Saturday, June 14, 2025
سەرەکNewsهەواڵ - سکۆڵەرشیپی دکتۆرای پانێڵی نێوان IPCCحکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا

هەواڵ – سکۆڵەرشیپی دکتۆرای پانێڵی نێوان IPCCحکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

جنێڤ، ٢٠ی ئازار – پانێڵی نێوان حکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا ( ناسراو بە ئای پی سی سی) کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بانگهێشتی داواکاری بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپ دەکات لە خوێندکاران کە دەستیان کردووە بە بڕوانامەی دکتۆرا و لانیکەم ساڵێکە دەستیان بە خوێندن کردووە، هەروەها ئەوانەی توێژینەوەی پۆست دکتۆرا ئەنجام دەدەن

هەر خەڵاتێکی سکۆلەرشیپ بڕی ١٥ هەزار یۆرۆیە لە ساڵێکدا بۆ دوو ساڵ لە ماوەی ٢٠٢٥-٢٠٢٧


گرنگی دەدرێت بەو توێژینەوانە کە گرنگی بە گۆڕانی کەشوهەوا و پرسە پەیوەندیدارەکانی دەدەن، هەروەها بابەتەکانی دیکەی وەک: خاکە زیندووەکان، جۆراوجۆری زیندوو، کشتوکاڵی دووبارە دروستکەرەوە، دارستانی کشتوکاڵی، بەڕێوەبردنی ئاو، سیستەمی زانیاری ڕەسەن و خولی کاربۆنی زەوی

داواکاران دەبێت هاووڵاتی وڵاتێکی گەشەسەندوو بن یان خوێندکارانی وڵاتانی کەم گەشەسەندوو و وڵاتانی دوورگە بچووکەکان کە لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان ناخوێنن، لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت


پێویستیەکان بۆ پێشکەشکردن

فۆڕمێکی داواکاری
ناسنامەی نیشتمانی و پاسپۆرت
پێشنیاری توێژینەوە (5 – 15 لاپەڕە، زۆرترین)
(بودجەیەکی کاتی (خەملێنراو
بەڵگەی تەواوکردنی لانیکەم ساڵێک لە خوێندنی دکتۆرا یان بەڵگەی کارکردنی سەرەتایی وەک توێژەری پۆست دکتۆرا
نامەی پێشنیار (لەلایەن دامەزراوەی کە لێی دەخوێنیت)
نامەی پشتگیری نوێنەری ئای پی سیسی یان ئەندامیکی بۆرد یان ڕێکخراوێک کە کار لەگەل ئای پی سیسی دەکات

فۆڕمەکان لە ڕێگەی پۆرتاڵەوە بەردەستە، کاتێک ناوت تۆمار کرد


بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە لە ڕێگەی پۆرتاڵی داواکاری لێرە ناوت تۆمار بکە

https://apps.ipcc.ch/scholarship

فێرخوازان تا  ١٣ی نیسانی ٢٠٢٥ مۆڵەتیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمەکانیان لە ڕێگەی ئەم پۆرتاڵەوە

داواکاریەکان تەنها لە ڕێگەی پۆرتاڵی داواکارییەوە وەردەگیرێن و ئەو داواکارانەی کە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان نادەن لەبەرچاو ناگیرێن

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە – مکسۆلیسی شۆنگوێ، بەرپرسی بەرنامە

 +41(22) 730 8438، ipcc-sp@wmo.int

یان سەردانی پەیجی سکۆلەرشیپ بکەن لێرە

https://www.ipcc.ch/about/scholarship

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان