Sunday, June 15, 2025
سەرەکScholarshipsسکۆلارشیپی ئیراسمەس مەندەس ئایماپ بۆ بواری فیزیای تەنۆلکەیی

سکۆلارشیپی ئیراسمەس مەندەس ئایماپ بۆ بواری فیزیای تەنۆلکەیی

فیزیات تەواوکردووە و ئارەزووی خوێندنی ماستەر دەکەی لە ئەوروپا بە شێوەیەک کە هەر سمستەرێک لە زانکۆیەکی جیاوازی ئاست بەرز بەسەربەریت؟ کەوابێ ئەم پرۆگرامە ناوازەیە بۆتۆیە

ساڵانە پرۆگرامی ئیراسمەس مەندەس چەندین سکۆلارشیپت لە بوارە جیاوازەکاندا بەردەست دەکات. بە شێوەیەکی گشتی، خوێندن لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامە دوو ساڵە و لە مانگی ٩ دا دەسپێدەکات. قوتابی هەر سمستەرە و لە زانکۆیەک دەخوێنێت. لە کۆتایشدا، ئەو بڕوانامەیەی وەریدەگریت، لەلایان هەموو ئەو زانکۆیانە دەردەکرێ کە تیایدا خوێندووتە.

بۆ ئەم پرۆگرامە، خوێندنەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و فەرەنسا بەڕێوەدەچن. وە کۆی ١٨ سکۆلارشیپی فوول بەردەستە بۆ هەر کەسێک لە هەر وڵاتێک بێت کە دەیەوێ داواکاری پێشکەشبکات. یەکەم سمستەریش لە فەرەنسا دەسپێدەکات

سودە داراییەکانی سکۆلارشیپی ئایماپ

١. تەواوی پارەی خوێندن لە هەموو زانکۆکان

٢. تێچووی تکتی فڕۆکە

٣. مووچەیەکی مانگانە

٤. شوێنی مانەوە

٥. خواردن

٦. بیمەی تەندروستی

٧. تێچووی تەواوی پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا

زانکۆ بەژداربووەکان

١. زانکۆی کلێرمۆنت ئاوڤێرگنێ، فەرەنسا

٢. زانکۆی دۆرتمۆند، ئەڵمانیا

٣. زانکۆی بۆڵۆنیا، ئیتاڵیا

١. ئارەزوومەندان لە هەموو وڵاتێکەوە دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن

٢. پێشکەشکار پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی تەواوکردبێ؛ خوێندکار گەر لە کۆتا ساڵی خوێندنی بەکالۆریۆسدا بێ دەتوانێ داواکاری پێشکەشبکات. پێویستە بەر لە دەسپێکی خوێندنی ماستەرەکەت بڕوانامەی بەکالۆریۆسەکەت ئامادەکردبێت و پێشکەشی پرۆگرامی بکەی

٣. تێستی زمان پێویستە، بەڵام گەر تێستی زمان بەردەست نەبێ، ئەوا چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاینت بۆ ڕێکدەخرێ بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زمانی ئینگلیزیت.

٤. بڕوانامەی بەکالۆریۆسەکەت مەرجە لە بواری فیزیادا بێت

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. سیڤی

٢. مۆتیڤەیشن لێتەر

٣. بەڵگەی باری شارستانی و نیشتەجێبوون

٤. ترانسکریپتی (بڕوانامەیەکە کە ناوی وانەکان و نمرەکان و شێوازی نمرەکانی تێدایە) ئامادەیی

٥. ترانسکریپتی زانکۆ

٦. ئەنجامی تێستی زمان

٧. دوو نامەی پشیگیر (ریکەمێندەیشن لێتەر) کە عادەتەن لە لایان دوو مامۆستای زانکۆکەتەوە کە ئاشنان بە ئاست و تواناکانت دەنووسرێ و ئاراستەی پرۆگرام دەکرێ

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

پرۆسەی ئەپلیکەیشنەکە لە لایان زانکۆی دۆرتمۆندەوە بەڕێوەدەبرێ و ئەنجامەکان لە ١/٤/٢٠٢٥ ڕادەگەینرێن. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی لینکی فەرمی پرۆگرام بکە لە ڕێگەی کلیک کردن لەسەرەوە.

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان