گەر تۆ کارمەندێکی حکومیت ئارەزووی زیاتر بەرەوپێشبردنی خۆتدەکەیت، ئەوا ئەم پرۆگرامە بۆ تۆیە
شیراکە پرۆگرامێکی حکومەتی هۆڵەندیە کە لە لایان بالیۆزخانەی هۆڵەندا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت و لە ڕێگەیەوە کارمەندانی حکومەت لە کەرتە جیاوازەکاندا دەتوانن چەند هەفتەیەک لە وڵاتی هۆڵەندا ڕاهێنان لە بوارەکانی خۆیاندا بکەن.
ئامانجی حکومەتی هۆڵەندا لەم پرۆگرامە بریتیە لە هێنانەکایەی گۆرانکاری ئەرێنی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا. بۆ ئەمەش هەوڵدەدات
١. کۆمەڵگەی گشگیر بەر ئاراستەی قبولکردنی کەلتور و ئاینی جیاواز
٢. دووپاتی گرنگی سەروەری یاسا بکاتەوە و پارێزگاری لە تاکەکان و کەمە نەتەوایەتیەکان و مافەکانی مرۆڤ بکات
٣. ئابوری پتەو دروستبکات کە ببێتە هۆی هێنانە پێشەوەی خۆشگوزەرانی و هەلی کار
پرۆگرامەکانی راهێنان هەمەجۆرن و کاتی راگەیاندنیان جیاوازە. لە ئێستادا چەند دانەیەکیان بەردەستن و دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
مەرجی سەرەکی بریتیە لەوەی کە کارمەندی حکومی بیت، بەڵام لە هەندێ حالەتدا کورسی دابیندەکرێ بۆ ئەو کەسانەشی کە لە ڕێکخراوە نیمچە حکومیەکان دەوام دەکەن لە بوارەکانی گۆرانکاری وزە، سەلامەتی خۆراک، برەودانی بازرگانی و دیپلۆماسی ئابوری، بەڕێوەبردنی ئاو.
زۆرترین ژمارەی بەژداربوان بۆ هەر کۆرسێک بریتیە لە ٢٥ کەس ئەمەش لەبەر ئەوەی کە کۆرسەکان بە شێوەی وۆرکشۆپن و چەندین چالاکی لەخۆدەگرن
پرۆگرامەکە بە تایبەت هانی ژنان دەدات کە داواکاری پێشکەشبکەن و چانسی زیاتریان پێدەدرێ
تێچووی پرۆگرام
حکومەتی هۆڵەندی تێچووی تەواوی بەژداربوان لە ئەستۆدەگرێت وەک گەشتی ئاسمانی، شوێنی مانەوە، ڤیزا، بیمە، پارەی کۆرس.
بۆ داواکاری پێشکەشکردن پێویستە ئەکاونتێک لە وێبسایتی فەرمی پرۆگرام دروستبکەیت و زانیاری و دۆکیومێنتی پێویست ئەپلۆد بکەیت.
ئاگاداربە کە لە ساڵێکدا بۆت هەیە تەنها داواکاری بۆ یەک پرۆگرام پێشکەشبکەیت. گەر ئەمسال سەرکەوتوو نەبوویت، سالی داهاتوو دەتوانی هەوڵبدەیتەوە.
پرۆگرامە بەردەستەکان
١. کارگێڕی دادوەری
٢. گفتوگۆ لەگەل خەڵک
٣. گۆرانکاری وزە
٤. یاسا دانان
٥. بەڕێوەبردنی خۆجێی
٦. برەودانی بازرگانی و دیپلۆماسی ئابوری