گەر خوێندکاری زانکۆیت و ئارەزوودەکەیت بۆ ئەم هاوینە ٨ هەفتە لە یابان توێژینەوەی زانستی ئەنجامبدەیت، ئەوا ئەم پرۆگرامە بۆ تۆیە.
پرۆگرامی ئامجین لە زانکۆی کیۆتۆ خولێکی هاوینەیە کە بێ گوێدانە مەرجی جیپیئەی و ئایەڵتس و باکگرواندی زانستی، خوێندکاران وەردەگرێت.
پرۆگرامەکە لە ماوەی ٦/٦ بۆ ٧/٨ ساڵی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت و بەژداربوو هەموو خەرجیەکانی لە لایان پرۆگرامەوە بۆ دابیندەکرێت. تەنها ١٠ کەس دەتوانن لەم پرۆگرامە بەژداربن، بۆیە پەلە بکە و دواکاریەکەت بنێرە.
بەروارەکانی پرۆگرام: ٦/٦ بۆ ٧/٨/٢٠٢٥
دواوادە بۆ داواکاری: ١/٢/٢٠٢٥
سودەکانی پرۆگرام
١. تکتی دوو سەری فڕۆکە
٢. شوێنی مانەوە
٣. بڕێک پارە بۆ خەرجی کە بە دوو دەفعە دەدرێ بە بەژداربوو
بڕی ٩٠،٠٠٠ یەن لە سەرەتای پرۆگرام
بڕی ٩٠،٠٠٠ یەنی دیکە لە ناوەڕاستی مانگی ٧
بوارەکانی توێژینەوە
بایۆکێمستری، ئەندازیاری بایۆلۆجی، بایۆئینفۆرماتیکس، کێمۆئینفۆرماتیکس، بایۆسایکۆلۆجی، بایۆتەکنەلۆجی، ئەندازیاری کیمایی و بایۆمۆلیکیولەر، کیمیا، ئیمیونۆلۆجی، فارماکۆلۆجی پزیشکی، مایکرۆبایۆلۆجی، بایۆلۆجی مۆلیوکیولەر و خانە و گەشەکردن، مۆلیوکیولەر جێنەتیکس، مۆلیوکیولەری پزیشکی، فارماکۆلۆجی، نیورۆبایۆلۆجی، نیرۆسایەنس، پاثۆلۆجی، سایکۆلۆجی فسیۆلۆجی، زانستی فسیۆلۆجی، ستاتیستیکس، تۆکسیکۆلۆجی
بەژداربوو بەژداری کۆمەڵی سیمینار دەکات و سەردانی چەندین تاقیگە دەکەن
خوێندکاران لە هەموو وڵاتێکەوە دەتوانن بەژداربن
پێشکەشکار مەرجە خوێندکاری زانکۆ بێ لە ئاستی بەکالۆریۆس
پێویستە پێشكەشکار ناوی تۆمارکرابێ لە یەکێک لە زانکۆ و کۆلێجەکانی وڵاتەکەی و نامەی پشگیری بێنێت
لە کاتی دەسپێکی پرۆگرام، مەرجە پێشکەشکار بە لایەنی کەم ساڵێکی خوێندنی ئەکادیمی تەواوکردبێ
لە دوای تەواوبوونی پرۆگرام، مەرجە بەژداربوو بە لایەنی کەم سمستەرێکی مابێت تەواوبێت
بۆ پێشکەشكردنی داواکاری، پێویستە ئەوکانتێک لە پۆرتالی سەرەکی پرۆگرام دروستبکەیت و دۆکویمێنتە داواکراوەکان ئەپلۆد بکەیت.