بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاکاران، دەزگای رۆیتەرز لە ئێستادا داواکاری قبولدەکات بۆ فیڵۆوشیپێک لە بواری رۆژنامەوانیدا. ئەم پرۆگرامە چانسێکی ناوازەیە بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەیە کە چەند ساڵێکی کەم ئەزموونیان هەیە تاوەکو بە شێوەیەکی وردتر لە لایان یەکێک دەزگا بەناوبانگەکانی جیهان راهێنانی پێبکرێ لەو بوارەدا.
پرۆگرامەکە لە ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و لەو ماوەیەدا ئەو بابەتانەی فێریاندەبیت بەکاریاندەهێنیت بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەیەکی رۆژنامەوانی. ئامانج لەم پرۆژەیە، زیاتر برەودانە بە تواناکانت و سودی ناوازەی دەبێ بۆ خۆت و ئەو دەزگایەشی کە کاری بۆ دەکەیت.
دواوادە: پێنجشەممە، ١٣/٢/٢٠٢٥
١. بۆ بەژداریکردن، پێویستە بە لایەنی کەم ئەزموونی ٥ ساڵ کارکردنت لە بواری رۆژنامەوانیدا هەبێت. یانیش ئەزموونێکی هاوتای ئەوەت هەبێ.
٢. ئەم چانسە بۆ رۆژنامەنووسانی هەموو وڵاتان کراوەیە
٣. لە کاتێکدا تێستی زمانی ئینگلیزی داواکراو نیە، پێویستە بیسەلمێنیت کە توانستی زمانی ئینگلیزیت لە ئاستێکدایە نەبێت بە بەربەست بۆ کارکردنت لەم پرۆگرامە
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. پرۆجێکست ستەیتمێنتێکی یەک پەڕەیی تیایدا نوسرابێ ئەو بیرۆکەیە چیە دەتەوێ ئیشی لەسەر بکەیت؟ دەتەوێ کات لە خوێندنەوەی چیدا سەرفبکەیت؟ لەگەل كێ قسەدەکەیت بۆ ئەم پرۆژەیە؟ پێویستە ئەم فایلە لە شێوەی پیدیئێف خەزنکرابێ.
٢. پوختەیەکی ١٥٠ ووشەیی کە باسی بیرۆکەکەتی تیادا بێ
٣. مۆتیڤەیشن ستەیتمێنتی یەک پەڕەیی. بۆچی ئامادەی بۆ ئەم فیڵۆوشیپە؟ بۆچی دەتەوێ ئەم پرۆژەیە لە دەزگای رۆیتەرز ئەنجامبدەیت؟ کە دەگەڕێیتەوە سەر ئیشەکەت نیازت هەیە چۆن سوود لەم پرۆژەیە وەربگری؟ ئەمەش پێویستە بە پیدیئێف خەزنبکەیت.
٤. سیڤیەکی دوو پەڕەیی کە پوختەیەک لە مێژووی کار و خوێندنی خۆتی تێدا بێ. دەتوانی لینکی ئەو بابەتانەی کە نووسیوتن لێرە دابنێی.
٥. پێویستیت بە دوو نامەی پشگیری دەبیت.