هەلێکی ناوەزە بۆ گەنجانی خاوەن پڕۆژە یان خاوەن بیرۆکەی پڕۆژە، بۆ بەشداری کردن لە کۆڕبەندی کازان (ڕوسیا) بۆ گەنجانی خاوەن بیرۆکەی وڵاتانی هەماهەنگی ئیسلامی. لە ئێستادا پێشکەشکردنی داواکاری کراوەیە تا بەرواری ١٠/٤/٢٠٢٥
لە ماوەی نێوان ١٢ تا ١٧ مانگی ٥ کۆبونەوەی گشتی ساڵانەی بۆ گەنجانی خاوەن بیرۆکەی کاری وڵاتانی هەماهەنگی ئیسلامی دەبەسترت لە کۆماری تەتارستانی ڕوسیای فیدڕاڵ، وەک بەشێک لە ١٧ هەمین کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی ڕوسیا و وڵاتانی ئیسلامی
ئامانج: پاڵپشتی کردنی گەنجانی خاوەن بیرۆکە لە ڕوسیا و وڵاتانی هەماهەنگی ئیسلامی کە بەدوای هەماهەنگی و بنیاتنانی پرۆژەی هاوبەشدا دەگەڕێن
ئەجێندای سەرەکی: بیرۆکەی پەیوەست بە ناوچە دوورە دەستەکان
کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات؟
گەنجانی خاوەنکار تەمەن ١٨-٢٨ ساڵ بە بیرۆکەی ستارتاپ، سەرنجیان لەسەر گەشەپێدانی بەردەوامی ناوچە دوورەکانە؛
– ڕێبازی داهێنەرانە بۆ بازرگانی لەم جۆرە شوێنانەدا (تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکان بۆ کۆمەڵگە خۆجێییەکان )؛
– دروستکردنی ژێرخانی ناوچە گوندنشینەکان و ناوچە دوورەکان؛
– گەشتیاری و گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان (کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی)؛
هەبێت ئارەزووی هاوکاری لەگەڵ ڕووسیای فیدراڵ و کۆماری تەتارستان
– بیرکەی کارگێڕی کۆمەڵایەتی هەبێت
سەردانی لینکی فەرمی پڕۆگرامەکە بکە بۆ پێشکەشکردن