پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی: ڤانکوڤەر بپشکنە پرۆگرامێکی ٣ رۆژەیە کە ئامانج لێی تێکەڵبوونە بە کەش و کەلتوری شاری ڤانکوڤەر لە کەنەدا. پرۆگرامەکە لە لایان دامەزراوەی گەشتوگوزاری کاندیسکەڤەر ڕێکخراوە و ٣٠ کەس لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە بۆ ئاشناکردنیان بە کەلتور و سروشتی جوان و هەمەچەشنەیی کەلتوری ڤانکوڤەر لە کەنەدا.
ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆگرامە زیادکردنی ئاگاییە خەڵکە دەربارەی کەلتوری ئەو شارە بە ئاشناکردنی بەشداربوان و تێکەڵکردنیان لەگەل عادەت و تەقالید و شوێنە مێژووییەکان سروشتە ناوازەکەی ڤانکوڤەر. بەژداربوان سەردانی مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەکان و دامەزراوە کەلتوریەکانی شارەکە دەکەن. لە هەمان کاتدا، بەژداربوان دەرفەتیان بۆ دەرەخسێ بۆ بنیاتنانی پەیوەندی نێودەوڵەتی کە ئامانج لێی لێک تێگەیشتن و ئاڵوگۆڕی کەلتورە جیاوازەکانە
زانیاری گشتی دەربارەی پرۆگرام
وڵات: کەنەدا، ڤانکوڤەر
بەروارەکانی پرۆگرام: ٢٦ بۆ ٢٩ ی ٨ی ٢٠٢٥
ژمارەی بەژداربوان: ٣٠ کەس
کۆتا وادە بۆ داواکاری پێشکەشکردن: ٣١/٧/٢٠٢٥
ژمارەی کورسیەکان و زانیاری فەند
فول فەند: ١٠ کورسی
نیوە فەند: ٢٠ کەس
سودە داراییەکانی فول فەند
١. تکتی فڕۆکە بۆ هەردوو سەر
٢. شوێنی مانەوە
٣. خواردن
٤. سەردانیکردنی مۆزەخانە و چەندین شوێنی دیکە
٥. گواستنەوەی ناوخۆ و ڕێنیشاندەر
٦. بانگهێشتنامە بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزا
سودە داراییەکانی نیوە فەند
١. شوێنی مانەوە و خواردن لە کەنەدا
٢. پارەی چوونە ژوورەوە بۆ مۆزەخانە و شوێنە گشتیەکان
٣. گواستنەوەی ناوخۆ و ڕێنیشاندەر
٤. بانگهێشتنامە بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی ڤیزا
١. توانای گفتوگۆ و قسەکردن بە ئینگلیزی – تاقیکردنەوەی زمان وەک ئایەڵتس و تۆیفڵ پێویست نیە
٢. ئەزموونی پێشووتری گەشتکردن
٣. خولیا بۆ کەلتور و مێژووی کەنەدا
٤. دەبێ کەسێکی چالاک بێ لە سۆشیال میدیا – هەل بۆ فۆتۆگرافەر و ڤیدیۆگرافەر و بلۆگەر و کەسانی چالاک لەسەر سۆشیال میدیا زیاترە
٥. هیچ داواکاریەکی تایبەت بۆ باکگراوندی ئەکادیمی نیە
٦. تێچووی پێشکەشکردن: $٥٠ دۆلاری ئەمریکی
داواکاری پێشکەشکردن بە شێوەی ئۆنلاین دەبێ لە ڕێگەی ئەو لینکەی سەرەوە
١. فۆرمەکە پربکەرەوە
٢. پارەی فۆرمەکە بدە
بەرنامەی پرۆگرام بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێ
ڕۆژی یەکەم: گەڕان بە شوێنە مێژوویی و تایبەتەکانی ڤانکوڤەر
١. گەشتن و چێک ئین: بەخێرهاتن بۆ کردنەوەی پرۆگرام
٢. گەشت بە شاری ڤانکوڤەر: سەردانیکردنی گاستاون، کەنەدا پالاس، پارکی ستانلی
٣. گەلەری هونەری ڤانکوڤەر: ئاشنابوون بە هونەری خۆجێیی کەنەدی
٤. ئیڤێنتی نێتورۆکینگی: ئاشنابوون بە بەژداربوانی دیکەی پرۆگرام و شارەزایانی کەلتوری
ڕۆژی دووەم: ئەزموونی سروشت و کەلتوری خۆجێیی
١. گەشت بۆ چیای گراوس: چێژ بینین لە مەنزەری سروشتی و ناوازە و چالاکی دەرەکی
٢. ئەزموونی کەلتوری خۆجێیی: فێربوون دەربارەی عادەتەکانی کۆمەڵگە خۆجێیەکان
٣. گەشتی دورگەی گرانڤیل
٤. گەشتی ئێواران بە کەنار دەریا و نانخواردنی ئێوارە
ڕۆژی سێیەم: داهێنان و ماڵئاوایی
١. پێشانگای جیهانی زانست ڤانکوڤەر
٢. پارکی شاژنە ئێلیزابێس و بلۆیدیل کۆنسێرڤەتۆری بۆ ئاشنابوون بە ڕووەکە تایبەتەکانی ڤانکوڤەر