بەژداری کۆنفراسێکی گەنجانەی ٤ ڕۆژی بکە لە شاری میلانۆ لە ئیتاڵیا بۆ ئەم وەرزی هاوینە. لوتکەی کاری گەنجان، گەورەترین ئیڤێنتی گەنجانە لەم ساڵدا و ئامانج لێی کۆکردنەوەی گەنجانە لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە، دروستکردنی کاری هاوبەش و داڕشتنی ستراتیجیەتی ئیشکردن لەسەر کێشە هەنووکەییەکانی جیهان وەک گۆڕانی کەشوهەوا، گەشەکردنی بەردەوام، و نوێگەریە تەکنەلۆجیەکان.
٢٥٠ کەس دەتوانێ لەم ئیڤێنتە گەورەیە بەژداربن بۆ ئەزموونکردنی خواردن و کەلتوری ئیتاڵی لە شاری میلانۆ. هیچ تێستێکی زمان داواکراو نیە بەڵام کورسیەکانی ئیڤێنتەکە بە پێی توانا و لێهاتوویی کەسی پێشکەشکار دابەشدەکرێن: ٥٠ کورسی فولی فەند دەبێت، ١٠٠ کورسی بەشێکی تێچووی لە ئەستۆدەگیرێت و ١٠٠ کورسی دیکە بەژداربوو پێویستە خۆی هەموو خەرجیەکان لە ئەستۆبگرێت.
بەروارەکانی پرۆگرام: ١/٥ بۆ ٤/٥/٢٠٢٥
دواوادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٢٠/٢/٢٠٢٥
ئەم ئیڤێنتە ناوازەیە لە لایان ناوەندی بەرەوپێشپردنی دیپلۆماسی ڕێکخراوە کە خاوەن ئەرشیفێکی ناوازەیە لە بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە ئیڤێنتانە.
سودەکانی پرۆگرام
سودەکانی ئەم ئیڤێنتە بە پێی ئەوەی کە لە کام کاتیگۆری پرۆگرامەکە وەردەگیرێیت جیاوازن
فولی فەندد: بەژداربوو لێرەدا خەرجی گەشتی فرۆکە، شوێنی مانەوە، چوونە ژوورەوە بۆ کۆنفرانس، پاڵپشتی بۆ وەرگرتنی ڤیزا، بانگهێشتنامە، ژەمەکانی نانخواردن و کەلوپەلی تایبەت بە ئیڤێنتەکەی بۆ دابیندەکرێت.
نیمچە فەند: بەژداربوو لێرەدا تەنها شوێنی مانەوە، کارتی چوونە ژوورەوە بۆ کرنفرانس، ژەمی نانخواردن، و کەلوپەلی تایبەت بە کۆنفرانسی بۆ دابیندەکرێت.
هەموو بەژداربوان بەبێ جیاوازی لە کاتیگۆری پرۆگرامەکەیان، بڕوانامەی بەژداری وەردەگرن لە کۆتایی ئیڤێنتەکە
١. گەنجان لە سەرانسەری جیهان دەتوانن بەژداربن
٢. ئایەلتس یاخود تۆیفل داواکراو نیە
٣. گرنگ نیە باکگراوندەکەت هەر شتێکە، گەر لەگەل بوارەکانی پرۆگرام کە لەسەرەوە باسکران دەگونجێیت دەتوانی داواکاری پێشکەش بکەیت
٤. خوێندکاران و گەنجانی سەرکردە کە تەمەنیان لە نێوان ١٦-٤٥ ساڵیدایە دەتوانن بەژداربن
یاخود دەتوانی لەڕێگەی ئۆنلاین و وێبسایتی فەرمی ئیڤێنت کە لە خوارەوە دانراوە داواکاری پێشکەشبکەیت. پێوویستە هەموو زانیاریەکان پڕبکەیتەوە و پێرسنال ستەیتمێنتێک بنووسیت گەر دەتەوێ سکۆلارشیپی فوول وەربگریت.
بۆ ئەو کەسانەی کە وەک تەقدیمی سکۆلارشیپەکە دەکەن، بڕی $١٦.٥ پێویستە بدەن. ئەوانەشی کە لەسەر تێچووی خۆیان بەژداردەبن پێوویستە بڕی $٦٥٠ بدەن. گەر دەشتەوێ تەنها بانگهێشتنامەی فەرمی پرۆگرامت بۆ بکرێ بۆ ئاسانکاری ڤیزا، ئەوا پێویستە بڕی $١٢٠ بدەیت.