دواوادە: ٥/٨/٢٠٢٥
بۆ هونەرمەندانی گەنج و تازە هەڵکەوتوو کە ئارەزووی پەرەپێدانی هونەرەکەیان دەکەن لە وڵاتی نەمسا، ئەم دەرفەتە ناوازەیە بۆ تۆیە. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، دەتوانی لە شاری گراز لە هەرێمی ستیریا لە نەمسا پەرە بە توانا پراکتیکیەکانی خۆت بدەی و پەیوەندی دروستبکەی لەگەل هونەرمەندانی نەمسایی و چێژ لە دیمەنە ئەفسوناویەکانی وڵاتی نەمسا وەربگری
ئەم پرۆگرامە لە لایان وەزارەتی کەلتوری حکومەتی هەرێمی ستیریا لە نەمسا دابینکراوە و هەموو هونەرمەندانی نێودەوڵەتی لە هەموو بوارە هونەریەکاندا دەگرێتەوە، تەنانەت ئەوانەش کە لە بواری تیۆریەکانی هونەر کاردەکەن. کەسانی بەژداربوو لە ماوەی مانەوەیاندا لە گراز، ژە نابێ لە دوو مانگ کەمتر بێ، هەموو خەرجیەکی ژیان و مانەوەیان بۆ دابیندەکرێ. پێویستە هونەرمەندەکە تەواوی ماوەی پرۆگرامەکە، کە خۆی دیاردەکات، لە گراز بمێنێتەوە بۆ ئەوەی زەمالەکە بیگرێتەوە
سودەکانی پرۆگرام
١. بڕە پارەیەکی مانگانە کە بریتیە لە ١١٠٠ یۆرۆ
٢. شوێنی مانەوە لە ناوەڕاستی شاری گراز کە پێکهاتووە لە ژوورێکی تایبەت بە گەرماوی تایبەتی خۆی و چێشتخانەیەکی هاوبەش
٣. شوێن و ئۆفیسی کارکردن
٤. دەرفەتی پێشکەشکردنی کارەکانی چ لە ڕێگەی کردنەوەی پێشانگاوە بێت یاخود گفتوگۆی هونەریانە
١. ماوەی بەژداریکردن لە پرۆگرام نابێ لە ٢ مانگ کەمتر بێ. ماوەکەشی، دوای بڕیاری کۆتایی لیژنەی وەرگرتن و بە پێی ڕێکەوتن دەبێ لەگەل کەسی پێشکەشکار
٢. بەژداربوو ناتوانێ هیچ ئەندامێکی خێزانەکەی لەگەل خۆی بەرێ لە ماوەی بەژداری لە پرۆگرام
٣. بەژداربوو پێویستە تێچووی گەشت و پێداویستی کارەکانیان لە ئەستۆبگرن
٤. بەژداربوو دەبێ تێچووی جۆرە پێویستەکانی بیمە وەک تەندروستی و ڕووداو لە ئەستۆبگرێ و لە سەرەتای دەسپێکی پرۆگرام پۆلیسی بیمەی خۆیان بۆ ماوەی پرۆگرامەکە بە بەڵگەوە تەسلیمی لیژنەی وەرگرتن بکەن
پرۆسەی پێشکەشکردن
بۆ ناردنی داواکاری، پێویستە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بکرێن بە یەک فایلی پیدیئێف و قەبارەکەی لە ١٠ مێگابایت زیاتر نەبێ هەروەها، نابێ بە تێکڕا درێژی فایلەکە لە ٢٠ پەڕە زیاتر بێ. بەڵگەنامە پێویستەکان ئەمانەی خوارەوەن:
١. وتاری هاندان (مۆتیڤەیشن لێتەر)
٢. سیڤیەکی کورت
٣. زانیاری دەربارەی ئەو ماوەیەی حەز دەکەی بەسەری بەریت لە نەمسا کە نابێ لە ٢ مانگ کەمتر بێ
٤. نووسینێک کە وەسفی ئەو کارە هونەریە بکات کە دەتەوێ بیکەی – لە ١٠٠٠ کاراکتەر زیاتر نەبێ
٥. نموونە و پۆرتفۆلیۆی کارەکانی پێشووت کە نابێ لە ٥ پرۆژە زیاتر بێت. دەتوانی بۆ کارەکانت گەر بەردەستە لینک دابنێیت
تەنها ئەو داواکاریانەی کە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بەردەست دەکەن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە دەبرێنە بەردەم لیژنەی وەرگرتن. هەمان لیژنە ماوەی بەژداریکردن و مانەوەت دیاریدەکەن
ناردنی داواکاریەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە دەبێت بۆ ئەم ئیمەیل ئەدرەسەی خوارەوە کە تایبەتە زەمالەکە
kultur@stmk.gv.at
دوای بڕیاردان لەسەر داواکاریەکەت، لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە لە ئەنجامەکەی ئاگادار دەکرێیەوە