Sunday, June 15, 2025
سەرەکConferencesوۆرکشۆپی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی لە ئەڵمانیا

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی لە ئەڵمانیا

بۆ سەرکردە گەنجەکان و ئەوانەی ئارەزووی کارکردن دەکەن لەگەل ناوچە دوورەدەستەکان، ئەم وۆرکشۆپە ١٣ رۆژیە بۆ ئێوەیە کە لە ١٤ بۆ ٢٠٢٥/٨/٢٧ لە شاری هێرشینگ لە هەرێمی باڤاریا بەڕێوەدەچێ.

وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی ساڵانە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ و لە لایان وەزارەتی فیدرالی خۆراک و کشتوکاڵ ڕێکدەخرێ. بۆ ئەمساڵ، پرۆگرامەکە لە چوارچێوەی “هاوبەشی پێکردنی لێهاتووییەکان – دروستکردنی گۆرانکاری” بەڕێوەدەچی. هەر بۆیە پرۆگرامەکە چەندان سەرکردەی گەنج لە سەرانسەری جیهاندا بانگهێشتدەکات بۆ ڕاهێنانیان لەسەر ناساندنی مافی خۆراک وەک مافێکی مرۆڤ بۆ کۆمەڵگە دوورنشینەکان.

لە ڕێگەی ئەم وۆرکشۆپەوە تۆ دەتوانی پەرە بە تواناکانت بدەی و ببی بە بەشێک لە تۆڕێکی جیهانی پاراستنی خۆراک لە وڵاتی خۆتدا. بەژداربوان لە ماوەی پرۆگرامدا بیرۆکە ئاڵوگۆڕدەکەن لەسەر کارکردن لەگەل گەنجان لە شوێنە دوورەدەستەکان کێشە جیهانیە هەنووکەییەکانی وەک هاندانی ژنان و گەنجان لە شوێنە دوورەکان، قەڵاچۆکردنی برسێتی و هەژاری، بەژداریکردن لە ئاکشنی ژینگەیی، وە بەکارهێنانی ستراتیجی نوێ لە وەستانەوە دژی ئەم کێشانە.

سودەکان

١. هیچ تێچوویەکی فۆرم و بەژداریکردن ناکەوێتە سەر خۆت

٢. ڕێکخراوی ڕێکخەری پرۆگرام شوێنی مانەوە دابین دەکات

٣. لە کاتی پرۆگرامدا خواردن دابیندەکرێ

٤. تێچووی بەڵگەنامەکان و گەشتەکان دابیندەکرێ

٥. هەلی فێربوونی لێهاتوویی بەنرخ و نوێ

٦. هەلی گەشتکردن بە ئەڵمانیا و فراوانکردنی تۆری پەیوەندیەکانت

١. بەژداربوو دەىێ لە یەکێک لە زمانە بەرکارەکانی پرۆگرام کە ئەڵمانی و ئینگلیزی و فەرەنسیە بە توانابێ

٢. تەنها یەک جار دەتوانێ بەژداری پرۆگرام بکا

٣. خەلکی لە هەموو وڵاتانەوە دەتوانن بەژدار بن

٤. پێشکەشکار پێویستە لە بواری برەودانی تواناکانی گەنجان لە شوێنە دوورەدەستەکان و لە چوارچێوەی یەکێک لە چوار بوارەکەی وۆرکشۆپەکە کاربکەن

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

بۆ بەژداریکردن

١. دروستکردنی ئەکاونتێکی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەو لینکەی سەرەوە

٢. ئەو بۆشاییانەی کە ئەستێرەیەکیان لە تەنیشتە مەرجە پڕبکرێنەوە

٣. پرکردنەوەی زانیاریە کەسیەکان

٤. نووسینی ئەدرەستی ئێستات

٥. وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەیوەست بە چوار بواری وۆرکشۆپەکە

٦. پوختەیەک لەسەر ئەو کارەی لە ناوچە دوورەدەستەکان دەیکەیت و چەند نموونەیەکی پراکتیکی

٧. نووسینی زانیاری خاوەن کارەکەت یاخود ئەو ڕێکخراوەی کە لە بواری گەنجاندا کاردەکات

٨. ئەو پالنەرانەی وات لێدەکەن بەژداری ئەم پرۆگرامە بکەی بنووسە و پێشبینی دەکەی چ دەرەنجامێکی هەبێ

٩. ئەو زمانە هەلبژێرە کە تیایدا بەتوانای

١٠. مەرجەکانی بەژداریکردن بخوێنەوە و رەزامەندی بدە لەسەریان

١١. هەموو زانیاریەکان چێکبکەرەوە و کلیک لەسەر دوگمەی رێجیستەر بکە

١٢. دوای تەواوکردنی فۆرمەکە، ئیمەیلێکت بەدەستدەگات تا لە ڕێگەیەوە بتوانی پشراستی بەژداریکردنت بکەیەوە

١٣. کلیککردن لەسەر لینکەکە پێویستیە و دوای ئەوە وەصلی ئەپلیکەیشنەکەت و کە ژمارەی تکتەکەتی لەسەرە دەردەکرێ

١٤. ئەو کەسانەی هەلدەبژێردرێن لە مانگی ٤ ئاگاداردەکرێنەوە

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. سیڤی

٢. پاسپۆرت

٣. بڕوانامەی کاری پەیوەستت بە بابەتی پرۆگرام

٤. هەر بەڵگەنامەیەکی پاڵپشتیکەری دیکە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان