNewsسکۆلەرشیپی حکومەتی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ (سەرجەم تێچوەکانی لە ئەستۆ گیراوە)

سکۆلەرشیپی حکومەتی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ (سەرجەم تێچوەکانی لە ئەستۆ گیراوە)

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەستی پێکرد. هەموو کاندیدە نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری جیهانەوە مافی پێشکەشکردنی داواکری بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی تورکیایان هەیە. حکومەتی تورکیا سکۆلەرشیپ پێشکەش دەکات بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندن بەخۆڕایی. بۆ پێشکەشکردنی سکۆلەرشیپ لە تورکیا هیچ پارەیەکی پێشکەشکردن نییە.

نزیکەی هەموو بوارە ئەکادیمییەکان و پسپۆڕییەکان لە ژێر سکۆلەرشیپی (تورکیا بروسلاریدا) بەردەستن. زۆربەی پرۆگرامەکانی زانکۆکانی تورکیا بە زمانی تورکی. بەڵام هەندێک بەش و زانکۆ پرۆگرام بە زمانی ئینگلیزی یان زمانەکانی تر پێشکەش دەکەن. سکۆلەرشیپەکە هەموو خەرجییەکان دەگرێتەوە لەوانەش کۆرسی زمانی تورکی..

سکۆلەرشیپەکانی تورکیا بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی کێبڕکێیەکی زۆریان هەیە و لەلایەن حکومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت بە مەبەستی یارمەتیدانی خوێندکاران. ئامانج لەم سکۆلەرشیپە دروستکردنی لێکتێگەیشتنی یەکترە لە نێوان کۆمەڵگا و وڵاتە جیاوازەکاندا. پێویستە سەرجەم خوێندکاران لەگەڵ بڕوانامەکەدا بەشداری پرۆگرامی 1 ساڵەی زمانی تورکی بکەن

سوودە داراییەکان

تێچوی خۆتۆمار کردن لە زانکۆ

یارمەتی مانگانە: بۆ فێرخوازی بەکەلۆریۆس ٨٠٠ لیرەی تورکی، بۆ ماستەر ١١٠٠ لیرەی تورکی، بۆ دکتۆرا ١٦٠٠ لیرەی تورکی

کرێی خوێندن

بلیتی گەشتی گەڕانەوە بۆ یەکجار

بیمەی تەندروستی

شوێنی مانەوە

خولی یەک ساڵەی زمانی تورکی

ئەم یارمەتیانە بە درێژایی ماوەی خوێندنی ئاسایی دەدرێت

بەڵگەنامە پێویستەکان

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی تورکیای بورسلاری ٢٠٢٥ لە تورکیا ئەم بەڵگەنامانە پێویستە

بەڵگەنامەیەکی کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتێکی (بەسەرنەچووبێت)

وێنەیەکی ئەم دواییەی کاندیدەکە (تکایە ئاگاداربە کە ئەو وێنەیەی کە لە سیستەمی داواکاریدا دایدەنێیت دەبێت وێنەیەکی دروستی خۆت بێت، وێنەی کاندیدەکان کە ناناسرێتەوە دەبێتە هۆی تێکدانی هەڵسەنگاندنی داواکارییەکەت)

نمرەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی(بەکەلۆری) (پێویستە بۆ ئەو کاندیدانەی کە خاوەنی هیچ بڕوانامە و بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی نین)

بڕوانامەی دبلۆم یان بڕوانامەی کاتی دەرچوون

سەرجەم دۆکومێنتەکان پێویستە ئەسڵیبن (وێنەی شاشەی ئۆنلاین و وەرگێڕانی نایاسایی هەڵسەنگاندنی داواکارییەکەت تێکدەدەن)

هەندێک لە زانکۆکان داوای یەکێک یان زیاتر لەم تاقیکردنەوانەی خوارەوە دەکەن ( تکایە داواکاری زانکۆ چێک بکە)

(GRE، GMAT، DELF، YDS، YÖS )

نمرەی تاقیکردنەوەی زمان (ئەگەر زانکۆ و پرۆگرامی هەڵبژێردراو داوا بکات)

پڕۆپۆزەڵی توێژینەوە و نموونەیەک لە کارە نووسراوەکانت (تەنها بۆ داواکارانی دکتۆرا)

پێوەرەکانی شایستەیی

بڕوانامەی بەکالۆریۆس: پێویستە داواکار تەمەنی لە خوار ٢١ ساڵەوە بێت و بەلایەنی کەمەوە ٧٠% نمرەی بڕوانامەی پێشووی بەدەستهێنابێت

بڕوانامەی ماستەر: پێویستە خوازیار تەمەنی لە خوار ٣٠ ساڵەوە بێت و کەمترین دەستکەوتی ئەکادیمی ٧٥٪ بێت

بڕوانامەی دکتۆرا: پێویستە خوازیار تەمەنی لە خوار ٣٥ ساڵەوە بێت و کەمترین دەستکەوتی ئەکادیمی ٧٥٪ بێت

کەمترین دەستکەوتی ئەکادیمی بۆ خوازیارانی زانستی تەندروستی (پزیشکی و ددان و دەرمانسازی) 90% یە

ئەو خوێندکارانەی کە پێشتر لە تورکیا دەخوێنن ناتوانن داواکاری ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەش بکەن

هاووڵاتیانی ئێستا یان پێشووی تورکیا شایستە نین

دوا مۆڵەت بۆ ناردنی داواکاری ٢٠/٠٢/٢٠٢٥

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان