Saturday, June 14, 2025
سەرەکCompetitionsپێشبڕکێی فۆتۆگرافی جیهانی ئێستای شوێنەوارناسی ٢٠٢٥

پێشبڕکێی فۆتۆگرافی جیهانی ئێستای شوێنەوارناسی ٢٠٢٥

گەر فۆتۆگرافەریت و ئارەزووی وێنەی کەلتوری و شوێنەوار دەکەیت، ئەوا ئەم پێشبڕكێیە بۆ تۆیە!

بە ئەرشیفەکەتدا بڕۆرەوە و باشترین ئەو وێنانەت کە تەعبیر لە شووێنەوار دەکەن بدۆزەرەوە. گرنگ نیە وێنەکان تازەن یاخود پێشتر گرتوونت، بیاننێرە بۆ ئەم پێشبڕكێیە تاوەکو خەڵاتی ناوازە ببەیتەوە.

خەڵاتەکان

وێنەی براوە و ٣ کەسی دوای ئەوە، وێنەکانیان لە کۆنفرانسی تایبەت بە پێشبڕكێ کە لەندەن پیشاندەدرێ. براوەی یەکەم هەروەها دوو تکتی بەلاشی پێدەدرێ بۆ بەژداریکردنی لە کۆنفرانسەکە و لەوێش خەڵاتی تایبەت بە پێشبڕكێ وەردەگرێ.

دواوادە: ٢٧/١/٢٠٢٥

١. وێنەکان هی هەر شوێنێک بن و لە هەر کوچەیەکی جیهان گیرابن وەردەگیرێن بە مەرجێک تەعبیر بکەن لە شوێنەوار و مێژوو و کەلەپوور

٢. بەژداربوان دەبێ تەمەنیان لە ١٨ ساڵ یاخود سەروتر بێت

٣. پێشبڕكێکە بۆ فۆتۆگرافەرانی ئارەزوومەند و پرۆفیشنالیش کراوەیە. بەڵام ئاگادار بە کە هەردوو جۆری فۆتۆگرافەر لە هەمان ئاستدا دەچنە پێشبڕکێوە.

٤. وەک وترا، وێنەکان دەبێ تەعبیری شوێنەواری مێژووییی لەخۆبگرن. بە بەرزترین کوالیتی گیرابن و قەبارەکەیان لە ١ مێگابایت زیاتر بێت.

یاساکان

١. هەر بەژداربوویەک تاوەکو ٥ وێنە بەژداریپێبکات – پێویستە وێنەکان زانیاریان لەسەر بێ دەربارەی ئەو شوێنە یاخود کەلوپەلە مێژوویەی وێنەیگیراوە، کەی وێنەکە گیراوە، هەروەها زانیاری کەسی خۆت وەک ئامرازەکانی پەیوەندی. مەرجە پۆستال ئەدرەسی خۆت بنێری لەگەل وێنەکان.

٢. وێنەکە لە هەر شوێنێكی جیهان بێت ڕێگەپێدراوە

٣. پێویستە بەهێزترین ڕێزەلوشن بەکاربهێنیت

٤. هەرچەند کۆپیرایتی وێنەکان موڵکی فۆتۆگرافەر خۆیەتی، بەڵام بە داخڵبوونی ئەم پێشبڕكێیە ڕەزامەندی دەردەبری بە بەکارهێنانی وێنەکانت بۆ مەبەستی پێشەنگا و بڵاوکردنەوە و مارکێتینگ

٥. ئەرکی سەرشانی فۆتۆگرافەرە کە رەزامەندی کەسانی ناو وێنەکانی وەرگرتبێ بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان. ئەو فۆتۆگرافەرانەی کە درۆن بەکاردەهێنن پێویستە ڕێکەپێدانی ئەو شوێنانەیان وەرگرتبێ کە وێنەیان گرتووە.

٦. هەر وێنەیەک کە پێشکەشی دەکەیت پێویستە موڵکی خۆتبیت. بە پێشکەشکردنی هەر وێنەیەک تۆ پشراستیدەکەیەوە کە تۆ خاوەنی کۆپی رایت و دروستکەری ئەو وێنەیەیت و بەرپرسیاری لەهەر کەسێکی تر کە داوای خاوەندارێتی ئەو وێنانە بکات.

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

وێنەکانتان (تاوەکو ٥ فۆتۆ) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە. سەبجێکت لاینی ئیمەیڵەکەشتان پێویستە بەو شێوەیە بێ کە لە خوارەوە هاتووە

Email: cwa@world-archaeology.com

Subject line: CWA PHOTO COMPETITION 2024

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان