زانکۆی فرێدریک ئەلێکزاندەر زانکۆیەکی ئەڵمانیە و لە ئێستادا زانکۆکە دوو پۆستی دکتۆرای خستۆتە بەردەست بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا و لە هەمان کاتدا کارکردن دەکەن لە وڵاتی ئەڵمانیا بە مووچەیەکی باش.
ئەم دوو دکتۆرایە لە لایان بەشی کیمیای ژیانی لە زانکۆکە بەردەستکراوە و ناوەرۆکی دکتۆراکان دەربارەی کاریگەری بۆماوە و فاکتەرە ژینگەییەکانە لەسەر دابەشبوون و بڵاوبوونەوەی نوتریێنتەکان لە پەتاتە و ڕووەکی کاساڤا.
ئامانجیش لەم توێژینەوەیە بۆ زیادکردنی بەرهەمی هەردوو جۆری ڕووەکە بە تەتبیقکردنی تەکنیکی بایۆتەکنەلۆجی کە بتوانێ بەرهەم زیادبکات و ڕووەکەکان بپارێزێ. تەرکیزیش زیاتر لەسەر ڕووەکی کاساڤایە بە هۆی ڕۆڵە گرنگ و کاریگەرەکەی لە کەمکردنەوەی برسیەتی لە جیهاندا. ئەو کەسەی ئەم دکتۆرایە تەواو دەکات، دواتر دەبێتە هەڵگری بڕوانامە لە بواری بایۆلۆجی ڕووەکی.
سودەکانی پرۆگرام
کاندیدی وەرگیراو دەبێت بە بەشێك لە تیمێکی پاڵپشت و فرێندلی و کە بە گروپی توێژینەوەی پرۆفیسۆر دکتۆر یوێ زۆنێواڵد و دکتۆر ڤۆلڤگانگ زیرەر ناسراوە. پێشتریش ئەم گروپە چەندین توێژینەوەی زۆر بەسوودیان ئەنجامداوە لەسەر ڕووەکی کاساڤا. تیمەکە پڕیەتی لە زانای ناسراو لەسەر ئاستی جیهان و لە ڕێگەی پەیوەستبوون بەم لابەوە، دەرگات بۆ دەکرێتەوە بۆ گەڕان و کارکردن لە ژینگە و گروپی زۆر سەرنجراکێشتر.
پێویستە کەسی پێشکەشکار کەسێکی داهێنەر و بە جۆش بێ بۆ توێژینەوە بە تایبەت لە بواری توێژینەوەی دانەوێڵە و گەشەسەندنی ڕەگ لە ڕووەکەکاندا. کەسی نموونەیی پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و بێ لە بواری زانستی ڕووەکی گەردی و ئارەزووی بۆ کاری تاقیکاری و بایۆئینفۆرماتیکس هەبێ. توانستێکی بەرز لە زمانی ئینگلیزیدا مەرجێکی سەرەکیە و گەر زمانی ئەڵمانی بزانیت ئەوا چانست زیاترە بۆ وەرگیران
بۆ داواکاری پێشکەشکردن: دەبێ هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان کە مۆتیڤەیشن لێتەر و سیڤیەکی تەفصیل لەخۆدەگرێت بە زمانی ئینگلیزی و تاوەکو بەرواری ٢٨/٢/٢٠٢٥ بنێری بۆ ئەم ئیمەیڵە
project-cass@fau.de
جگە لەو بەڵگەنامانەی سەرەوە، بڕوانامەی ماستەر و بەکالۆریۆس (ترانسکریپت و جیداری) هەروەها تێستی زمان و دوو نامەی ریکۆمێندەیشن بکرێ بە یەک پیدیئێف و ئاراستەی ئەو ئیمەیڵەی سەرەوە بکرێن