Sunday, July 6, 2025
سەرەکEventsپرۆگرامی زمانی تورکی لە ئەنقەرە | فوول فەند

پرۆگرامی زمانی تورکی لە ئەنقەرە | فوول فەند

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

بۆ ئارەزوومەندانی زمانی تورکی، ئێستا هەلێکی ناوازە بەردەستە بۆ فێربوونی زمانی تورکی لە شاری ئەنقەرە لە ڕێگەی سکۆلارشیپێکی فوولەوە. هەر ئەوەش نا، بەڵکو لە کاتی فێربوونی زماندا، تێکەڵی کەلتور و کۆمەڵگەی تورکی دەبیت

ئەم پرۆگرامە ئامانج لێی دروستکردنی هەماهەنگیە لە نێوان تورکیا وڵاتی بەژداربوانی پرۆگرام لە ڕێگەی چەندەها چالاکی کەلوتری وۆرکشۆپی تایبەت. پرۆگرامەکە هەموو تێچووەکانی بەژداربوو لەئەستۆدەگرێ وەک تێچووی گەشت، شوێنی مانەوە، وە بڕە پارەیەک بۆ خەرجی ژیان لە ماوەی مانەوەت لە ئەنقەرە

ئەم هەلە تەنها بۆ خوێندکاران و گەنجان نیە، بەڵکو توێژەران، کەسانی ئەکادیمی، لێپرسراوان، دیپلۆماتکاران و چالاکوانانیش دەتوانن بەژداربن. چالاکیەکانی پرۆگرامیش لە لایان کەسانی شارەزا و پسۆڕ بەڕێوەدەچێ سەرەڕای بەژداری لە چەندەها سیمیناری بەپێز، بەژداربوان هەروەها سەردانی مەیدانی دەکەن بۆ چەندەها دامەزراوەی تورکیا بۆ ئاشنابوون بە کەلتور و هونەری وڵاتەکە

سودەکانی پرۆگرام

١. بەژداری لە پرۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کەلتوری

٢. تێچووی گەشتی فڕۆکە بۆ دوو سەر

٣. شوێنی مانەوە لە ماوەی پرۆگرام

٤. هەموو تێچووەکانی دیکەی ڕاهێنان

٥. بڕە پارەیەکی مانگانە بۆ خەرجی

١. بەژداربوو هەڵگری ناسنامەی هەر وڵاتێک بێ دەتوانێ بەژداربێ، جگە لە ناسنامەی تورکی

٢. بەژداربوو نابێ هەڵگری کارتی شینی تورکی بێ

٣. نابێ پێشتر هەڵگری ناسنامەی تورکی بوبێ و لێی وەرگیرابێتەوە

٤. بەرپرسانی کەرتی گشتی، پێویستە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ لەو بوارەی خۆیدا کاری کردبێ و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێ

٥. کەسانی ئەکادیمی و توێژەران پێوویستە لە زانکۆیەک یاخود ناوەندێكی توێژینەوە کاربکەن. پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بن

٦. تەمەنی بەژداربوو پێوویستە لە ٤٠ ساڵ کەمتر بێ

٧. پێویستە بەژداربوو توانستی زمانی ئینگلیزی لە ئاستێکی زۆر باشدا بێ

٨. بەژداربوو نابێ دانیشتووی تورکیا بێ

٩. نابێ بەژداربوو پێشتر و لە ئێستادا سودمەندی هیچ کامێک لە زەمالەکانی تورکیا بووبێ

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

چۆنیەتی پێشکەشکردن

١. یەکەم شت لە پۆرتالی ئۆنلاینی پرۆگرام خۆت تۆمار بکە

٢. ئیمەیڵێکت بەدەستدەگات، پێویستە کلیک لەسەر ئەکتیڤەیت بکەی لەو ئیمەیڵەوە

٣. ئیمەیل و پاسوۆردی خۆت داخل بکە بۆ سایگن ئین کردن

٤. ئەو زانیاریانەی داواکراون پڕیان بکەرەوە

٥. زانیاری کەسی داخل بکە

٦. زانیاریەکانی پەیوەندیکردن پێتەوە داخل بکە

٧. زانیاری لەسەر ئەزموونی خوێندنت داخل بکە

٨. زانیاری زمانزانیت داخل بکە

٩. زانیاری ئەزموونی کارت داخل بکە

١٠. زانیاری دەربارەی بڕوانامە ئەکادیمیەکانت داخل بکە

١١. باسێکی چالاکیەکانت بکە: باسی ئەو خەڵات و بڕوانامانە بکە کە وەرتگرتوون و لێرەدا دەتوانی باسی هەر کارێکی خۆبەخشی بکەیت کە کردووتە

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. بڕوانامە نمرەییکانی (ترانسکریپت)ی زانکۆیی

٢. بڕوانامە جیداریەکان

٣. سیڤی

٤. ئەنجامی هەر تێستێکی زمان کە کردووتە

٥. بەڵگەنامەی تایبەت بەو چالاکیە خۆبەخشیانی بەژداریتکردووە لەگەل هەر خەڵات و بڕوانامە و سوپاس پێزانینێک

٦. هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە پەیوەندیدارە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان