خەڵاتی جیهانی خۆراک گەورەترین دەسکەوتی تاکەکەسیە بۆ ئەو کەسانەی کە داهێنانێکیان لە بواری باشترکردنی کواڵیتی و بڕ و بەردەستی خۆراکدا کردووە کە بووبێتە هۆی گەشەکردن و بەرەوپێشبردنی مرۆڤایەتی. تۆش دەسکەوتێکی تاکەکەسی لەمشێوەیەت هەیە یاخود سەر بە دامەزراوەیەکی کە کاری لەو بوارەدا کردووە، ئەوا دەتوانی خۆت بپاڵێوی تاوەکو ببیتە براوەی خەڵاتێکی ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری
دەسکەوتەکەت دەکرێ لە یەکێک لەم بوارانەدا بێت: خۆڵ و خاک، ڕووەک و زانستی ئاژەڵ، زانست و تەکنەلۆجیای خۆراک، نوتریشن، گەشەکردنی ناوچە دوورەدەستەکان، مارکێتینگ لە بواری خۆراکدا، ئاو و ژینگە، پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، ژێرخانی فیزیکی، پرۆگرامی تایبەتی خۆراکپێدان، ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و بنەبڕکردنی هەژاری، ئابووری، شیکاری سیاسی و جێبجێکردن.
مەرجە داهێنانەکەت لە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوەدا بووبێت، دواتر پەیوەست بێتەوە بە بابەتی کوالیتی و چەندێتی و بەردەستی خۆراک.
خەڵاتەکە
بڕی خەڵاتەکە بریتیە لە ٥٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی کە لە ناوەڕاستی مانگی ١٠ یاخود لە رۆژی جیهانی بۆ خۆراک بە شێوەیەکی فەرمی لە مەراسیمی خەڵاتەکانی لۆریەیت پێشکەش دەکرێ.
١. ئەو لایەنەی داواکاری پێشکەشدەکات بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە پێویستە ناوەندێکی ئەکادیمی ئەهلی یاخود حکومی بێت. هەروەها دامەزراوە حکومیەکانی دیکەش دەتوانن خۆیان بپاڵێون بۆ ئەم خەڵاتە. گەر دامەزراوەکەی تۆ یەکێکە لەوانەی کە باسکران، ئەوا دەتوانی چەند پرۆژەت هەیە و چەندیان بە شایەن دەزانی، ئەوەندە جارە خۆت بپاڵێوی
٢. گەر کەسێکیت کە لەسەر ئاستی تاکە کەس داهێنانێکت کردووە لە بواری خۆراکدا، بەهەمانشێوە دەتوانی خۆت بپاڵێوی بەڵام مەرجە کە خۆپاڵاوتنەکەت لە لایان دامەزراوەیەکی ئەکادیمی ئەهلی یا حکومی وە یاخود دامەزراوەیەکی حکومیەوە پاڵپشتی بکرێت و لە لایان ئەوانیشەوە داواکاریەکەت پێشکەشبکرێ. جگە لەوە خۆپاڵاوتن بە بێ بوونی پاڵپشتی دامەزراوەیەک لەوانەی کە باسکرا، قبوڵناکرێ
مەرجەکانی هەڵبژاردن
خەڵاتی جیهانی خۆراک دەدرێ بەو کەسانەی کە دەسکەوتێکی کەسی تایبەت و ناوازەیان بەدەستهێنابێ کە بووبێتە هۆی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی لایەنی خۆراک لەڕووی بڕ و کوالیتی و بەردەستی. پێویستە ئەم دەسکەوتانە لەسەر ئەرزی واقع ببینرێ هەروەها مەرجە شێوازەکانی بەدەستهێنانی ئەم دەسکەوتە تازەگەری پێوەدیاربێ، هەروەها
١. ئەم دەسکەوتە مەرجە بسەلمێنرێ کە بوەتە هۆی بەردەستبوونی خۆراکی زیاتر و کوالیتی باشتر بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک
٢. کاریگەری ئەم دەسکەوتە دەبێ بتوانرێ ببژێردرێ و دووبارەبکرێتەوە یاخود بووبێتە هۆی کەمکردەوەی هەژاری، باشکردنی تەندروستی خەڵک، نوتریشن و کوالیتی ژیان
٣. دەبێ بتوانرێ بسەلمێنرێ کە ئەم زیادبوونە لە سەلامەتی خۆراک دەرەنجامی راستەوخۆی ئەو داهێنان و چالاکیانەی پاڵێوراو بووە. بە واتایەکی دیکە، دەبێ بتوانرێ بسەلمێنرێ کە بەبێ بوونی ئەم دەسکەوتە، هیچ گۆرانکاریەک لە بواری سەلامەتی خۆراک رووینەدەدا
٤. کەسی پاڵێوراو دەبێ زیندوو بێ و تەندروستبێ و بتوانێ خۆی ئامادەی مەراسیمی تایبەت بە خەڵاتەکە بێت. وە دەبێ بتوانێ لە حالەتی بردنەوە وتاری قبولکردنی خەلاتەکە پێشکەشبکات و بەژداربێ لەو ئیڤێنتە میدیاییەکان و پەیمانگەی گەنجانەی خەلاتی جیهانی بۆ خۆراک لە کاتی مەراسیمەکە.
