سکۆلارشیپەکانی ئیپۆس داد یەکێکن لە بەناوبانگترین و گەورەترین پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا. ساڵانە ئەم پرۆگرامە چەندها خەلکی گەنج رادەکێشن بۆ ئەڵمانیا بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندنی ماستەر
ماوەی پرۆگرامەکە لە نێوان ١ ساڵ بۆ ٣ ساڵ و نیوە و وەجبەی داهاتووی پرۆگرامەکە لە ساڵی ٢٠٢٦ دەسپێدەکا. لە دوای تەواوکردنی خوێندن، دەتوانی تەقدیمی ڤیزای تایبەت بە دۆزینەوەی کار لە ئەڵمانیا یاخود کارتی دەرفەتی ئەڵمانی بکەی بۆ دۆزینەوەی کار
ئەم دەرفەتە تایبەتە بە خویندنی ماستەر و لە هەندێ کەیسی تایبەتدا دەدرێ بە خوێندکارانی دکتۆراش
پوختەی سکۆلارشیپ
وڵات: ئەڵمانیا
ئاستی خوێندن: ماستەر، – لە هەندێ کەیسی تایبەتدا فەندی دکتۆراش دەکا
سودی دارایی: فول فەند
ماوەی سکۆلارشیپ: ١٢-٤٢ مانگ
دواوادە: هەر پرۆگرامێکی ماستەر دێدلاینی تایبەت بەخۆی هەیە
سودە داراییەکان
١. خەرجی مانگانە کە بڕەکەی بریتیە لە ٩٩٢ یۆرۆ بۆ خوێندکارانی ماستەر و ١٣٠٠ یۆرۆ بۆ خوێندکارانی دکتۆرا
٢. بیمەی تەندروستی و ڕوودا و ڕووداوی کەسی
٣. خەرجی هاتووچۆ و تکتی فڕۆکە بۆ دوو سەر
٤. کرێی شوێنی مانەوەی مانگانە
٥. بڕەپارەیەکی مانگانە بۆ هاوسەر و خێزان
هەموو کۆرسەکان و ناوی زانکۆ، لینکی پرۆگرام، دواوادەی پێشکەشکردنی لەم پیدیئێفەی خوارەوە بۆ وەجبەی داهاتوو دانراوە
لیستی پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧
١. پێشکەشکار مەرجە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێ لە پرۆگرامێکی هاوشێوەی ئەوەی بۆی پێشکەشدەکا
٢. ئەزموونی کار کە لە دوو ساڵ کەمتر نەبێ
٣. نووسینی مۆتیڤەیشن لێتەر لەسەر ئەوەی بۆچی دەتەوێ تەقدیمی سکۆلارشیپەکە بکەی
٤. پێشكەشکار مەرجە خەڵکی یەکێک لەو وڵاتانە بێ کە لەم لیستەدا ناویان هاتووە
٥. بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵتس کە پێویستە کۆنمرەکەی باندی ٦ بێ. یاخود دەتوانی بە تایبەت پەیوەندی بکەی بەو شوێنەی دەتەوێ لێی بخوێنی تاوەکو بزانی چ تێستێکی دیکە قبوڵ دەکەن
بەلگەنامە پێویستەکان
ئەم بەڵگەنامانەی لە خوارەوە هاتوون ئامادە بکە و لەگەل ئەپلیکەیشنی سکۆلارشیپەکە بەڵگەنامەکان ئەپلۆد بکە
١. ئەم چێکلیستە کە لیستی بەڵگەنامە پێویستەکانە ئامادە بکە و فۆرمەکە ئیمزا بکە و ئەتاچی بکە بە ئەپلیکەیشنەکەت
٢. ئەپلیکەیشنی سکۆلارشیپی داد
٣. سیڤی بە فۆرماتی یۆرۆپاس – دەتوانی لەم لینکەوە سیڤیەکەت ئامادە بکەی
٤. مۆتیڤەیشن لێتەر کە تیایدا باسی مەبەستی پێشکەشکردنت دەکەی بۆ سکۆلارشیپەکە
٥. کۆپی بڕوانامەی زانکۆ
٦. کۆپی ترانسکریپتی زانکۆیی – ئەو بڕوانامەیەی کە ناوی وانەکان و نمرەکان و زانیاری سیستەمی خوێندنی لەسەرە
پێداویستی و بەڵگەنامەکان پێویستە ڕاستەوخۆ بنێردرێ بۆ ئەو زانکۆیەی تەقدیمی دەکەی. ئەو ئەپلیکەیشنانەی راستەوخۆ دەنێردرێن بۆ داد وەرناگیرێن. لینکی فەرمی پرۆگرام لە خوارەوەیە
لێرەوە، وڵاتەکەت هەڵبژێرە و راستەوخۆ پێت دەڵی کە پێداویستیەکانی تایبەت بە وڵاتی تۆ چین