ئەم دەرفەتە تایبەتە بە توێژەرانی پۆست-دکتۆرا کە ئارەزووی ئەنجامدانی توێژینەوە دەکەن لە ئەڵمانیا هەروەها ئارەزوو دەکەن لەو وڵاتە بمێننەوە بۆ ژیانکردن و کارکردن.
ئەم فیڵۆوشیپە ١٨ مانگیە، دەرگا واڵا دەکات بۆ خەڵکانی سەرجەم وڵاتان کە داواکاری پێشکەشبکەن. بە تایبەتیش ئامانجی وەرگرتنی ئەو کەسانەیە کە خولیای بنیاتنانی وەزیفەیەکی مەودا درێژی پیشەیین لە ئەڵمانیا. لە ماوەی پرۆگرامەکەدا، کەسی وەرگیراو دەتوانێ ١٢ مانگی لە سەنتەرێکی توێژینەوە یاخود زانکۆیەکی دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەربەرێ. لەو ماوەیەدا کەسەکە مووچەی تەواو و خەرجی لەسەر پرۆگرامە. دواتر کەسەکە ماوەی ٦ مانگ لە زانکۆیەکەی ئەڵمانی بەسەردەبا. ئەم قۆناغەش پێیدەوترێ قۆناغی تێکەڵکردنەوە
پوختەی پرۆگرام
وڵات: ئەڵمانیا
شوێن: ئەڵمانیا و دەرەوەی ئەڵمانیا
ماوە: ١٨ مانگ
دواوادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٢٩/٨/٢٠٢٥
سودە داراییەکان
١. گرێبەستی کار
٢. مووچەیەکی مانگانە بە بڕی ٥٠٠٠ بۆ ٦٤٠٠ یۆرۆ بەر لە بەخشینی باج
٣. بڕە پارەیەکی مانگانە بۆ ئەو ماوەیەی لە دەروەی ئەڵمانیا بەسەریدەبەی و سەرقاڵی توێژینەوەی بۆ ١٢ مانگ
٤. تێچووی گەشت و هاتووچۆ
شێوەی پرۆگرام
بە تێکڕا پرۆگرامەکە ١٨ مانگ دەخایەنێ
١٢ مانگ: ١٢ مانگی سەرەتا کە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیە بۆ فیڵۆوشیپەکە دەکرێ لە هەر دامەزراوەیەکی توێژینەوەی گونجاو لە دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەرببرێ
٦ مانگ: دوای ئەوە مەرجە ٦ مانگ بگەڕێیەوە ئەڵمانیا و ئەو ماوەیە لە زانکۆیەکی ئەڵمانی بەسەربەری
١. ئەپلیکەیشنەکان لە هەموو وڵاتێک لەوانەش عێراق وەردەگیرێن
٢. پێشکەشکار مەرجە دکتۆرای بە ئاستی نایاب تەواوکردبێ بەر لەوەی فیڵۆوشیپەکە دەسپێبکا (ئەگەر لە کۆتا قۆناغەکانی دکتۆراکەتی ئەوا ئەپلیەکیشنەکەت وەردەگیرێت)
٣. نابێ زیاتر لە ٦ ساڵ بەسەر تەواوکردنی دکتۆراکەتدا تێپەڕیبێ
٤. مەرجە یەک توێژینەوەت هەبێ کە لە جۆرناڵێکی ئاست بەرزدا بڵاوکرابێتەوە
٥. خولیای بنیاتنانی پیشەیەکی دوورمەودای درێژخایەنت هەبێ لە ئەڵمانیا. واتا لەو وڵاتە بمێنیتەوە و بژی
٦. بۆ ١٢ مانگی سەرەتا کە توێژینەوە ئەنجامدەدەی. مەرجە ئەو وڵاتەی کە هەڵیدەبژێری بۆ ئەو ماوەیە، بۆ ماوەی ١٢ مانگ یان زیاتر تیایدا نەژیابی لە ماوەی ٣ ساڵی رابردوودا
٧. ئەرکی سەرشانی پێشکەشکارە کە دەعوەتنامەی ئەنجامدانی توێژینەوە و کارکردن لە زانکۆیەکی ئەڵمانی و دەرەوەی ئەڵمانیا بەدەسبێنێ بۆ هەر قۆناغێکی پرۆگرامەکە
تایملاین
ناوەڕاستی مانگی ٣ی ٢٠٢٦
هەڵبژاردن
مانگی ٣ بۆ ٤ ی ٢٠٢٦ (ئۆنلاین)
کۆبوونەوەی خۆناساندن بۆ توێژەرانی تازەوەرگیراو
١/٦/٢٠٢٦
زووترین بەرواری دەسپێک
١/١١/٢٠٢٦
درەنگترین بەرواری دەسپێک
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. فۆرمی پرۆگرامەکە
٢. سیڤی
٣. پلانی کارکردن و پیشە
٤. ئەبستراکتی پرۆژەی توێژینەوە
٥. پرۆپۆزەڵی تەواوی توێژینەوە
٦. خشتە
٧. بەڵێننامەی پابەندبوون – زانکۆی خانەخوێی ئەڵمانی
٨. دەعوەتنامە – زانکۆی خانەخوێی ئەڵمانی
٩. دەعوەتنامە – زانکۆی خانەخوێی دەرەوەی ئەڵمانیا
١٠. بڕوانامە جیداری و ترانسکریپتەکان
١١. لیستی پەیپەرە بڵاوکراوەکان
١٢. پوختەی تێزی دکتۆرا
١٣. چێکلیستی ئیمزاکراوی ئیتیکەکان
١٤. بڕوانامەی زمان
١٥. نامەی پاڵپشتی – ریکەمێندەیشن لێتەر
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
لەسەر وێبسایتی فەرمی فیڵۆوشیپەکە، قۆناغ بە قۆناغ هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی داواکاری ڕوونکراوەتەوە. تکایە بە وردی دوای هەنگاوەکان بکەوە. لینکی فەرمی فیڵۆوشیپەکە لە خوارەوە دانراوە