Thursday, October 23, 2025
سەرەکEventsپرۆگرامی فولبرایت تایبەت بە مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی

پرۆگرامی فولبرایت تایبەت بە مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی

Fulbright Foreign Language Teaching Assistant (FLTA) Program

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

پرۆگرامی فوڵبرایت تایبەت بە زمانی ئینگلیزی پرۆگرامی تایبەتی وەزارەتی پەروەردە و کەلتوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئامانجی ئەم پرۆگرامە ئاشناکردنی ئەمریکا و خەڵکەکەیەتی بە زمان و کەلتورە بیانیەکان. هەر بۆیە ئەم پرۆگرامە دیزاینکراوە بۆ پاڵپشتیکردنی مامۆستایانی زیاتر لە ٣٥ زمانی جیاواز بۆ هاتن و مانەوە لە دامەزراوە جیاوازەکانی ئەمریکا

لەم پرۆگرامەدا، بەژداربوو لە یەکێک لە دامەزراوە زمانەوانیەکانی ئەمریکا وەک یاریدەدری فێرکردنی زمان کاردەکات. سروشتی کارەکە و شوێنەکەی لە لایان پرۆگرامەوە دیاریدەکرێ و بە پێی پێویستی هەر دامەزراوە و گونجانی بەژداربوو دەبێ.

بەژداربوو لەو ماوەیدا ٢٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کار لەسەر چەندەها چالاکی پەروەردەیی دەکات کە لە لایان سەرپەرشتیارەکانەوە دیزاین کراون. هەروەها چانسی ئەوەیان دەبێ کە لە هەر سمستەرێکدا ٢ کۆرس وەربرگرێ. مەرجە یەکێک لە کۆرسەکان لەسەر بابەتی دیراساتی ئەمریکی بێت

پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی پاڵاوتنەوە دەبێ کە لە لایان باڵیۆزخانە و قونسولخانەی ئەمریکا و لیژنەی فولبرایتەوە دەکرێ. جگە لەوە، پێویستە ئەم مەرجانە هەبێ

١. لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری لە وڵاتی خۆت نیشتەجێ بی

٢. بە لایانی کەم هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود هاوتاکانی بیت و توانستی ئەکادیمیت باڵا بێت؛ هەبوونی بڕوانامەی ماستەر چانست زیاتر دەکات

٣. مامۆستایەکی تازەبیت لە بواری زمانی ئینگلیزی یاخود ئێستا لە مەشقدا بیت بۆ بوون بە مامۆستای ئینگلیزی. بوونی ئەزموونی پێشووتری وانە وتنەوە چانست زیاتر دەکات

٤. ئارەزوویەکی زۆرت هەبێ بۆ ناساندنی زمان و کەلتوری خۆت لە ئەمریکا

٥. توانستی زمانی ئینگلیزیت لە ئاستێکی باڵادا بێ – بتوانی ٦ی ئایەڵتس یاخود ٨٠ ی تۆیفڵ بەدەسبهێنی

٦. کەسێکی داهێنەربیت و پشت بەخۆت ببەستی. لە هەمان کاتدا بتوانی لە ناو تیمێکدا خۆت بگونجێنی و کار بکەی

٧. حەزوو ئەارەزووی فێربوونت هەبێ

٨. توانای خۆگونجانت هەبێ بۆ ژیان لە کەشی ناو شار یاخود شوێنە دوورەدەستەکان

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

ماوەی پرۆگرامەکە یەک ساڵی ئەکادیمیە و لەو ساڵەدا سەرقاڵی هاوبەشیپێکردنی کەلتور و زمانی خۆت دەبی لەگەل خوێندکارانی ئەمریکی. لە هەمان کاتدا چانست دەبێ بە بەشێک لە پرۆگرامی زمانی تایبەت بە زانکۆکان یاخود خۆت ناوەندێکی زمانی تازە دابنێی. جگە لەوە، ئەرکەکانت بە پێی ئەو شوێنەی کاری لێدەکەی دەگۆڕێ.

ئەم پرۆگرامە لە لیستی پۆلێنی بڕوانامەکان بە نەن-دگری دەناسرێ بۆیە گەر بە دوای بڕوانامەی ئەکادیمی دەگەڕێی ئەوا ئەم پرۆگرامە بۆ تۆ نیە.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، کلیک لە سەرەوە بکە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان