Thursday, October 23, 2025
سەرەکConferencesلوتکەی نێکستجێن ٢٠٣٠ گەنجان و ژیری دەسکرد لە ریاض، سعودیە

لوتکەی نێکستجێن ٢٠٣٠ گەنجان و ژیری دەسکرد لە ریاض، سعودیە

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

ئێستا دەرگاری پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەژداریکردن لە لوتکەی نێکستجێن ٢٠٣٠ گەنجان و ژیری دەسکرد کراوەیە لە وڵاتی سعودیە. ئەم پرۆگرامە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی گەنجانە کە لە ریاض لە بەرواری ٢٦ی سێمپتێمبەر بۆ ٢٨ سێپتێمبەر بەرێوەدەچێ. ماوەی پرۆگرامە ٣ ڕۆژە

ئەم پرۆگرامە وابەستەیە بە بیرۆکەی تێڕوانینی سعودیە ٢٠٣٠ بۆ داهێنان و گۆرانکاری دیجیتالی و سەرکردایەتی. ئامانج لێی بەژداریپێکردنی گەنجانە لە قوڵکردنەوەی لێهاتووییان و فێربوونی زیاتر دەربارەی جیهانی ژیری دەسکرد

بە تێکڕا ٢٠٠ کەس لەسەرانسەری جیهانەوە بەژداری ئەم پرۆگرامە دەکەن کە بە هاوبەشی لەگەل فیوژن ئەی ئای سعودیە ڕیکخراوە. تێستی ئایەلتس و تۆیفل پێویست نیە بۆ بەژداریکردن

زانیاری پرۆگرام

وڵات: سعودیە

ماوە: ٣ رۆژ

بەروار: ٢٦ بۆ ٢٨ی سێپتێپمبەری ٢٠٢٥

سودەکان: فول فەند (١٠ کورسی)، پارشیەل فەند (٤٠ کورسی)، خود فەند (٥٠ کورسی)، چوونە ژوورەوە بۆ پرۆگرام (١٠٠ کورسی)

دواوادە: ٣١/٧/٢٠٢٥

سودەکان

داخڵبوونی پرۆگرام

١. چوونە ژوورەوەی خۆڕایی بۆ پرۆگرام

٢. ژەمەکان لە ماوەی پرۆگرام

٣. خەڵات و بڕوانامەی بەژداری

٤. کەلوپەلی پرۆگرام

خود فەند

تەواوی خەرجیەکان لەسەر بەژداربووە

پارشیەل فەند

١. ٪٨٠ ی تێچووی پرۆگرام

٢. شوێنی مانەوە و ژەمەکان

٣. داخلبوون بە پلاتفۆرمی دەرچوان

٤. خەڵات

٥. بڕوانامە

٦. کەلوپەلی پرۆگرام

٧. مەراسیمی کۆتایی

فول فەند

١. گەشتی فڕۆکە بۆ دوو سەر

٢. تەواوی تێچووی پرۆگرام

٣. شوێنی مانەوە و ژەمەکان

٤. بڕوانامە

٥. داخلبوون بۆ پلاتفۆرمی تایبەت بە دەرچوان

٦. کەلوپەلی پرۆگرام

٧. مەراسیمی کۆتایی

سودەکانی دیکەی پرۆگرام

ئاسانکاری عومرە: بەژداربوانی موسوڵمان ئاسانکاری و پاڵپشتی بەدەستدێنن بۆ ئەنجامدانی عومرە

شوێنێکی فول فەند لە پرۆگرامی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان

بۆ ئەو کەسانەی کە نیمچە فەند وەردەگرن ٥ کورسی لە ئیڤێنتی داهاتوو دابیندەکرێ بۆ ئەو کەسانەی کە تەواو جێدەستیان لە پرۆگرام دیار دەبێت تاوەکو بە خۆرایی بەژداربن

دەرفەتی کار: بەژداربوان دەتوانن لە ئیڤێنتەکەدا لەگەل کۆمپانیای سعودی دەرفەتی کار بەدەستبێنن

بابەتەکانی پرۆگرام

ئەو سێ بابەتە سەرەکیەی کە تەوەری پرۆگرامن بریتین لە

١. سەرکردایەتی گەنجان و داهێنان لە ڕێگەی ژیری دەسکرد

٢. سەرهەڵدانی ژیری دەسکرد

٣. دیدی سعودیە ٢٠٣٠ و بەرەوپێشچوون لە جیهانی دییجیتالی

بەژداربوو گرنگ نیە خەڵکی هەر وڵاتێک بێ

ئایەلتس و تۆیفل پێویست نیە

مۆتیڤەیشنی خۆت بۆ بەژداری و بیرۆکە و دەسکەوتەکانت باسبکە کە بتوانی سەرنجی لیژنەی هەلبژاردنی پرۆگرام رابکێشی

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

تێچووی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هەموو کورسیەکان جگە لەوانەی لەسەر تێچووی خۆیان بەژداردەبن بریتیە لە ١٥ پاوەندی بەریتانی

تایملاین

٣١/٧/٢٠٢٥

کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردن

٢٠/٧ بۆ ٣/٨

چاوپێکەوتن

١٠/٨/٢٠٢٥

ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان