Thursday, October 23, 2025
سەرەکConferencesلوتکەی جیهانێکی گەنج لە ئەڵمانیا (فول فەند)

لوتکەی جیهانێکی گەنج لە ئەڵمانیا (فول فەند)

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

گەر گەنجیت و لە بواری سەرکردایەتی کردندا کاردەکەی وە حەزیش دەکەی ئەم پایزە لە ئەڵمانیا زیاتر تواناکانت پەرەپێبدەی، ئەوا کوردسکۆڵەر ئەم هەلە ناوازەیەت پێشکەشدەکات. لوتکەی جیهانێکی گەنج پرۆگرامێکی سەرکردایەتی کردنە کە بۆ ئەمساڵ لە شاری میونخ لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ. ئەم ئیڤێنتە چەند کورسیەکی فول فەند دابیندەکات بۆ ئەو گەنجانەی کە ئامانجیان خولقاندنی گۆڕانکاری ئەرێنیە لە کۆمەڵگەکانیان. لەم ئیڤێنتەدا، بەژداربوان چانسیان دەبێ کەلەگەل چەندەها کەسایەتی جیهانی ناسراو و سیاسەتمەدار و داهێنەردا بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕبکەن و تۆڕی پەیوەندیەکانیان فراوان بکەن.

ئەم پرۆگرامە تێچووی تەواوی بەژداربوان لەئەستۆدەگرێت وەک شوێنی مانەوە، خەرجی رۆژانە، چوونە ناوەوە بۆ پرۆگرام، نانخواردن، وە گەشتی فڕۆکە لە وڵاتی خۆتەوە بۆ میونخ و بە پێچەوانەشەوە. وەک بەژداربوویەک، تۆ دەبیت بە بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی چالاک و نێودەوڵەتی و ئەکسێست دەبێ بۆ وۆرکشۆپ و پانێڵ و چەندەها کۆبوونەوەی گرنگ. لە ڕێگەی ئەم چالاکیانەوە، گەنجان فێری بەکارهێنانی تازەترین ئامرازەکان و ڕێگەکانی دروستکردنی گۆڕانکاری دەبن لە کۆمەڵگاکانیان.

١. تەمەنی پێشکەشکار پێویستە لەنێوان ١٨-٣٠ ساڵدا بێت. ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاترە بەڵام کەسانی کاریگەرن لە کۆمەڵگەکانیان چانسیان هەیە داواکاریبکەن

٢. دەبێ کەسێکی کاریگەر بێت و ئامادەیی تێدابێ دواتر لەسەر دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی کاربکات

٣. توانای سەرکردایەتیکردنی باشبێ و بتوانێ هانی کەسانی دیکە بدا

٤. دەبێ لە ئێستادا کار بکات لەسەر جارەسەرکردنی کێشە جیهانی و خۆماڵیەکان

٥. توانای بیرکردنەوەی داهێنەرانە و کاریگەری هەبێ

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. لە خوارەوە کلیک لەسەر دوگمەی داواکاری بکە و ڕاستەوخۆ لینکەکە دەتباتە سەر فۆرمی تایبەت بە پێشکەشکردن

٢. یاخود سەردانی وێبسایتی فەرمی بکە بۆ زانیاری زیاتر

٣. هەموو زانیاریەکان بە وردی پڕبکەرەوە

٤. لە پەڕەی دووەمی فۆڕمەکەدا، بە وردی وەڵامی پرسیارەکان بدەرەوە چونکە ئەم وەڵامانە گرنگن بۆ قبوڵکردن یان نەکردنی داواکاریەکەت

٥. ئەو بەڵگەنامانەی داواکراون ئەپلۆدیان بکە

٦. بە وردی و تەواوی بە فۆرمەکەدا بچۆرەوە

٧. بەر لەوادەی کۆتایی فۆرمەکە سەبمیت بکە

دواوادە بۆ ناردنی داواکاری بریتیە لە ٧/٧/٢٠٢٥

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان