Thursday, October 23, 2025
سەرەکScholarshipsسکۆڵەرشیپی زانکۆی شا عبدالعزیز لە شانشینی سعودیە ٢٠٢٥-٢٠٢٦ (سەرجەم تێچووەکان لە ئەستۆ...

سکۆڵەرشیپی زانکۆی شا عبدالعزیز لە شانشینی سعودیە ٢٠٢٥-٢٠٢٦ (سەرجەم تێچووەکان لە ئەستۆ گیراوە)

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

سکۆلەرشیپی زانکۆی شا عەبدولعەزیز سکۆلەرشیپێکی تەواو فەندکراوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا. مەجەکانی زمانی ئاسانە و کوالیتی خوێندنی لە نێوان بەرزترینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سکۆلەرشیپەکە بۆ خولی ئەکادیمی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەردەستە و لە ئێستادا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە ساڵی ١٩٦٧ وەک زانکۆیەکی گشتی لە شاری جددە لە سعودیە دامەزراوە. ڕانکینگی خوێندنی باڵای تایمز ئەم زانکۆیەی بە پلەی یەکەم لە زانکۆ عەرەبییەکان داناوە. زانکۆی مەلیک عەبدولعەزیز لە چوار خشتەی سەرەکی ڕیزبەندی زانکۆکان لە ڕیزبەندی ٢٠٠ زانکۆی سەرەکی جیهاندا جێگیرکراوە


سوودە داراییەکان

سکۆلەرشیپی زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە سعودیە ٢٠٢٥-٢٠٢٦ سکۆلەرشیپێکی تەواو لە ئەستۆ گیراوە بۆ خوێندکارانی جیهان. سەرجەم خەرجییەکان لەلایەن زانکۆوە دەگیرێتە ئەستۆ

یارمەتی مانگانە بە بڕی ٩٠٠ ڕیال

دەتوانن بۆ سێمستەرێک یان زیاتر وەک یاریدەدەری ڕیسێرچ کار بکەن ئەوەش بڕی ١٠٠٠ ڕیال زیاد دەکات بۆ بڕە پارەی وەرگیراو

دەرماڵەیەکی ئامادەکاری لەکاتی هاتنی بۆ یەکەمجار لە ١٨٠٠ ڕیال

کاندیدەکە چاودێری تەندروستی بە خۆڕایی وەردەگرێت

دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون

دەتوانرێت ژەمە خۆراکی پاڵپشتیکراو ( بە نرخی هەرزان ) بۆ کاندید دابین بکرێت

کۆی گشتی بڕی ٤٠٠٠ ڕیال بۆ دکتۆرا، و ٣٠٠٠ ڕیال بۆ ماستەر ، بۆ دەرماڵەی چاپکردنی تێزەکەت

دەرماڵەیەکی ٢٧٠٠ ڕیال بۆ ناردنەوەی کتێب (دوای دەرچوون)

دابینکردنی بلیتی کرێی فڕۆکەی دوولایەنە بۆ کاندید (ساڵانە)

ژمارەیەکی زۆر لە پسپۆڕیە جاوازەکان بە تایبەتی بۆ  بۆ پلەی ، ماستەر و دکۆرا بەردەستە لەم زانکۆیە، دەتوانن لە خوارەوە کۆرسەکانی بەکەلۆریۆس ببینن و سەردانی لینکی هاوپێچ بکەن بۆ بینی پسپۆڕیەکانی ماستەر و دکتۆرا، (تکایە دڵنیابن لەوەی کە کۆرسەکە بە چی زمانێکە وئایە تەنها بۆ ڕەگەزێکی دیاریکراوە یان هەردوو ڕەگەز) پێش پێشکەشکردن

بوارەکانی بەکەلۆریۆس

Arts and Humanities

Faculty of Economics and Administration

Environmental Designs

Faculty of Marine Sciences

Meteorology, Environment and Arid Land Agriculture

Faculty of Law

Faculty of Science

Faculty of Communication and Media

Faculty of Engineering

Faculty of Science – AL Faisaliah Campus

Faculty of Arts – AL Faisaliah Campus

Faculty of Earth Sciences

Faculty of Computing and Information Technology

Faculty of Computing and Information Technology AL Faisaliah Branch

College of Art and Design

Maritime Studies

Faculty of Computing and Information Technology Rabigh Branch

Arts – Rabigh & College of Sciences

Faculty of Business Rabigh Branch

Faculty of Engineering Rabigh Branch.

کۆرسەکانی ماستەر

https://graduatestudies.kau.edu.sa/Content-306-AR-278502

کۆرسەکانی دکتۆرا

https://graduatestudies.kau.edu.sa/Content-306-AR-283317

تەمەنی داواکار لە (35) ساڵ زیاتر نابێت بۆ دکتۆرا و (30) ساڵ بۆ ماستەر و 25 ساڵ بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس

داواکار دەبێت بڕوانامەی زانکۆی لە کۆلێژ یان زانکۆیەکی باوەڕپێکراو هەبێت و بڕوانامەی “زۆر باش”ی هەبێت لانیکەم

بۆ بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا: تاقیکردنەوەی پەسەندکراوی زمانی ئینگلیزی پێویستە بۆ پێشکەشکارێک کە زمانی یەکەمی ئینگلیزی نەبێت. تاقیکردنەوە پەسەندکراوەکان و کەمترین نمرەی پێویست لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە

ئایەڵس : ٥

تۆفڵ (ئای بی تی) : ٦١

تۆفڵ (سی بی تی) : ١٧٣

پێویستە تۆماری ڕەفتاری باشی هەبێت و لە ڕووی پزیشکییەوە لەشساغ بێت

نابێت لە هیچ زانکۆیەک دەرکرابێت

خوێندکارێکی مێینە دەبێت خزمێکی لەگەڵدا بێت (مەحرەم)


بەڵگەنامەکانی پێویست

سیڤی نوێکراوە (CV)

بەیاننامەی مەبەست (نوسینێک لەسەر هۆکاری هەڵبژاردنی پرۆگرامەکە) دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بێت بۆ هەموو پرۆگرامەکان جگە لە خوێندنی ئیسلامی و زمانی عەرەبی

کۆپی بڕوانامەی دەرچوون (لە باڵیۆزخانەی سعودیە تەسدیق کرابێت)

کۆپییەکی شەهادەی نمرەکان (لە باڵیۆزخانەی سعودیە تەسدیق کرابێت)

نامەی ڕاسپاردە لە دوو پرۆفیسۆری پێشووی پێشکەشکارەوە

کۆپییەکی پاسپۆرتی کارا بەلایەنی کەمەوە بۆ ساڵێک

دوا وادەی پێشکەشکردن

دوا بەروار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی زانکۆی شا عەبدولعەزیز ٢٠٢٥-٢٦ لە سعودیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بۆ بەکالۆریۆس و ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بۆ ماستەر و دکتۆرا

لە خوارەوە کلیک لە لینکی فەرمی پڕۆگرام بکە بۆ زانایری زیاتر و پێشکەشکردن

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان