Sunday, July 6, 2025
سەرەکEventsکەمپی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی میدیا لە تورکیا

کەمپی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی میدیا لە تورکیا

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

پرۆگرامەکە بۆ کوڕان و کچان کراوەیە و بۆ پێشکەشکردن پێویستە بە هیچ بڕە پارەیەک ناکات و هەموو تێچووەکانی پرۆگرامەکە لە ئەستۆی ڕێکخراوی سەرپەرشتیاردایە کە بە دیداری گەنجانی هاریکاری ئیسلامی ناسراوە

کەمپی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی میدیا بریتیە لە پرۆگرامێکی ڕاهێنانی فول فەند کە لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا بەڕێوەدەچێ. ئامانجی ئەم پرۆگرامە بریتیە لە کۆکردنەوەی میدیاکار و ڕۆژنامەوانانی گەنج کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ – ٢٥ ساڵدایە بۆ فێربوونی لێهاتوویی تازە لە بواری رۆژنامەوانی مۆبایل، چیرۆک هۆنینەوە، بەرهەمهێنانی مەیدانی، وە بنەماکانی رۆژنامەوانی

سودە ماددیەکانی پرۆگرام

١. تکتی فڕۆکەی دوو سەر بۆ تورکیا و بە پێچەوانەشەوە

٢. هاتووچۆی ناوخۆی تورکیا

٣. پاڵپشتی ڤیزا

٤. بیمەی تەندروستی

٥. شوێنی مانەوە

٦. گەشت و گەڕانی ناوخۆیی و تێچووی دیکە

بەروار و شوێنی پرۆگرام

شوێن: کەمپی عەلادین کەیکوبات لە ئەنتاڵیا

بەروارەکان

لە ٨ – ١٣ ی ٩ بۆ کوڕان

لە ١٥ بۆ ٢٠ ی ٩ بۆ كجان

١. مەرجی ئەکادیمی تایبەت داوانەکراوە تەنها پێویستە پێشکەشکار بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود هاوتاکانی بەرەو سەری هەبێ

٢. تەمەن: ١٨ – ٢٥ ساڵ

٣. توانای گفتوگۆ و نوسینی بە زمانی ئینگلیزی هەبێ

٤. تامەزرۆبێ بۆ فێربوون دەربارەی کێشەکانی ناو کەرتی میدیا و بابەتە پەیوەستەکانی

٥. بتوانێ ئامادەی هەموو بەشەکانی پرۆگرامەکە ببێ

زانیاری زیاتر

لە کۆتایی پرۆگرامەکەدا، تەنها ئەو کەسانە بڕوانامە وەردەگرن کە بە تەواوی بەژداری پرۆگرامەکەیان کردووە. بڕوانامەکەش بڕوانامەیەکی پیشەیی زۆر گرنگە کە لە لایان ڕێکخراوی سەرپەرشتیاری پرۆگرام و کەناڵی تەرەتەوە دەدرێ بە بەژداربوان. ئەم بڕوانامەیە لە جیهاندا ناسراوە دەبێتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی سیڤیەکەت

پرۆژەی کۆتایی: وەک بەشێک لە پێداویستی دەرچوون لە پرۆگرام، بەژداربوان داوایان لێدەکرێ کە پرۆژەیەکی تایبەت پێشکەشبکەن. زانیاری زیاتر دەربارەی پرۆژەکە لە کاتی پرۆگرامدا ئاشرادەکرێ. ئامانج لەم پرۆژەیە بۆ دەرخستنی ئەو لێهاتوویی و زانیاریانەیە کە لە ماوەی پرۆگرامدا فێریان بووی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکان لە لایان لیژنەی تایبەتمەندەوە دەبێ

کەلوپەلی پێوویست: ئەو کەسانەی هەلدەبژێردرێن بۆ بەژداری لە پرۆگرام داوایانلێکراوە کە ئەم کەلوپەلانە لەگەڵ خۆیان بهێنن: مۆبایل، ستاندی مۆبایل، وە مایکرۆفۆن. ئەم کەلوپەلانە بەکاردەهێنرێن بۆ بەرهەمهێنانی کۆنتێنتی میدیایی کوالیتی بەرز لە کاتی پرۆگرامدا

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان