دواوادە: ٢٣/٦/٢٠٢٥
پرۆگرامی ئەکادیمیای تۆڕی میدیایی بەناوبانگی سی ئێن ئێن هەلێکی ناوازە بۆ ڕۆژنامەنووسانی تازە هەڵکەوتوو دەڕەخسێنێت کە ئارەزووی کاری ڕۆژنامەنووسی دەکەن بە شێوەی چیرۆکهۆنینەوە. پرۆگرامەکە بریتیە لە پرۆگرامێکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو لە لایان چەندان کەسانی شارەزا و بەناوبانگ لە بواری چیرۆکگێڕانەوەی ڕۆژنامەوانی.
دیدگای ئەم پرۆگرامە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە ئێستادا دنیا بە چەندەها ئالنگاری تەندروستی و مرۆییدا دەڕوات. بەڵام، بە تەنها نووسین و ریپۆرتکردن بەسنین بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵکی لەم مەترسیانە. بۆیە پرۆگرامەکە ئامانجی پێگەیاندنی جیلێکی تازەی چیرۆکوانانە کە بتوانن زانیاری و راپۆرتی ڕۆژنامەوانی بە شێوەی چیرۆک بنووسن و مرۆڤەکان بکەن بە سەنتەری چیرۆکەکانیان. بەمەش، ئاگایی خەڵک بۆ کێشە هەنووکەییەکان زیاتر بکەن
سروشتی چیرۆک گێڕانەوە لە ڕۆژنامەنووسیدا وایە کە پێویستە چیرۆکوان شارەزاییەکی تەواوی لە کەلتور و سیاسەت و فاکتەرە سیستەماتیکیەکان هەبێت لەو شوێنەی کە کاری تێدا دەکات. هەر بۆیەش، ئامانجی ئەم پرۆگرامە ئەوەی لە هەر کوێیەک کێشەی تەندروستی هەبێت، رۆژنامەوان پەروەردە بکات بۆ ئەوەی ئەم کێشانە باسبکەن. لە کۆتایی ئەم پرۆگرامەدە بەژداربوو فێردەبێت کە چۆن چیرۆکە مەیدانیەکان بدۆزێتەوە و چۆن بە شێوەیەکی قوڵ و کاریگەری بیانکات بە بابەتی ڕۆژنامەوانی
پێکهاتەی پرۆگرام
قۆناغی یەکەم: ڕاهێنانی ئۆنلاین – لە مانگی ٧ بۆ ١٠ ی ٢٠٢٥: یەکەم قۆناغی ئەم پرۆگرامە بە تەواوی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت و لە ڕێگەی پێگەی ئەکادیمی سی ئێن ئێنەوە ئەنجامدەدرێ. لە ماوەی ئەم قۆناغەدا، بەژداربوان چەند خولێک دەخوێنن بۆ بەهێزکردنی توانای چیرۆکگێڕانەوەیان و تێگەیشتنیان لە کێشە جیهانیەکان، بە تایبەت ئەو کێشانەی بەرۆکی جیهانی باشوری زەویان گرتووە – کە ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین، ئەفریقا لەخۆگرێت
قۆناغی دووەم: ڕاهێنان و سیمیولەیشنی ڕووبەڕوو – نۆڤەمبەری ٢٠٢٥، ئەبوضەبی: قۆناغی دووەم بە ڕاهێنانێکی عەمەلی لە ئەبوضەبی دەسپێدەکات کە تیایدا بەژداربوان تیشکدەخەنە سەر تەکنیکە جیاوازەکانی ڕۆژنامەوانی مۆبایل و خووەکانی چیرۆکگێڕانەوە. لەمەشدا، سود لە شارەزایی ڕاهێنەرانی سی ئێن ئێن وەردەگرن. دواتر بەژداریدەکەن لە سیمیولەیشنی ئەکادیمیای سی ئێن ئێن کە تەرکیزی تەواوی لەسەر گەیاندنی کێشە تەندروستیە جیهانیەکان دەبێت. ئەم سیمیولەیشنەی ژیانی واقعی بەژداربوان فێردەکان کە چۆن لێهاتووییەکانیان و ئەو شتانەی فێریبوون بۆ دروستکردنی چیرۆکی کاریگەر بەکاربهێنن.
١. بەژداربوو پێوویستە شوێنی کار و ژیانی لە یەکێک لە وڵاتانی جیهانی باشور بێت کە هەموو وڵاتانی نیمچە پێشکەوتوو لە ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین، کاریبیان لەخۆدەگرێ
٢. پێویستە بەژداربوو دروستکەری ناوەڕۆک، ڕۆژنامەنووس، یاخود چیرۆکوان بێت و لە دەسپێکی کاری پیشەییدا بێت لەو بوارانەدا
٣. پۆرتفۆلیۆیەکی کاری هاوشێوەی هەبێ
٤. توانستی زمانی ئینگلیزی لە قسەکردن و نووسیندا لە ئاستێکی بەرزدا بێت
٥. بەڵێنبدا بە شێوەیەکی چالاک بەژداری پرۆگرامەکە بکات و ئەو لێهاتووییانەی فێریدەبێ لە پرۆژەکانیدا بەکاریانبهێنێ
٦. ئامادەبێ لە مانگی ١١ دا سەردانی ئەبوضەبی بکات بۆ قۆناغی ڕووبەڕووی پرۆگرام
بۆ پێشکەشکردنی داواکار بۆ قۆناغی یەکەم، پێویست دەکات ئەپلیکەیشنێکی کورت ئامادەبکەن کە تیایدا ئاماژە بە باکگرواندی پیشەییت کرابێ و پیشانیبدات بۆچی گونجاویت بۆ ئەم کۆرسە. لە دوای سەرکەوتنی ئەپلیکەیشنەکەت، ئەوا ئەکسێست پێدەدرێ بۆ کۆرسە ئۆنلاینەکان و لە کۆتایدا دەتوانی بڕوانامەی تەواوکردنی پرۆگرام وەربگری
گەر بۆ قۆناغی دووەم هەلبژێردرای، ئەوا داواتلێدەکرێ ئەم بەڵگەنامانە پێشکەشبکەی
١. سەمپڵی کاری پێشووت
٢. بەڵگەی ڕەگەزنامەی یەکێک لە وڵاتانی جیهانی باشور – ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریکای لاتین، کاریبیان
دوای تەواوکردن و دەرچوون لە هەموو کۆرسە داواکراوەکان، داواتلێدەکرێ پێشنیاری چیرۆکێک بکەی کە دەتەوێ بە بەکارهێنانی ئەو لێهاتووییانەی لە خوولەکە فێریانبوویت بینووسیت. ئەم چیرۆکە پێویستە باسی کێشەیەکی جیهانی بێت لە وڵاتی خۆتدا و توانات پێشانبدات لە تێگەیشتنی قوڵ بۆ بابەتەکە واقعیانە بتوانی چیرۆکەکە بنووسیت