Sunday, July 6, 2025
سەرەکAcademic Publicationsفیڵۆوشیپی نێودەوڵەتی کوی لە ئەڵمانیا | فول فەند

فیڵۆوشیپی نێودەوڵەتی کوی لە ئەڵمانیا | فول فەند

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

گەر توێژەریت لە بوارەکانی لێکۆڵینەوەی کەلتوری، زانستە کۆمەڵایەتیەکان و مرۆییەکان کار دەکەیت توانای ژیان و مانەوەت هەیە لە ئەڵمانیا بۆ ماوەی ٦ مانگ، ئەوا ئەم فیڵۆوشیپە بۆ تۆیە

لە ماوەی کارکردنتدا، ئەو دامەزراوەیەی کە کاری بۆ دەکەی، گرێبەستێکی ٦ مانگیت لەگەڵدا واژۆ دەکات و ئۆفیس و شوێنی تایبەتت پێدەدا بۆ کارکردن. هەروەها، پاڵپشتی تەکنیکی و کارگێڕیشت دەخاتە بەردەست

پرۆگرام کوی، بۆ هەر مانگێک بڕی ٣٠٠٠ یۆرۆ بۆ خەرجی شوێنی مانەوە، بیمە، و ژیان دەدا بە توێژەران. لەگەل ئەوەشدا بڕێک پارەی گەشتی فڕۆکەت بۆ کەڤەر دەکرێ.

لە کاتی پرۆگرامەکەدا، توێژەر بەژداری گروپی خوێندنەوە و چالاکیە ئەکادیمیەکانی دیکەی وەک سیمینار، لێكچەر، و کۆنفرانسدا دەکات. هەروەها پرۆگرامەکە چانسی ئەوەت پێدەدا کە وۆرکشۆپێکی تایبەت بەخۆت ڕێكبخەی. هەروەها توێژەر دەتوانێ هەر فۆرماتێک کە خۆی خولیای لێبێ بەکاربهێنێ، وەک نووسینی کتێب یاخود چاپی تایبەت، گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی توێژینەوەی تازە یاخود دروستکردنی گروپی لێکۆڵینەوە. بۆ ئەم پرۆگرامە، پێویستیت بە زمانی ئەڵمانی نیە و تەواوی پرۆگرامەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێ

وڵاتی میواندار: ئەڵمانیا

دامەزراوەی میواندار: پەیمانگەی لێکۆڵێنەوە پێشکەوتووە مرۆییەکان، زانککۆی ئەڵایەنس ڕوڕ

شوێنی پرۆگرام: ئیسێن، ئەڵمانیا

ماوەی پرۆگرام: ٦ مانگ – ١/٤/٢٠٢٦ بۆ ٣٠/٩/٢٠٢٦

سودەکانی پرۆگرام

١. توێژەران لە هەموو وڵاتێکەوە دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن

٢. توێژەر مانگانە بڕی ٣٠٠٠ یۆرۆ وەردەگرێ کە بەکاردێ بۆ کرێی شوێنی مانەوە، بیمە، وە خەرجی دیکەی ژیان

٣. توێژەر دەتوانێ داوای بەشێک لە قەرەبوو بکاتەوە بۆ کرێی تکتی فڕۆکە

٤. زمانی ئەڵمانی مەرج نیە

٥. توێژەر بواری ئەوەی دەبێ لە سەنتەرێکی توێژینەوەی پێشکەوتوو لە ئەڵمانیا کار لەسەر پرۆژەکانیان بکەن

١. توێژەر مەرجە خاوەنی دکتۆرا بێت و ٦ ساڵ بەسەر وەرگرتنی بڕوانامەکەیدا تێپەڕیبێ

٢. ئەو پرۆپۆزەڵی پرۆژەیەی کە توێژەر دەینێرێ مەرجە لەگەل ئامانج و دیدگا و بواری کوی بگونجێ

٣. هەڵگرانی ناسنامەی ئەڵمانی دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن گەر لە ئێستادا لە دامەزراوەیەکی بیانی کاردەکەن

٤. داواکاریەکان تەنها لەو ماوەیەی دیاریکراوە وەردەگیرێن

٥. داواکار دەبێ بڕوانامەی دکتۆراکەی لەگەل ئەپلیکەیشنەکەی بنێرێ

٦. ئەو ئەپلیکەشنانەی تەواوی داواکاریەکانیان جێبەجێنەکردووە وەرناگیرێن

بەڵگەنامەکان

١. پاسپۆرت

٢. سیڤی

٣. لیستی بڵاوکراوە زانستیەکان

٤. کۆپی دیجیتاڵی دکتۆرا

٥. پرۆپۆزاڵ

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. پێشکەشکردن بە شێوەی دیجیتاڵی دەبێت و دەنێردرێ بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە

٢. مەرجە ئەپلیکەیشنەکە بە زمانی ئینگلیزی بێت

٣. لە ئیمەیڵەکەدا و لە خانەی بابەتدا دەبێ ئەمەی خوارەوە بنوسرێ

KWI INTERNATIONAL FELLOWSHIPS

٤. هەموو دۆکیومێنتەکان پێویستە بکرێن بە ١ پیدیئێف و بنێردرێن

٥. لە دوای ناردنی ئەپلیکەشنەکەت، ئیمەیڵێکی پشراسکردنەوەت بەدەستدەگات

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان