گەر هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسیت و ئارەزووی بەردەوامدان بە خوێندن دەکەی لە یابان، ئەوا ئەم هەلە بۆ تۆیە. حکومەتی یابان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق، ڕاوندی تازەی پرۆگرامە ناوازەکەی کە مێکست ناسراوە ڕادەگەێنێت.
لە ڕێگەی ئەم زەمالەیەوە، کەسانی عێراقی کە ئارەزووی خوێندن دەکەن دەتوانن لە زانکۆ و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە یابان بەردەوامی بەخوێندن بدەن. زەمالەکە پرۆگرامێکی فەرمی حکومەتی یابانە و لە لایان وەزارەتی پەروەردە، کەلتور، وەرزش، زانست و تەکنەلۆجیەوە بەڕێوەدەبرێ<
١. مەرجە پێشکەشکار لە دوای ڕێکەوتی ٢/٤/١٩٩١ لەدایکبووبێ
٢. مەرجە ئەو بواری خوێندنەی هەڵیدەبژێری هەمان ئەو بوارەبێ کە بەکالۆریۆس خوێندووتە یاخود بوارێکی پەیوەست.
٣. پێویستە پێشکەشکار خاوەن ڕەگەزنامە و دانیشتووی عیراقبێ
٤. بۆ خوێندنی ماستەر، پێویستە کەسی پێشکەشکار پرۆگرامی خوێندنی زانکۆی ٣ ساڵ یان زیاتر بووبێ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت
٥. بۆ خوێندنی دکتۆرا، پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان هاوتاکەی بێت. مەرجی خوێندنی دکتۆرا بۆ بوارەکانی پزیشکی، ددان، زانستی ڤێترنەری و هەندێ لە بوارەکانی دەرمانسازی جیاوازە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بوارانە، کلیک لەم فایلە خوارەوە بکە
٦. پێشکەشکار دەبێ ئامادەبێ کە فێری زمانی یابانی ببێ و حەزی بۆ فێربوون دەربارەی کەلتور و تەقلیدەکانی ئەو وڵاتە هەبێ. هەروەها، پێویستە لە توانایدا بێ کە لەگەل کەشوهەوای وڵاتەکە بگونجێنێ و توێژینەوە ئەنجامبدات
٧. پێویستە هەموو ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەشدەکەن، بڕوانامەیەکی تەندروستی سەبمیت بکات. پێویستە بڕوانامەکە لەسەر کڵێشەی تایبەتی پرۆگرام بنوسرێ و لە لایان پزیشکێکەوە واژۆ بکرێ کە گەواهی ئەوە بدات پێشکەشکار لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە هیچ ڕێگریەکەی بۆ دروست نابێ بۆ بەژداری پرۆگرام
٨. دوو کاتی جیاواز بۆ دەسپێکی پرۆگرام هەیە کە داواکار خۆی هەڵیدەبژێرێ. ڕاوندی یەکەم لە مانگی ٤ دەبێ. ڕاوندی دووەمیش دەکەوێتە مانگی ١٠
٩. دەبێ داواکار هەڵگری پاسپۆرت بێ و بتوانێ داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای خوێندکاری یابان پێشکەشبکات لە باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق
کێن ئەوانەی ناتوانن داواکاری پێشکەشبکەن؟
١. ئەو کەسانەی کە لە هێزە ئەمنیەکاندان یانیش کارمەندی مەدەنین بەڵام لە ناو سوپادا
٢. ئەو کەسانەی ناتوانن لە وادەی داواکراودا سەفەر بۆ یابان بکەن بۆ دەسپێکی خوێندنەکەیان
٣. ئەو کەسانەی پێشتر زەمالەی مێکستیان وەرگرتووە ، بەوانەشەوە کە وەرگیراون و دواتر ڕەتیانکردۆتە بە هەر هۆکارێک بەژداری پرۆگرامەکە بکەن
٤. ئەو کەسانەی لە ئێستادا سەرقالی پێشکەشکردنی داواکارین بۆ پرۆگرامێکی دیکەی حکومەتی یابان
٥. ئەو کەسانەی لە ئێستادا خوێندکارن لە زانکۆیەک یاخود ناوەندێکی توێژینەوەی یابانی
٦. ئەو کەسانەی لە ئێستادا خوێندکاری بەکالۆریۆس یان ماستەرن و تاکاتی دەسپێکی زەمالە ناتوانن مەرجەکانی تەواوکردنی خوێندن بەجێبهێنن
سودەکانی زەمالە
١. بڕە پارەیەکی خەرجی مانگانە کە بڕەکەی بریتیە لە ١٤٣٠٠٠ یەن بۆ خوێندکارانی نائاسایی و کە کۆرسی ئامادەکاری دەخوێنن؛ بڕی ١٤٤٠٠٠ یەنی مانگانە بۆ خوێندکارانی ماستەر؛ بڕی ١٤٥٠٠٠ یەنی مانگانە بۆ خوێندکارانی دکتۆرا
٢. پارەی خوێندن و تاقیکردنەوەی تەمهیدی بۆ ئەم زەمالەیە بەخشراوە، بەڵام لە حالەتێکدا پێشکەشکار نەیتوانی لە تاقیکردنەوەی تەمهیدی دەربچێ، ئەوا تێچووی تاقیکردنەوەکەی دەکەوێتە ئەستۆ
٣. تێچووی هاتووچۆ: تکتی فڕۆکەی ئیکۆنۆمی لەخۆدەگرێ
بەڵگەنامە پێویستەکان
زۆربەی بەڵگەنامەکانی خوارەوە پێویستە لەسەر کلێشەی تایبەتی پرۆگرام پێشکەشبکرێن کە لە وێبسایتی فەرمی پرۆگرام بەردەستن. بەڵگەنامەکان پێویستە ئاراستەی بالیۆزخانەی یابان لە عێراق بکرێن و ناگەرێندرێنەوە بۆت
١. فۆرمی زەمالەکە
٢. فۆرمی هەڵبژاردنی زانکۆ و ناوەند
٣. پلانی خوێندن و توێژینەوە
٤. بڕوانامەی نمرەکان (ترانسکریپەتەکان) بۆ هەموو ساڵەکانی خوێندنی زانکۆ
٥. بڕوانامەی دەرچوون لە زانکۆ
٦. نامەی پشگیری لە سەرۆک/ڕاگر یاخود ڕاوێژکاری ئەکادیمی لە شوێنی ئێستات یاخود ئەو زانکۆیەی پێشتر لێی دەرچوویت
٧. بڕوانامەی تەندروستی
٨. ئەبستراکتی تێزی ماستەر (گەر بەردەستە)
٩. بڕوانامەی توانستی زمان
١٠. نامەی پشگیری لە بەرێوەبەری ئێستات
بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە لە بواری هونەرە جوانەکان و مۆسیقا دەخوێنن، پێویستە وێنەی ئیشەکانیان یاخود ریکۆردی دیجیتالی کارەکانیان سەبمیت بکەن
دواوادە بۆ ناردنی داواکاری بریتیە لە رۆژی دووشەممە، ١٦/٦/٢٠٢٥
هەموو پێداویستیە داواکراوەکان پێویستە بە ئیمەیل بنێردرێن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە. لە سەبجێکت لاینی ئیمەیلەکە پێویستە ناوی تەواوی خۆت وەک پاسپۆرت بنووسیت
embjp.info.iraq@bd.mofa.go.jp
دڵنیابەرەوە کە قەبارەی ئەو فایلانەی ئەتاچیان دەکەی بۆ ئیمەیڵەکە لە ١٠ مێگابایت کەمترە. گەر نەتوانی فایلەکان کۆمپرێس بکەی، ئەوا ئیمەیلێک بنێرە کە سەبجێکت لاینەکەی لارج فایل بێت و ناوی خۆت لە بۆدی ئیمەیلەکە بنووسە. دواوادە بۆ ناردنی فایلی گەورە بریتیە لە ١٢/٦/٢٠٢٥