Monday, June 16, 2025
سەرەکConferencesکۆنفرانسی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان ٢٠٢٥ لە ئیسپانیا (فول فەند)

کۆنفرانسی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان ٢٠٢٥ لە ئیسپانیا (فول فەند)

ئارەزووی سەردانی کردنی مەدرید و ئیسپانیا دەکەیت؟ لەگەڵیشیدا دەتەوێ بەژداری کۆنفرانسێکی سەرکردایەتی بکەی؟ کەوابێ هەر ئێستا دەتوانی داواکاری خۆت پێشکەشبکەیت بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان کە بۆ ئەمساڵ لە شاری مەدرید لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێ.

پرۆگرامەکە لە بەرواری ٢٧/٦ بۆ ٣٠/٦ ئەنجامدەدرێ و ٢٠٠ کەس لە سەرانسەری جیهانەوە و هەر باکگرواندێکی ئەکادیمیان هەبێ دەتوانن بەژداری ئەم پرۆگرامە بکەن. لە هەمووشی گرنگتر، گەرچی زمانی فەرمی کۆنفرانسەکە ئینگلیزیە، پێویستیت بە هیچ تێستێكی زمان نیە بۆ بەژداریکردن

ئامانجی ئەم کۆنفرانسە هاندانەی سەرکردەکانی داهاتووە بۆ دروستکردن گۆڕانکاری ئەرێنی و دنیایەکی گشگیر. لە ڕێگەی ئەم ئیڤێنتەوە پرۆگرامەکە هەوڵی پێگەیاندن و پڕچەککردنی بەژداربوان دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە هەنووکەییەکان و داهاتوەکان

ژمارەی کورسیەکان

٢٠٠ کەس دەتوانن بەژداربن لەم پرۆگرامەدا گەشت بکەن بۆ مەدرید. ئەو کەسانەی شۆرتلیست دەکرێن، دابەشدەکرێن بەسەر سێ فیئەدا

١. فوول فەند: ٢٠ کورسی

٢. نیمچە فەندکراو: ٤٠ کورسی

٣. ئەو کەسانەی لەسەر حسابی خۆیان بەژدار دەبن: ١٤٠ کورسی

سودەکانی پرۆگرام

١. بانگهێشتنامە و پاڵپشتی بۆ وەرگرتنی سیڤی

٢. گەشتی فڕۆکە بۆ هەردوو سەر تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە فول فەند دەکرێن

٣. شوێنی مانەوە

٤. ژەمی خواردن لە ماوەی پرۆگرام

٥. چوونە ژوورەوە بۆ هەموو چالاکیەکانی کۆنفرانس

٦. کەلوپەل و مێرچی تایبەت بە کۆنفرانس

٧. تێکەڵبوون لەگەڵ کەلتوری ئیسپانی

٨. بڕوانامەی بەژداریکردن

٩. هەموو چالاکی و گەشتەکان بە ناو مەدریدا

بانگهێشنامە بۆ ڤیزای ئیسپانیا

گەر تەنها پێویستیت بە بانگهێشتنامە هەیە و ناتەوێ وەک بەژداربوویەکی فول فەند بەژدار بی، ئەوا کلیک لەم لینکە بکە و ئەهڵبژاردەی “نامەی بانگهێشتکردن” هەلبژێرە.

بەژداربوونی پشڕاستکراوە

گەر دەتەوێ ڕاستەوخۆ وەک بەژداربوویەک کە تێچووی خۆی لە ئەستۆدەگرێ بەژداربیت، ئەوا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکەرەوە و بژاردەی خۆفەندکردن هەلبژێرە

ئەو بابەتانەی لە کۆنفرانسەکە باسدەکرێن بریتین لەمانە

١. سەرکردایەتی و دیپلۆماسی جیهانی

٢. تێکەڵبوونی کۆمەڵگە و نوێنەرایەتیکردن

٣. گۆڕانی کەشوهەوا و بەردەوامی

٤. هاندان و پەروەردەکردنی گەنجان

٥. داهێنانی دیجیتالی و کاریگەری کۆمەڵایەتی

بەژداربوان لە هەر وڵاتێکەوە بێ دەتوانن بەژداربن. بەڵام چەند مەرجێکی بچووک هەیە کە دەبێ بوونیان هەبێ

١. تەمەنی بەژداربوو دەبێ لە نێوان ١٦-٤٠ ساڵ بێ

٢. خوێندکار، پیشەگەر، چالاکوان، سەرکردەی گەنجی کۆمەڵگە، یاخود کەسێ بێ کە توانای دروستکردنی گۆرانکاری هەبێ لە کۆمەڵگە

٣. مەرجی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس بوونی نیە، بەڵام زانینی ئینگلیزی مەرجە

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

ئارەزوومەندان دەبێ لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمی کۆنفرانس داواکاری پێشکەشبکەن. تکایە بە وردی ئەپلیکەیشنەکە بخوێننەوە بەر لەوەی داواکاری پێشکەشبکەن. پرۆگرامەکە بۆ هەر ئەپلیکەیشنێک بڕی ١٥.٩$ دۆلار وەردەگرێت.

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان