گەر چەند ساڵێک ئەزموونت لە پیشەکەتدا هەیە و لە دوای ئەو دەرفەتانە دەگەڕێیت کە دەبنە هۆی گۆڕانکاریی بە ئاڕاستەی چاکەی گشتی، ئەوا ئەم هەواڵە بۆ تۆیە. ئێستا پڕۆگرامی ئەمریکیی زەمالەی هەمفری بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ کراوەتەوە و دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت. ئەم پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕە تایبەتمەندە دەبێتە هۆی باشتکردنی توانستی سەرکردایەتیکردنی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی کە هەماهەنگ دەبن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریە خۆجێی و جیهانیەکان. لە ڕێی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و پەرەپێدانی پیشەییەوە، تۆڕی بەردەوام گەشەسەندووی ئەم پڕۆگرامە کار لەسەر هاوبەشی پێکردنی باشترین ڕێکارەکان و بونیادنانی شارەزایی دەکات لەو بوارانەی گرنگیی بنەڕەتییان هەیە لە پێکهێنانی جیهانێکی ئارامتر. دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کاتژمێر ١١:٥٩ی شەو (٢٨ی تەموزی ٢٠٢٥)ە.
زانیاری پرۆگرام
١. ئاستی تەمەن: پیشەگەرانی ئاست مامناوەند
ماوەی پرۆگرام: ١٠ مانگ، ئەم پرۆگرامە پرۆگرامێکی نەن دیگریە
دواوادە: ٢٨ تەموزی ٢٠٢٥
بۆ بینینی کۆرسە بەردەستەکان، کلیک لەم لینکە بکەن
مەرجە پێداویستیەکان بۆ بەژداریکردن بریتین لە
١. بوونی بڕوانامەیەکی زانکۆیی هاوتای ٤ ساڵ خوێندنی بەکالۆریۆس
٢. بوونی لایەنی کەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری پیشەگەر و فول تایم دوای تەواوکردنی زانکۆ
٣. لە کارەکەتدا لە پێگەی بەڕێوەبردندا بیت یاخود بەرپرس بی لە دانانی یاسا لەسەر کارەکەت. ئەمە مامۆستایانی زانکۆ و زمانی ئینگلیزیش دەگرێتەوە. ئەم مەرجە تەنها ئەو کەسانە ناگرێتەە کە توێژەرن و داواکاری بۆ بواری پەروەردەی خراپبەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و یاسادانان پێشکەشدەکەن
٤. هەبوونی پاسپۆرت
٥. پیشاندانی توانستی زمانی ئینگلیزی
٦. لە کاتی خۆپاڵاوتندا، نابێ پێشکەشکار قبوڵی خوێندنی ئەکادیمی ئاستی ماستەر یاخود بەرزتری هەبووبێ
٧. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، نابێ بەژداری هیچ پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کردبێ کە لە لایان حکومەتی ئەمریکیەوە سپۆنسەر کرابێ
ئەو کەسانەی ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بریتین لە
١. ئەو کەسانەی مەرجە تەکنیکیەکانیان تیادا نیە
٢. تازە دەرچووی زانکۆ تەنانەت گەر ئێستا لە پۆستی باڵاشدا کاربکات
٣. مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران گەر هیچ ئەرکێکی ئیداری لە ئەستۆ نەبێ – جگە لەو کەسانەی کە داواکاری بۆ بواری پەروەردەی خراپ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و یاسادانان پێشکەشدەکەن
٤. ئەو کەسانەی کە خاوە جنسیە یاخود ئیقامەی هەمیشەیی ئەمریکین
٥. کەسێک نەتوانێ پاسپۆرت دەربهێنێ
٦. کارمەندانی قونسوڵخانە و بالیۆزخانەکانی ئەمریکا لە عێراق
خوولی ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی: چ ئاستێکی زمان پێویستە؟.
ئەو کەسانەی کە تێستی زمانی تۆیفڵیان وەک ئەم خشتەیەی خوارەوەیە، ڕەنگە بخرێنە خولێکی ١٢ هەفتەیی زمان بەر لە دەسپێکی پرۆگرامەکە. ئەم پرۆگرامە تەنها ژمارەیەکی کەمی لێبەردەستدەبێ. ئەم پرۆگرامە جێگرەوەی پرۆگرامی پێشووترە کە ماوەیەکی زۆرتری دەخایاند. لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری، تێستی تۆیفڵ پێویست نیە، بەڵام لە حالەتی هەلبژاردنی، پێشکەشکار پێویستە تێستی تۆیفڵ ئەنجام بدا
TOEFL iBT | Duolingo | IELTS |
50-56 | 85-100 | 5.5-6.0 |
بۆ داواکاری پێشکەشکردن، داواکار پێویستە ئەپلیکەیشن پاکێجێک پێشکەشبکات کە ئەم شتانەی خواروە لەخۆبگرێ:
١. وەڵامی تەواوی هەموو پرسیارەکان؛ وەڵامی ئێسەیەکان پێویستە بە ئینگلیزی بێت و وەڵامی پرسیارەکان بە تەواوی بداتەوە
٢. دوو نامەی پشگیری (ریكەمێندەیشن لیتەر) بە ئینگلیزی؛ یەکێک لە نامەکان دەبێ لە لایان بەرێوەبەری ئێستەی پێشکەشکار بنوسرێ
٣. بڕوانامەی نمرە (ترانسکریپت) بە ئینگلیزی؛ تەئکیدکردنەوە لەوەی بڕوانامەی نێردراو فەرمیە و یاساییە. پێویستە ترانسکریپتەکە ناوی کۆرسەکان و نمرەکانی ئاستی بەکالۆریۆسی تیادابێ. بۆ ئاستی ماستەر و دکتۆرا، تەنها بڕوانامەی جیداری پێویستە. بۆ دەرچوانی بەکالۆریۆس، تەنها ئەو کاتە بڕوانامەی جیداری پێویستە گەر ترانسکریپتەکەت بەڵگەی دەرچوونتی لەسەر نەنوسرابێ