لوتکەی گەنجان لە وڵاتی کۆریای باشور پرۆگرامێکی ئاڵوگۆری کەلتوری ٤ ڕۆژیە. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، قوتابی و کەسانی گەنجی پرۆفیشنال لە سەرانسەری جیهاندا لە کۆریای باشور بەیەکدەگەن بۆ قسەکردن لەسەر بابەتی کەلتوری و بەردەوامی لەم سەردەمەدا.
وەک بەشداربوویەک، چانست دەبێ کە ئاشنا بیت بە چەندان کەسی بەتوانا و بە ئەزموون لەو بوارەدا. هەموو ئەمانە لە شاری سیئۆل لە کۆریای باشور بەڕێوەدەچێ. هەر لە چوارچێوەی پرۆگرامەکە، لە نزیکەوە ئاشنا دەبی بە کەلتور و کەشی ئەو وڵاتە.
ئامانجەکانی پرۆگرام
– بەهێزکردنی توانای گەنجان لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی کەلتوری و داهێنان لە بواری گەشەکردنی بەردەوام
-هاندانی گەنجان بۆ بە هارمۆنی کردنی کەلتور و چارەسەرە مۆدێرنەکان بۆ چارەسەری کێشە جیهانیەکان
-بنیاتنانی گیانی هاوکاری و ڕێزی هاوبەش لە ناو بەژداربوان
-پڕچەککردنی بەژداربوان بە لێهاتوویی و زانیاری کە چۆن بتوانن کاریگەری لە ناو کۆمەڵگە دروستبکەیت
دواوادە: ٢٨/٢/٢٠٢٥
١. تەمەنی بەژداربوو پێویستە لە نێوان ١٥-٤٠ ساڵ بێت
٢. گرنگ نیە خەڵکی چ وڵاتێکیت یاخود لە چ بوارێک شارەزایت هەیە، گەر ئارەزووی بابەتەکانی پرۆگرام دەکەیت، دەتوانی داواکاری پێشکەشبکەیت
٣. نەبوونی هیچ پێشینەیەکی تاوان یاخود مێژووی کارکردن لەگەل ڕێکخراوە توندڕەوەکان
٤. بوونی ئارەزوو بۆ لایەنی پارێزگاری کەلتوری و ئامانجەکانی گەشەسەندنی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
٥. لەبەر ئەوەی زمانی فەرمی دیدارەکە ئینگلیزیە، توانستێکی باش لە زمانی ئینگلیزیدا داواکراوە (پێویست بە تێستی زمان ناکات).
٦. بوونی خاسڵەتی سەرکردایەتی و ئارەززو بۆ دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لە کۆمەڵگەکەتدا