فیڵۆوشیپی سەرکردەی هەڵکەوتووی بواری کەشوهەوا لە زانکۆی یەیڵ دەرفەتێکی تایبەتە بۆ ١٦ سەرکردەی گەنجی بواری ژینگە و کەشوهەوا و وزەی پاک لە وڵاتانی نیمچەگۆی باشور (لەوانەش عێراق) کە پەرە بە توانا تەکنیکیەکانیان بدەن و تۆڕی پەیوەندەیەکانیان لەو بوارەدا فراوان بکەن و تێڕوانین ئاڵوگۆڕ بکەن شانبەشانی چەندەها سەرکردەی دیاری ئەو بوارانەی کە باسکران.
بەژداربوان لە چەندەها پیشەی فراوانی وەک کارمەندانی حکومی، خاوەن بزنسەکان، پیشەگەرانی کۆمپانیای وزە، ئابوریناسان، رۆژنامەنوس، پەروەردەکاران، توێژەران، نوێنەرانی چالاکی مەدەنی، راوێژکاری یاسایی و یاسادانان پێکهاتوون.
پرۆگرامەکە ماوەی ٥ مانگ دەخایەنێ و لە ٣ ئاست پێکدێت. پرۆگرامەکە لە لایان سەنتەری سەرکردایەتی زانکۆی یەیڵ بەڕێوەدەبرێ. لە ماوەی پرۆگرامدا، بەژداربوان شانبەشانی چەندەها مامۆستا و ئەندامانی فاکەلتیە جیاوازەکانی زانکۆکە هاوکاردەبن بۆ قسەکردن لەسەر چەندەها کێشەی گرنگی وەک وزەی پاک و گۆرانکاری کەشوهەوا.
داخلبوون بۆ پرۆگرام پێشبڕکێیەکی سەختی لەسەرە. هەر وەجبەیەک لە بەژداربوان لەسەر بنەمای بالانسی شوێنی جوگرافی پیشەکان و لێهاتوویی و ئەزموون و کەلتور هەڵدەبژێردێن
زانیاری پرۆگرام
August 1, 2025
دواوادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری
داواکاریەکان تاوەکو ئەو بەروارە وەردەگیرێن. تا ئەو ماوەیە دەتوانی ئەکاونتەکە دروستکەی و ئامادەکاریەکان تەواوبکەی
February 16-20, 2026
هەفتەی دەسپێکی یەیڵ
ئەم پرۆگرامە ٥ مانگیە، یەکەم هەفتەی بریتی دەبێ لە پرۆگرامێکی دەسپێکی یەک هەفتەیی لە زانکۆی یەیڵ لە نیو هەیڤنی ئەمریکا لە بەروارەکانی ١٦ بۆ ٢٠ مانگی ٢ی ٢٠٢٦
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، وەرگیراوان بەژداردەبن لە زنجیرەیەک لێکچەری هاوچەرخ کە لە لایان ئەندامانی دیاری فاکەڵتیە جیاوازەکانی زانکۆکە پێشکەشدەکرێ
March-June, 2026
گەشتە دوورەدەستەکانی فێربوون
لەم ماوەیەدا، بەژداربوان بەژداری و ڕێکخستن بۆ زنجیرەیەک وۆرکشۆپ دەکەن شانبەشانی چەندان پسپۆری نێودەوڵەتی لەسەر کۆمەڵێکی جیاواز لە بابەتی هەنووکەیی و پەیوەست بە گۆرانی کەشوهەوا و ئاڵوگۆڕی ووزە.
June 15-19, 2026
هەفتەی کۆتایی پرۆگرام لە پاریس
ئەم هەفتەیەش ڕووبەڕوو دەبێت و بەژداربوان لە نزیکەوە چاویان بە پسپۆڕانی بواری کەشوهەوا و وزە دەکەوێ. لەم هەفتەیدا، بەژداربوان کۆی ئەو شتانەی فێریبوون هاوبەشی پێدەکەن و تۆری پەیوەندیەکانیان لەگەل ئەم پسپۆڕانە قوڵتر دەکەنەوە.
١. بوونی پێشینە و دەسکەوت لە پیشەیەکدا کە پەیوەستە بە بواری وزەی پاک و گۆرانکاری کەشوهەوا. پرۆگرامەکە بە دوای ئەو کاندیدانەدا دەگەڕی کە لە چەندەها بواری جیاوازەوە دێن، لەوانەش کەرتی حکومی، کۆمپانیاکان، ئابوریناسان، رۆژنامەنووسان، توێژەران و هتد
٢. بەڵێندان و خۆتەرخانکردن بۆ دروستکردنی گۆرانکاری لەسەر ئاستی ناوخۆیی، نیشتمانی، نێودەوڵەتی
٣. تامەزرۆیی بۆ فراوانکردنی تۆڕی پیشەگەریت
پێویستیەکان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری
١. پێشکەشکاران دەبێ ماوەی ٥-١٠ ساڵ ئەزموونی کاریان هەبێ لە پیشەکەی خۆیاندا و خاوەنی دەسکەوت بن چ لە ئاستی هەرێمی، نیشتمانی یاخود نێودەوڵەتی. لە کاتێکدا مەرجی تەمەن بوونی نیە، پرۆگرام بەدوای سەرکردەی گەنجدا دەگەڕێ کە لە هەرەتی گەشەکردنی پیشەکانیاندان
٢. پێشکەشکار دەبێ نوێنەری یەکێک لە وڵاتانی نیمچەگۆی باشوربێ. پرۆگرام بەخێرهاتنی پێشکەشکاران دەکات لە وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای لاتین و کاریبی
٣. پێشکەشکار دەبێ توانستی زمانی ئینگلیزی زۆرباشبێ و ئەمە مەرجێکی سەرەکیە
٤. پێشکەشکار دەبێ ئامادەی هەموو بەشەکانی پرۆگرام بێ بە هەفتەی یەکەم و کۆتایی پرۆگرام و کۆرسە ئۆنلاینەکانیشەوە
٥. پێشکەشکردنی سیڤی – لە ٣ پەیج زیاتر نەبێ
٦. ڤیدیۆ ستەیتمێنتیكی کورت
٧. پێرسناڵ ستەیتمێنتێک کە لە ٦٠٠ ووشە زیاتر نەىێ
٨. یەک نامەی پشگیری – ریکەمێندەیشن لێتەر
پێشکەشکردنی داواکاری تەواو پرۆسەیەکی ئۆنلاینەوە و پێویستە بە هیچ هاردکۆپی و پۆستەکردنێک ناکا. هیچ بڕە پارەیەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرناگیرێ و هەموو تێچووەکانی هەفتەی یەکەم و کۆتایی – گەشتی فڕۆکە، هۆتێل، گواستنەوەی ناوخۆیی و ژەمەکانی خواردن – لەسەر ئەستۆی پرۆگرام دەبێ