دواوادە: ١٨/٥/٢٠٢٥
گەر تازە خوێندنی بەکالۆریۆست تەواوکردووە ئارەزووی بەردەوامیدان بەخوێندن دەکەیت بۆ ماستەر، ئەوا ئەم چانسە ناوازەیە بۆ تۆیە. پرۆگرامی فولبرایت، پرۆگرامی تایبەتی سەفارەت و قونسولخانەی ئەمریکایە لە عێراق بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی خوێندنی ماستەر دەکەن بۆ ماوەی دوو ساڵ لە وڵاتی ئەمریکا
بەژداربوانی پرۆگرام لە ڕێگەی پێشبڕکێیەکی کراوە و لەسەر بنەمای شایەنبوون هەڵدەبژێردرێن. لەم پێشبركێیەدا توانای سەرکردایەتیکردن و توانستی ئەکادیمی و توانای خۆگونجاند لەگەل ژیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبنە پێوەر بۆ سەرکەوتنی ئەپلیکەیشنەکەت.
ئەم پرۆگرامە لە لایان حکومەتی ئەمریکیەوە فەندی تەواو دەکرێت و ماوەی فەندەکە بۆ دوو ساڵە. هەروەها خەڵکی لە ١٦٠ وڵاتی جیاوازەوە دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ پرۆگرامە جیاوازەکانی فولبرایت. جگە لە پرۆگرامی ماستەرەکەی، فولبرایت چەندین خوول و پرۆگرامی تریشی تایبەت بە کەسانەی خاوەن لێهاتوویی تایبەت و مامۆستایان، خوێندکاران، توێژەران، هونەرمەندان و کەسانی پیشەگەر هەیە. لە دوای دەرچوونیش لە هەر کامێک لە پرۆگرامەکانی فولبرایت، دەبیتە ئەندامی تۆڕی دەرچوانی پرۆگرامەکانی فولبرایت کە چەندین کەسی بە ئەزموون و داهێنەر لە جیهاندا لەخۆدەگرن
سودەکانی پرۆگرام
جگە لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و هەلی ئەنجامدانی توێژینەوە لە زانکۆیەکی ئەمریکی، پرۆگرامەکە چەندین سودی دیکە لەخۆیدەگرێت، وەکو
١. ئەزموونکردن و فێربوون دەربارەی کەلتوری ئەمریکی و هاوبەشی پێکردن و ناساندنی کەلتوری وڵاتی خۆت
٢. زیادکردنی باکگراوندی زانستی خۆت و هەلی دەسکەوتنی کار لە دوای خوێندنی ماستەرەکەت
٣. دروستکردنی پەیوەندی درێژخایەن و بوون بە ئەندام لە تۆڕی جیهانی دەرچوانی فولبرایت
٤. بەژداریکردن لە پرۆگرامی تری جیاواز بەر لە دەسپێکی پرۆگرامی ئەکادیمی و بەژداربوون لە چەندەها سیمینار
٥. دۆزینەوەی هەل بۆ گەشەسەندنی پیشەیی و توێژینەوە لە زانکۆکانی ئەمریکا
٦. ئەو تێچووانەی پرۆگرام لەخۆیاندەگرێت بریتی دەبن لە: پارەی خوێندن، خەرجی ژیان، تکتی دوو سەری فڕۆکە
پرۆگرامی فولبرایت (ک ناوە فەرمیەکەی بریتیە لە پرۆگرامی خوێندکاری بیانی فولبرایت) بۆ دەرچوانی زانکۆ و پیشەگەرانە لە چەندەها باکگراوندی ئەکادیمی و پیشەیی. باشترین کاندیدەکان ئەوانەن کە ریکۆردێکی ئەکادیمی باشیان هەبێ، توانستی زمانی ئینگلیزیان بەهێزبێ، وە ئامادەیی دەرببڕن بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان دوای تەواوبوونی پرۆگرام.
هەر بۆیە ئەم پرۆگرامە تایبەتە بەو کەسانەی هەموو مەرجەکانیان تێدابێ و چانسی ئەو کەسانە زیاترە کە پێشتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نەیانخوێندبێ و نەژیابن
مەرجە گشتیەکان
١. داواکار پێویستە خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت
٢. خەڵکانی ئەمریکی و ئەو کەسانەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکین ناتوانن داواکاری پێشکەشبکەن
٣. داواکار پێویستە تەواوی ماوەی داواکاری پێشکەشکردن، هەلبژاردن، کاندیدکردن و دانان لە زانکۆکان لە عێراق بمێننەوە
٤. داواکار پێویستە بە لایەنی کەم خاوەنی دوو ساڵ ئەزموونی پیشەیی بێت لە دوای دەرچوونی لە زانکۆ
٥. پێویستە کەسی داواکار هەلگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت کە دانبپێنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی بێت (ئەمە کوردستانیش دەگرێتەوە بەڵام باشتر وایە پەیوەندی بکرێت بە ئەمیدئیستەوە بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە)
٦. داواکار پێویستە باکگرواندێکی ئەکادیمی بەهێزی هەبێ
٧. ئەفزەلیەت دەدرێ بەو کەسانەی کە ئەزموونیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کەمە (واتا بەژداری یەکێک لە پرۆگرامە ئالوگۆرەکانی ئەمریکا نەبووبێتن) یاخود لەوێ نەژیابن
٨. داواکار پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی زۆر بەهێز بێت یاخود بتوانێ بەر لەدەسپێکی پرۆگرام بەژداری پرۆگرامی ئینگلیزی ماوە درێژ بکات کە لە لایان فولبرایتەوە پێشکەشدەکرێ
٩. داواکار دەتوانێ داواکاری بۆ زۆربەی بوارەکانی پێشکەشبکات وەک زانستە مرۆییەکان، زانستە کۆمەڵایەتیەکان، زانستەکان، تەکنەلۆجیا، ئەندازیاری. بەڵام ئەو پرۆگرامانەی کە لایەنی نۆرینگەیی و توێژینەوەی کلینیکی لەخۆدەگرن، وەک پزیشکی و پەرستاری، ڕێگەپێدراونین. پرۆگرامە غەیرە کلینیکیەکان وەک تەندروستی گشتی و بەڕێوەبردنی پەرستاری قبوڵکراون.
تێبینی: هەر کاندیدێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ یان زیاتر بەدوای یەکدا لە ماوەی ٦ ساڵی بەر لە دەسپێکی ئەپلیکەیشنەکە لە ئەمریکا ژیابێ، ناتوانێ داواکاری پێشکەشبکات.
ستافی ئەمیدئیست، ڕاوێژکاران و کارمەندانی بالیۆزخانە و کونسولخانەکانی ئەمریکا کە کار بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و وەکالەتی ئەمریکی بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی دەکەن، هەروەها ئەندامانی خێزانە پلە یەکەکانیان، ناتوانن داواکاری پێشکەشبکەن بۆ ئەم پرۆگرامە لە ماوەی کارکردنیان لەو شوێنانە و تا ساڵێک دوای تەواوبوونی کارکردنیان.
لە کاتی پڕکردنەوەی داواکاری، ئەم بەڵگەنامانە پێویستە بنێردرێن
١. کۆپی ئەصلی ترانسکریپتی ئەکادیمی، گەر بەڵگەنامەکە ئینگلیزی نەبوو، پێویستە وەرگێرانی یاسایی بۆ بکرێ و ختمی فەرمی لەسەربێ
٢. تێستەکانی زمان وەک تۆیفل، ئایەلتس، یاخود دوۆلینگۆ گەر بەردەسبوو
٣. سیڤیەکی ئەپدەیتکراو کە دیتەیلی هەموو کارەکانی پێشووترتی تێدابێ
٤. سێ نامەی ریکۆمێندەیشن بە ئینگلیزی یاخود وەرگێڕدراوی یاسایی
٥. پێرسناڵ ستەیتمێنتێک تاوەکو ٦٠٠ ووشە
٦. ستەیتمێنتێکی توێژینەوە بە ئینگلیزی دەربارەی ئەو بوارەی دەتەوێ بیخوێنی و توێژینەوە بکەی
تێستی زمان ئیختیاریە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری، بەڵام گەر هەر کامێک لە تێستە داواکراوەکانت کردووە، ئەوا کۆپیەکی ئەپلۆد بکە
ئەو کەسانەی هەلبدەژێردرێن لە هاوینی ٢٠٢٥ چاوپێکەوتنیان لەگەل دەکرێ
تێبینی گرنگ
١. داواکاری پێشکەشکردن تەنها لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت. ئەپلیکەیشنی درەنگ و ناتەواو سەیرناکرێ
٢. هەموو ئەو کەسانەی ئەم سکۆلارشیپە وەردەگرن دەبێ لە دوای تەواوبوون بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و بۆ ماوەی دوو ساڵ نیشتەجێبن
٣. هەر کەسێک پێویستی بە یارمەتی یاخود کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت هەیە بۆ تەواوکردنی داواکاریەکەی ئەوا دەتوانێ بە خۆڕایی سەردانی سەنتەرەکانی ئەمیدئیست بکات
٤. داواکار پێویستە تەواوی ماوەی ئەپلیکەیشن و هەلبژاردن و مقابەلە لە وڵاتی خۆی بێ
پلەجیاریزم
پلەجیاریزم بریتیە لە بردنی کار و بیرۆکەی کەسانی تر و بەکارهێنانی وەک ئەوەی هی خۆت بێ. پرۆگرامی فولبرایت بە هیچ شێوەیەک پلەجیاریزم قبولناکات هەر کەسێ هەر بەشێک لە ئەپلیەکشنەکەی پلەجیاریزم دەربچێ، ئەوا راستەوخۆ لە پێشبرکێ دووردەخرێتەوە.
هەموو ئەو نووسین و بەڵگەنامانەی پێشکەشکیان دەکەیت پێوویستە هی خۆت بن و لەسەر بنەمای بیرۆکە توانستی زمانی ئینگلیزی خۆت نوسرابن. کۆپیکردنی شت ڕاستەوخۆ لە ئێنجنەکانی زیرەکی دەسکرد (چاتجیپیتی، دیپسیک، جێمینای، هتد) قبولکراو نیە و دەبێتە هۆی رەتکردنەوەی داواکاریەکەت
سیاسەتی تایبەت بە عێڕاق
سەپۆرتی ڤیزای جۆری ١ جەی تەنها دەدرێ بە کەسی وەرگیراو. خێزان و ماڵو منداڵی خوار تەمەن ٢١ ساڵ کە عادەتەن ڤیزای جۆری جەی ٢ وەردەگرن ناتوانن لە کاتی خوێندنی پرۆگرام هاوەڵی کاندیدی وەرگیراو بکەن
بۆ زانیاری زیاتر
پەیوەندی بکەن بە ئەمدیئیست/عێراق لەم کاتانە و ڕێگایانەی خوارەوە
یەکشەم تا پێنجشەم لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٤:٣٠
FulbrightIraq@amideast.org
ژمارە تەلەفۆنی ئۆفیسی بەغداد: ٠٧٨٢٩٠٢٨١١٦
ژمارە تەلەفۆنی ئۆفیسی هەولێر: ٠٧٧٠٦٤٥٢٢٧٥