بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی ئولام لە پۆڵەندا ٢٠٢٥
وەزارەتی خوێندنی باڵای پۆڵەندا بانگەوازێکی نوێ بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی ( ئولام) ڕادەگەیەنین، کە دەرفەت دەدات بە زانایانی بیانی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لە پۆڵەندا. ئەمە حەوتەمین خولی یەکێک لە پرۆگرامە سەرەکییەکانە کە پشتگیری لە بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانی پۆڵەندا دەکات
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟
بانگهێشتی توێژەرانی بەڕێز دەکەرێت لە هەموو جیهانەوە کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بن لە هەر بوارێکدا. دەتوانن پڕۆژە توێژینەوەکانتان بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە زانستییەکانی پۆڵەندا ئەنجام بدەن
مەرج و سوودەکانی ئەم پرۆگرامە
ماوەی مانەوە: ٦ بۆ ٢٤ مانگ
پشتگیری دارایی: مانگانە ٢٨٠٠ دۆلار
یارمەتییە زیادەکان: دەرماڵەی دابینکردنی تێچووی هاتن و دەرماڵەی خێزان بۆ ئەوانەی منداڵیان هەیە
ئامانجی مانەوە: ئەنجامدانی توێژینەوە، ئەنجامدانی زەمالەی پۆست دکتۆرا یان بەدەستهێنانی ماددە بۆ لێکۆڵینەوە و بڵاوکردنەوەی
بەروارە سەرەکییەکان
دوا وادەی پێشکەشکردن: لە ١٠ی شوبات تا ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ (تا کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ) سیستەمی پڕۆگرامەکە کارا دبێت بۆ پیشکەش کردن
ئامادەبوون لە پۆڵەندا : لە ١ی شوباتی ٢٠٢٦ەوە.
زانیاری زیاتر
ئەگەر بڕوانامەی مۆری سەرکەوتنت پێبەخشراوە لە ڕێگەی پرۆگرامی زەمالەی پۆست دکتۆرا لە پڕۆگرامی ماری سکلۆدۆڤسکا-کیوری، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت – ئێمە ئەم بڕوانامەیە وەک پشتڕاستکردنەوەی کوالیتی داواکارییەکەت دەناسێنین.
هێشتا ناوەندێکی میوانداری بە دڵی خۆت نیت؟ لێرەوە سەیری دامەزراوە توێژینەوەکانی پۆڵەندا بکەن.
ئەم دەرفەتە ناوازەیە لەدەست مەدە! لەگەڵ ٣٦٢ توێژەر لە ٥٩ وڵاتەوە کە پێشتر سوودیان لە پرۆگرامی ئولام وەرگرتووە ، پەرە بە پیشەکەت بدە لە پۆڵەندا.
بۆ وردەکاری زیاتر لە خوارەوە کلیک لە لینکی فەرمی پڕۆگرامەکە بکە یان لێرە فایلی پڕۆگرامەکە داونلۆد بکە