دواوادە: ٢٣/٣/٢٠٢٥
گەر هونەرمەندیت و لە چوارچێوەی گروپێک کاردەکەی و ئارەزووی ناساندنی میوزیکی کوردی دەکەیت بە جیهان، ئەوا پرۆگرامی ڤیزای میوزیک کە لە ڕەبات، مەغرب بەڕێوەدەچێ بۆ تۆیە. هەر لەگەل دامەزراندنیەوە، ئەم پرۆگرامە وەک پلاتفۆرمێک بووە بۆ برەو دان بە کاری هونەرمەندان و میوزیکی وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر بۆیە بۆ ئەمساڵیش، ئامانجی ئەم پرۆگرامە بریتیە لە کۆکردنەوەی هونەرمەند و پرۆدیوسەر و بەرێوەبەری کار و پیشەگەرانی کەرتی میوزیک.
ساڵانە پرۆگرامەکە تیشک دەخاتە سەر دەوڵەمەندی و هەمەچەشنی بەهرەکان و هانی ئالوگۆری هونەری دەدات لە نێوان کەلتورە جیاوازەکان. ئەم پرۆگرامە چەندەها چالاکی وەک پێرفۆرمانسی راستەوخۆ، کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، هەلی دروستکردنی پەیوەندی هونەری و کەلتوری لەخۆدەگرێت.
سودەکان
١. هەموو خەرجیەکانی وەک تێچووی پرۆگرام، تێچووی گەشت (فرۆکە، شەمەندەفەر، هتد)، تێچووی ڤیزا لە لایان پرۆگرام کەڤەر دەکرێت
٢. بۆ ئەو گروپ و کەسانەی دەیانەوێ پێرفۆرمانسی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدەن، هەموو کەلوپەلە پێویستەکان دابیندەکرێ (جگە لە هەندێ پێویستی تایبەت وەک گیتار، بەیس، ئالەتی تایبەت، یاخود گراند پیانۆ).
٣. گواستنەوە لە فرۆکەخانەوە و شوێنی مانەوە بۆ ٦ ئەندامی گروپەکانی میوزیک دابیندەکرێ – شوێنی مانەوەکان لە یەک بۆ سێ شەو دەبێ بە پێی وڵات و ئەندامەکان دەخرێنە ژووری دوو کەسی
٤. بڕی ٥٠٠ درهەمی مەغریبی دابیندەکرێ بۆ هەر کەسێک لە رۆژی پێرفۆرمانس – واتا بە نزیکەیی ٣٠٠٠ درهەمی مەغریبی بۆ هەر گروپێک
٥. دانان و شەیرکردنی پێرفۆرمانسەکە لە ئەکاونت و بڵاوکراوەکانی ڤیزای میوزیک – سۆشیال میدیا، نیوسلێتەر، مارکێتینگی ئۆنلاین، هتد
٦. باجی تایبەت بۆ هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەری گروپەکان بۆ داخلبوون بۆ هەموو ئیڤێنتەکانی ڤیزای میوزیک
١. پرۆپۆزاڵی پرۆژەیەکی پێرفۆرمانسی راستەوخۆی ٤٠ خوولەکی لە چوارچێوەی یەکێک لەم ژانرانە: فۆلک جیهانی و فیوژن، میوزیکی هاوچەرخ و شار، میوزیکی ئەلکترۆنی – دی جەی و ڤی جەی
٢. هەموو ئەندامانی تیپی میوزیکەکە پێویستە تەمەنیان ١٨ ساڵ و زیاتر بێت
٣. پێویستە گروپەکە بە لایەنی کەمەوە ساڵێک چالاک بووبێت و چەندەها ئەزموونی سەر ستەیجیان هەبێ – ئەو کۆنسێرتانەی کە ساڵی پێشوو کراون و ئەوانەشی کە ئەمساڵ لە پلاندایە بکرێن لە ئەپلیکەیشنەکە ئاماژەی پێ بکرێ
٤ . بتوانن ماوەی ٤٠ خوولەک لە پێڕفۆرمانسی راستەوخۆدا میوزیکی ئۆریجیناڵ عەزفبکەن
٥. ئەو گروپانەی پێشتر داواکاریان پێشکەشکردووە و سەرکەوتوو نەبوون، دەتوانن جارێکی دیکە داواکاری بکەنەوە
٦. ئەو هونەرمەندانەی لە خوولێکی پێشووی پرۆگرامدا بەژداریان کردووە و ماوەی سێ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر بەژداریکردنیاندا، دەتوانن دووبارە بەژدارببنەوە بە مەرجی ئەوەی لە گروپێکی تازەدا بن و میوزیکی تازە پێشکەشبکەن.
فۆرمەکە پربکەرەوە و ئەم زانیاریانە بنێرە
١. بایۆگرافی – ٢٠٠ ووشە
٢. ناوی گروپ و ئەندامانی بەو ئامێرانەی عەزفی دەکەن
٣. لیبکی ئۆنلاینی ٢ لە کۆنسێرتەکانیان
٤. بەرواری ئەو کۆنسێرت و پێرفۆرمانسانەی کە کراون و یاخود لە پلاندایە لە ساڵی ٢٠٢٥ بیکەن
٥. پلانی تەکنیکی و ڕێکخستنی ستەیج
٦. ٣ وێنەی هێچدی
٧. فایلی ڕۆژنامەنووسی گروپ