دواوادە: ٢٨/٢/٢٠٢٥
ڕێکخراوەکانی ڕیستۆر و ج٢٠ سەر بە ئۆفیسی کۆنگرەی نەتەوەی یەکگرتووەکان دژی بە بیابانبوون خەڵاتێکی تایبەت و ناوازە بۆ گێڕانەوەی ژیان تەرخاندەکەن کە بڕەکەی بریتیە لە ٢٥٠٠٠$ ی ئەمریکی. ئەم خەڵاتە تایبەتە بەو بزنس و رێکخراوانەی کە خۆیان تەرخانکردووە و کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی ژینگەیی و پاراستنی ژینگە و ئیکۆسیستەمەکان.
ئەم خەڵات و گرانتە دەکرێ بە دوو بەشەوە: خەڵاتی ڕێکخراوەکان کە تیشکدەخاتە سەر کاری ئەو رێکخراوانەی کە جێپەنجەیان دیارە لە پاراستن و ژیاندنەوەی ژینگە. خەڵاتی دووەم بریتیە لە خەڵاتی بزنسی سەرکردە کە بە هەمان شێوە خۆیان تەرخانکردووە بۆ جێهێشتنی کاریگەری ژینگەیی ئەرێنی.
سودەکان
براوەی خەڵاتەکە گرانتێک بە بڕی ٢٥٠٠٠$ دۆلار وەردەگرێت وەک پێزانینێک بۆ ئەو کار و دەسکەوتە ژینگەییانەی کە کردوویانە. مەراستیمی خەڵاتپێدانەکە لە ئیڤێنتی رامسەر کۆپ ١٥ لە زیمامبۆی بەڕێوەدەچێ.
ڕێکخراو و بزنسەکان لە سەرانسەری جیهانەوە دەتوانن خۆیان بپاڵێون
ئەمە خەلاتە تایبەتە بە داهێنان، کاریگەری هەژمارکراو لە بواری ژینگە، وە گۆرانکاری بەردەوامپێدراو، بۆیە لایەنی پێشکەشکار پێویستە بتوانێ ئەمانە پیشانبدات
١. کاریگەری ژینگەیی سەلمێنراو لە ڕێگەی پرۆژە و کارەکانیان
٢. تێڕوانینێکی دوور مەودا بۆ بواری ژینگە
٣. ڕاددەی بەژداریپێکردنی کۆمەڵگە
٤. یەکگرتنەوەی ئامانج و ڤیژنەکان لەگەل ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامانجەکانی گەشەکردنی بەردەوام
گەر ڕێکخراوەی یاخود بزنس، لە ڕێگەی کلیک کردن لە یەکێک لەمانەی خوارەوە داواکاری خۆت پێشکەشبکە