فیڵۆوشیپی گەنجانی پیشەگەر پرۆگرامێکی فوول فەندە کە لە کەنەدا لە ماوەی نێوان ٥ بۆ ٨ ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچی. ئەم پرۆگرامە بۆ هەموو کەسێکە بێ جیاوازی کە خەڵکی چ وڵآتێکی و چ باکگرواندێکت هەیە. مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە تەمەنت لە ٤٥ ساڵ کەمتر بێت.
لە ساڵانی ڕاپبردوو ئەم فیڵۆوشیپە لە بەرازیل و ئیندۆنیزیا و تورکیا و نیپال و تایلەند و مالدیڤس بەڕێوەچووە. ئامانجیشی بریتیە لە کۆکردنەوەی نزیکەی ٢٠٠ گەنجی پیشەگەر ڕاهێنانیان لە بوارەکانی سەرکردایەتی و ڕێگەی مۆدێرن لە فێربووندا. هەروەها ئامانجێکی دیکە بریتیە لە هاندانی گەنجان بۆ بوون بە سەرکردە لە کۆمەلگەکانی خۆیاندا و کۆکردنەوەی هزری هاوشێوەی خۆیان بۆ بەرێوەبردنی کۆمەلگە.
دواوادە بۆ داواکاری: ٥/٣/٢٠٢٥
ژمارەی کورسیەکان
کۆی گشتی ٢٠٠ کەس لەم پرۆگرامە دەتوانن بەژداربن کە دابەشکاریەکەیان بەمشێوەیەی خوارەوەیە
٢٠ کورسی فوول فەند
٤٥ کورسی نیمچە فەند
٥ کورسی تایبەت بە کەسانی کاریگەری ناو سۆشیال میدیا
١٣٠ کورسیش بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر حسابی خۆیان بەژداردەبن
ئەو کەسانەی کە فوول فەند دەکرێن، ئەم سودە داراییانە وەردەگرن
١. تکتی فرۆکە (دوو سەر)
٢. شوێنی مانەوە
٣. یارمەتی لە وەرگرتنی ڤیزا/داواتنامە
٤. دوو ژەم خواردن
٥. کەلوپەلی تایبەت بە کۆنفرانس
٦. بڕوانامەی بەژداریکردن
٧. بەژداری لە ئیڤێنتە کەلتوریەکان
٨. بەژداری تایبەت لە ماراسیمێکی تایبەتی گالا
سودە داراییەکان بۆ ئەو کەسانەی بەشێکی پرۆگرامەکەیان فەند دەکرێ
١. شوێنی مانەوە
٢. بڕوانامە
٣. دوو ژەم خواردن
٤. کەلوپەلی کۆنفرانس
٥. مەراسیم و ئیڤێنتی کەلتوری
ڕێنمایی ڤیزا
پرۆگرامەکە داواتنامە و ڕێنمایی تایبەت لەسەر وەرگرتنی ڤیزا دەدات بە هەموو ئەو کەسانەی کە وەردەگیرێن، بەڵام پرۆگرامەکە ناتوانێ گەرەنتی ڤیزا بکات بۆ هیچ جۆرێک لە بەژداربوان
بابەتەکانی پرۆگرام
١. زیادبوونی کێشە دەروونیەکان لە ناو گەنجاندا: دۆزینەوەی هۆکار و چارەسەرەکان
٢. برەودان بە سەرکردایەتی گەنجان: دروستکردنی گۆرانکاری ئەرێنی
٣. هاندانی گەنجان لە دیپلۆماسیەت و حکومداری: بنیاتنانی داهاتووی سەرکردایەتی جیهانی
١. گرنگ نیە خەلکی هەر وڵاتێک بیت دەتوانی بەژدار بیت
٢. هەل زیاتر بۆ خوێندکار و گەنجانی پیشەگەر و سەرکردەیە. بوونی ئەزموون چانست زیاتر دەکات
٣. تەمەنت لە نێوان ١٦-٤٥ ساڵدا بێت
٤. مەرجی زمان داواکراو نیە
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. پرکردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین
٢. سیڤی
٣. ستەیتمێنتی ئامانجی بەژداریکردن
دواکاری پێشکەشکردن لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی کۆنفرانسەوە دەبێت کە لینکەکەی دانراوە. بڕێ ٣٠ دۆلار بۆ هەر وەردەگیرێت کە داواکاری پێشکەشدەکات. لە ئەگەری وەرنەگیراندا، ئەم بڕە پارەیە ناگەرێندرێتەوە