٥. ئەم خەڵاتە ئامانج لێی ئەوەیە کە یەک کەس وەریبگرێ. لە حالەتی زۆر دەگەمەندا و لە کاتی بوونی کۆلابۆرەیشن بە شێوەیەک کە ئەساسی بێ بۆ پرۆژەکە. لەو حالەتەدا دەکرێ زید لە کەسێک لە پاڵاوتنەکەدا ناوی بنووسرێ. لەم کاتەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێ کە هەر کەسێک بە تەواوی رۆڵی چیبووە. لە دواتردا لیژنەیەکی تایبەت بە خەڵاتەکە بە هەڵسەنگاندنی زانیاریەکان بریاردەدا کە ئایا ئەو داهێنانە شایەنی پاڵاوتنە یاخود نا
ئەم زانیاریانەی خوارەوە داواکراون بۆ کاندیدبوون
١. زانیای ئەو لایەنەی کە هەلدەستێ بە کاندیدکردن: ناوی ئەو کەسەی (کەسانەی) کە داهێنانەکەی کردووە، ناوی یەو دامەزراوەیەی کە کاندیدکردنەکە دەکات، ناونیشانی پۆستە، ئیمەیڵ، ژمارەی تەلەفۆن. کاندیدکردنەکە پێویستە لە لایان کاربەدەستێکی باڵای دامەزراوەکە پاڵپشتی بکرێ، ئەمەش بۆ پشراستکردنەوەی دەقیقی زانیاریەکان.
٢. زانیاری کەسی پاڵێوراو: ناوی پاڵێوراو، پۆستی ئێستای، ناونیشانی پۆستە، ئیمەیڵ، ژمارەی تەلەفۆن، بەروار و وڵاتی لەدایکبوون، جنسیەی کەسەکە
٣. زانیاری بایۆگرافی: پێویستە پاڵێوراو سیڤیەکی مفصل لەسەر ئەزموونی کار، خوێندن، ئەفیلیەشنی کار و ئەو خەڵات و ڕێزلێنانەی پێیدراوە پێشکەشبکات
٤. فۆتۆیەکی کەسی پاڵێوراو
٥. پوختەیەکی ١٥٠ ووشەیی یاخود کەمتر لەسەر ئەوەی کە کاندید بۆچی شایەنی پێدانی خەڵاتەکەیە
٦. وتاری دەسکەوتەکە: لە نووسینێک کە لە دوو پەڕە زیاتر نەبێ، باسی دەسکەوتە تایبەتەکەی کەسی پاڵێوراو بکە. وەک پێشتر باسکرا، دەبێ وتارەکە باس لە تایبەتمەندی و گرنگی داهێنانەکە بکات وە چۆن بوەتە هۆی باشترکردنی کوالیتی، و چەندێكی و بەردەستی خۆراک
٧. دووبارە بە دوو پەڕە یاخود کەمتر، وەسفی ئەوە بکە کە چۆن دەسکەوتی پاڵێوراو کاریگەری هەبووە لە لایەنی باشترکردنی تەندروستی، نوتریشن، کوالیتی ژیان، کەمکردنەوەی هەژاری، برسێتی و بەدخۆراکی. پێویستە ئەم ستەیتمێنتە بە پوختەی ئاماژە بکات بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە داهێنانەکە کاریگەری لەسەریان هەبووە، سنووری جوگرافی و کاریگەری پرۆژەکە، کاریگەری دوورمەودای داهێنانەکە و چۆن کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دەبێ
٨. دووپاتکردنەوەی کاندیدکردنەکە: پێویستە نامەیەکی دیکە ئامادە بکرێ کە لە لایان دوو کەسی دیکە کە ئاشنان بە داهێنانی کەسی پاڵێوراو و کاریگەریەکانی بەڵام سەر بەو دامەزراوەیە نین کە کاندیدەکە دەپاڵێون. نامەکە لە لایەن ئەم دوو کەسەوە ئیمزا و بەروار دەکرێ.
٩. هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە کە پاڵپشتی داهێنانەکە بکات پێوویستە لەگەل ئەپلیکەیشنەکە بنێردرێ. ئەمانە بریتین لە: هەواڵ، ئارتیکڵ لەسەر داهێنانەکە، بڵاوکراوەی دیکە کە لایەن کاندید یاخود کەسانی دیکەوە نوسرابن و دەربارەی داهێنانەکەن. بۆ هەر یەکێک لەم بەڵگەنامانە، کۆپی ئەصلی پێویستە بنێردرێن.
لە ڕێگەی کلیک کردن لە سەرەوە، دەسبکە بە پرۆسەی کاندیدکردنەکە