Thursday, October 23, 2025
سەرەکJobsدەرفەتی خوێندنی دکتۆرا لە بواری پزیشکی لە زانکۆی پزیشکی گراز لە نەمسا...

دەرفەتی خوێندنی دکتۆرا لە بواری پزیشکی لە زانکۆی پزیشکی گراز لە نەمسا | فول فەند

دەرفەتێکی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری زانستە سروشتیەکان، زانستە زیندەییەکان، پزیشکی گشتی

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

گەر هەڵگری بڕوانامەی ماستەری لە بواری زانستە سروشتیەکانی وەک بایۆلۆجی و پزیشکی، ئەوا ئەم دەرفەتە ناوازەیە لە وڵاتی نەمسا بۆ تۆیە

زانکۆی پزیشکی گراز لە نەمسا هەلی خوێندنی دکتۆرا لە بواری توێژینەوەی پزیشکیەکان دەرەخسێنێت بۆ ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی تایبەت بە پرۆگرامیان تێدایە. بۆ ماوەی خوێندنەکە، خوێندکارانی دکتۆرا گرێبەستێکی کاری فول فەند وەردەگرن کە هەموو بابەتێکی بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی لەخۆدەگرێ. جگە لەوەش، هەر لەماوەی خوێندنەکەتدا تەواوی پاڵپشتی ئیداری مەعنەوی وەردەگری و کار لەگەل کەسانی ئەکادیمی ئاست بەرز و پسپۆڕ دەکەی لە بواری پزیشكیدا.

زانکۆی پزیشکی گراز یەکێکە لە زانکۆ ئاست بەرزەکانی ئەوروپا لە بواری توێژینەوە پزیشکیەکان و کەوتۆتە شاری گراتس کە دەکاتە پایتەختی هەرێمی ستیریا لە باشوری نەمسا

پرۆژەکانی ئەم دەرفەتە ناوازەیە بە شێوەی تێزی دکتۆرا دەبێت و توێژینەوەکان تیشک دەخەنە سەر بابەتە پزیشکیە سەردەمیەکانی وەک نەخۆشیەکانی پەیوەست بە تەمەن، بەرگریزانی، مێتابۆلیزمی چەوری، توێژینەوەی بواری دڵ و خوێنبەرەکان، بایۆستاتستیکس و بەستنەوەی داتاکانی توێژینەوە بە زانستە کلینیکیەکان بەبەکارهێنانی تەکنیکی بەرفراوانی سەردەم.

پوختەی پرۆگرام

وڵات: نەمسا

ئاستی خوێندن: دکتۆرا

بوارەکان: زانستە سروشتیەکان، زانستە زیندەییەکان، پزیشکی

جۆری سکۆلارشیپ: فول فەند

دواوادە: ١٠/٩/٢٠٢٥

١. پێشکەشکاران لە عێراقەوە مەرجە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بن لە یەکێک لە بوارەکانی زانستە سروشتیەکان یاخود زانستە زیندەییەکان یانیش پزیشکی گشتی و ماستەرەکەی بەشێوەی تێز بوبێ. بۆ هەندێ کەس لە وڵاتانی دەرەوە خوێندوویانە گەر سیستەمی خوێندنی بەکالۆریۆسیان هاوتای ماستەر بووە، بەهەمان شێوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

٢. ئەو خوێندکارانەی هێشتا ماستەرەکانیان تەواونەکردووە بە هەمان شێوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بەڵام مەرجە بەر لە دەسپێکی خوێندنی دکتۆرا تەخەروج بکەن

٣. زمانی خوێندن ئینگلیزیە و پێشکەشکار چاوەڕێی لێدەکرێ کە ئاستی ئینگلیزیەکەی لە ئاستێکی زۆر باڵادا بێ. بڕوانامەی زمان داواکراو و مەرج نیە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری، بەڵام بەر لەوەی ناوی لە پرۆگرامی دکتۆرا تۆمار بکرێ، پێوویستە بڕوانامەی زمان بەردەستبخا

٤. خەڵکی لە هەر نەتەوەیەک بن دەتوانن داواکاری تەقدیم بکەن و دواتر وەرگیراوان پاڵپشتی وەرگرتنی ڤیزا و ئیقامەی ژیانیان لە نەمسا بۆدەکرێ

پرۆژەی هەڵبژاردنی بەژداربوو

پرۆسەی وەرگیران لەم دەرفەتە بە ٣ قۆناغ دەبێ. لە قۆناغی یەکەمدا، ریڤیو و هەڵسەنگاندن بۆ ئەپلیکەیشنەکەت و بەڵگەنامەکانت دەکرێ. لە قۆناغی دووەمدا، ئەو کاندیدانەی دەچنە قۆناغی دوایی بەژداری چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاین دەکەن. دواتریش، ئەو کەسانەی کە لە چاوپێکەوتنەکە دەردەچن، بانگهێشتی زانکۆی پزیشکی گراز دەکرێن بۆ چاوپێکەوتنێکی ڕووبەڕوو و خۆناساندنیان بە فاکەڵتی زانکۆکە. چاوپێکەوتنە ڕووبەڕووەکە لە ماوەی نێووان ٩/١٢ بۆ ١١/١٢/٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێ

خەرجی سەفەرکردن بۆ گراز بۆ چاوپێکەوتنی کۆتایی تا ڕاددەیەکی دیاریکراو سەرفدەکرێ و وردەکاری پرۆسەکە لە بانگهێشتنامەی فەرمیدا رووندەکرێتەوە بۆت. لەم کاتەدا، سەنتەری بەخێرهێنانی زانکۆکە پاڵپشتی وەرگرتنی ڤیزا و دخولیت دەکا بۆ نەمسا.

گەر بەهەر هۆکارێک نەتوانی بەژداری چاوپێکەوتنە ڕووبەڕووەکە بکەی، ئەوا دەرفەتی ئەوەت دەبێ بە ئۆنلاین چاوپێکەوتنەکەت ئەنجامبدەی و خۆتبناسێنی

بۆ بینینی پرۆژە و بوارە بەردەستەکانی خوێندن لەم ڕاوندەدا، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

پێویوست ناکات راستەوخۆ پەیوەندی بە هیچ کام لە سوپەرڤایزەرەکان بکەی و تکایە هیچ بەڵگەنامەیەک بە پۆستە یاخود ئیمەیڵ مەنێرە، مەگەر بە تایبەت داوات لێبکرێ. هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان و زانیاریەکان پێویستە لە ڕێگەی پۆرتالی فەرمی دەرفەتەکە کە لەسەرەوە لینکەکەی دانراوە بنێردرێن بۆ پرۆگرام

پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە بدەی

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان