دواوادە: ٢٦/٦/٢٠٢٥
گەر پارێزەریت یاخود لە بواری یاسادا کاردەکەیت، ئەوا ئەم فیڵۆوشیپە ٣ هەفتەییە کە هاوینی ئەمساڵ لە هۆڵەندا ئەنجامدەدرێت بۆ تۆیە
لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، ٢٠ کەس لە سەرانسەری جیهاندا کە لە بواری یاسا کاردەکەن هەڵدەبژێردرێن بۆ بەسەربردنی ٣ هەفتە لە شاری لاهای (داناخ) لە هۆڵەندا. ئەم فیڵۆوشیپە پرۆگرامێکی ساڵانەیە و بۆ ئەمسال بەرواری پرۆگرامەکە لە ٣٠/٦ بۆ ١/٨ دەبێت.
ئەو کەسەی داواکاری پێشکەشدەکات پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک لە بەرامبەر پرکردنەوەی داواکاری بدات و لە حالەتی وەرگیرانیشدا، پرۆگرامەکە سەرجەم تێچووەکانی وەک گەشتی ئاسمانی، شوێنی مانەوە و خواردن و هتد لە ئەستۆدەگرێت.
ئامانجی ئەم پرۆگرامە بریتیە لە زیاتر ئاشناکردنی بەژداربوان بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و کارە یاساییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەر بۆیە لە ماوەی پرۆگرامەکە، بەژداربوان بەژداری چەندین محازەرە و سیمینار دەکەن دەربارەی یاسای نێودەوڵەتی و لە کۆتایشدا بڕوانامە دەدرێ پێیان.
سودە داراییەکانی پرۆگرام
پرۆگرامەکە ئەم تێچووانە لە ئەستۆدەگرێت
١. تێچووی گەشتی ئاسمانی هەردوو سەر
٢. شوێنی مانەوە
٣. بیمەی تەندروستی بۆ ماوەی پرۆگرامەکە
٤. تێچووی بەژداری لە پرۆگرام
٥. پێداویستیەکانی ڕاهێنان
٦. بڕە پارەی خۆ تۆمارکردن بۆ فیڵۆوشیپەکە
٧. مەسروفی رۆژانە
ئەو سیمینار و بابەتانەی کە لە کاتی فێڵۆوشیپەکە باسدەکرێن بریتین لە
١. ناساندنێک بۆ یاسای نێودەوڵەتی
٢. یاساکانی ڕێککەوتن
٣. لێپرسراویەتیە نێودەوڵەتیەکان
٤. ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی
٥. یەکلایکردنەوەی ئاشتیانەی کێشە نێودەوڵەتیەکان
٦. یاسای دیپلۆماسی
٧. یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ
٨. یاسان نێودەوڵەتی مرۆیی
٩. یاسای نێودەوڵەتی تاوان
١٠. یاسای نێودەوڵەتی ژینگە
١١. یاسای دەریاکان
١٢. یاسای نێودەوڵەتی بازرگانی
١٣. یاسای نێودەوڵەتی وەبەرهێنان
١. ئەولەویەتی ئەم پرۆگرامە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە وڵاتی تازە پێشکەوتووەوە بەژداردەبن یاخود سەر بەو وڵاتانەن کە لە ڕووی ئابووریەوە پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە
٢. پێشکەشکار پێویستە باکگراوندی یاسایی هەبێت و ئەزموونی پیشەگەری هەبێ لە بواری یاسای نێودەوڵەتی
٣. دەبێ بتوانی بەژداری تەواوی پرۆگرام بکەیت و ئامادەبیت
ئەو کەسانی داواکاری پێشکەشدەکەن، دەبێ هەموو فۆرم و بەڵگەنامە پێویستەکان ئامادەبکەن و ڕێکیانبخەن بەو شیێوەیەی دیاریکراوە. هەموو پێداویستیەکان پێویستە بنێردرێن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە
iflp@un.org
بۆ زانیاری زیاتر و زانینی بەڵگەنامە پێویستەکان، سەردانی لینکی فەرمی پرۆگرامەکە بکەن