Thursday, October 23, 2025
سەرەکEventsپرۆگرامی ‌سەرکردەکانی داهاتووی هیا لە هەنگاریا | فول فەند

پرۆگرامی ‌سەرکردەکانی داهاتووی هیا لە هەنگاریا | فول فەند

HIIA Future Leaders Program in Hungary | Fully Funded

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

پرۆگرامی سەرکردەکانی داهاتووی هیا لە هەنگاریا پرۆگرامێکی سەرکردایەتی ٣ مانگیە لە هەنگاریا کە لە ١٥ ی سێپتێمبەر بۆ ١٥ ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێ. ئەم پرۆگرامە لە لایان پەیمانگای هەنگاری بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (هیا) ڕێکدەخرێ و ئامانج لێی رەخساندنی دەرفەتە بۆ بەژداربوان تاوەکو ئاستی زانیاری و زانینیان لەسەر بابەتی سیاسەتی دەرەوە زیاد بکەن و زیاتر بە کارەکانی هیا ئاشنا بن. ئەم دەرفەتە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەیە کە خولیای بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانن.

ئەم پرۆگرامە هیچ تێچوویەکی نیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری و هەروەها تێستی زمان پێویست نیە

پوختەی پرۆگرام

وڵات: هەنگاریا

شوێن: بوداپێست

ماوە: ٣ مانگ

بەروارەکان: ١٥ی سێپتێمبەر بۆ ١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٥

سودەکان: فول فەند

دواوادە: ٨/٨/٢٠٢٥

فەندەکە چی لەخۆدەگرێ؟

١. تکتی فرۆکەی چوون و هاتن

٢. تێچووی شوێنی مانەوە

٣. پاڵپشتی ڤیزا

٤. هیچ تێجوویەکی پێشکەشکردنی داواکاری نیە

ئامانجەکان

١. تێڕوانینێکی قوڵ بۆ دیبلۆماسیەت: قوڵبوونەوە لە سیاسەتی دەرەوەی هەنگاریا و کارەکانی هیا

٢. توێژینەوەی ئاراستەکراو لە لایان پسپۆڕان: ئەنجامدانی توێژینەوەی کاریگەر بە سەرپەرشتی مێنتۆری پیشەگەر

٣. دروستکردنی دایەلۆگ

٤. دروستکردنی کارامەیی بۆ سەرکەوتن: ڕاهێنانی چڕوپڕ لە بوارەکانی سیاسەتی دەرەوە، سەرکردایەتیکردن، وتاردان، میدیا

٥. دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی فراوان و گەشەکردن: تێکەڵبوون لەگەل نوخبەی هەنگاری لە بواری سیاسەتی دەرەوە

بوارەکانی توێژینەوە

توێژینەوە هەرێمیەکان: رۆژئاوای بەڵکان، رۆژهەلاتی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هتد

توێژینەوە بابەتیەکان: سیاسەتی ئاسایش، سیاسەتی وزە، مەڵتیپۆلاریتی، کێشە جیهانیە جیۆپۆلیتیکیەکان، بەیەکەوەبەستنەوە، دیبلۆماسی کەلتوری

١. کراوەیە بۆ سەرانسەری جیهان

٢. پرۆگرامەکە بەدوای کەسانێکە کە تێڕوانینی گەنجانەی تازەیان هەبێ بۆ کێشە جیهانیەکان بۆیە دەبێ بە لانی کەم کەسەکە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت و ئارەزووی بابەتی سیاسەتی دەرەوە بێ

٣. پێشکەشکاری نموونەیی لە یەکێک لەم بوارەدا تایبەتمەندە: پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، فەلسەفە، زانستە سیاسیەکان، مێژوو، ئابووری نێودەوڵەتی

٤. پێشکەشکار مەرجە تەمەنی لە خوار ٣٠ ساڵیەوە بێ

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. سیڤی

٢. کەڤەر لێتەر

٣. سەمپڵێکی نووسین کە لە نێوان ٣٠٠٠-٥٠٠٠ کاراکتەردا بێ

August 11 – 15, 2025

چاوپێکەوتن

September 1, 2025

ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان

September 15, 2025

دەسپێکی پرۆگرام

December 15, 2025

کۆتایی پرۆگرام

پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێ

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان