Thursday, October 23, 2025
سەرەکScholarships٦ سکۆلارشیپی دکتۆرا لە بواری سەرچاوەکانی ئاو لە زانکۆی شتوتگارت | فول...

٦ سکۆلارشیپی دکتۆرا لە بواری سەرچاوەکانی ئاو لە زانکۆی شتوتگارت | فول فەند

6 Fully Funded ENWAT PhD Scholarships at the University of Stuttgart in Germany

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

ئایا تۆ خولیای چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئاوی جیهانیت هەیە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو؟ پرۆگرامی دکتۆرای نێودەوڵەتی ‘ئاوی ژینگە’ لە زانکۆی شتوتگارت لە ئەڵمانیا، بانگهێشتی خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکات کە بڕوانامەی ماستەریان هەیە بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سکۆلەرشیپی فول فەندی خوێندنی دکتۆرا.

ئەم سکۆلەرشیپانە لەلایەن خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی ئەڵمانی (داد)ەوە دابین دەکرێن و بۆ شەش پڕۆژەی داهێنەرانە بەردەستن کە باس لە پرسە هەنووکەییەکانی پەیوەست بە ژینگە و ئاو دەکەن.

پوختەی پرۆگرام

شوێن: زانکۆی شتوتگارتی ئەڵمانیا

بڕوانامەی بەخشراو: دکتۆرا لە بواری ئەندازیاری

بۆچی ئەم پرۆگرامە؟

پرۆگرامی دکتۆرای ئاوی ژینگە پرۆگرامێکی ئاستبەرز و بەناوبانگی ٣ سالیە لە بواری زانستی ئەندازیاریە شارستانی و ژینگەییەکان و ئامانجی راكێشانی کەسانی بەتوانایە لە سەرانسەری جیهانەوە. ئەم پرۆگرامە تیشک دەخاتە سەر شێوازەکانی گەشەسەندنی بەردەوامانەی سەرچاوەکانی ئاو. بۆ ئەمەش ژینگەیەکی فێربوونی پڕ لە تەکنەلۆجیای سەردەم، ڕێگەی پێشکەوتوو و هاریکاری نێودەوڵەتی دەخولقێنێ

سودەکانی پرۆگرام

١. دابینکردنی تەواوی خەرجی خوێندن لە لایان ڕێکخراوی دادەوە بۆ پێشکەشکارانی غەیرە ئەڵمان

٢. ئەنجامدانی توێژینەوە لە ژێر سەرپەرشتی پسپۆڕانی بەناوبانگی جیهانی

٣. ژینگەیەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی و فرەڕەهەندی

٤. وەرگرتنی ناونیشناێکی دکتۆرای فەرمی “دکتۆرای بواری ئەندازیاری” لە دوای تەواوبوونی خوێندن لە زانکۆیەکی ئاستبەرزی ئەڵمانی

٥. ڕاهێنەرایەتی تایبەتمەند و پاڵپشتی گەشەسەندنی پیشەیی

١. بوونی بڕوانامەی گونجاوی ماستەر

٢. نابێ زیاتر لە ٦ ساڵ بەسەر تەواوکردنی دواهەمین بڕوانامەتدا تێپەڕیبێ

٣. ئەو کاتەی ناوت دەردەچێ بۆ پرۆگرامەکە، نابێ لە ماوی ١٥ مانگ زیاتر لە ئەڵمانیا ژیابێتی

٤. بوونی توانستی زمانی ئینگلیزی – تێستەکانی ئایەڵتس، تۆیفڵ، یاخود هاوتاکانیان

٥. خەڵکی وڵاتێك بی غەیری ئەڵمانیا

٦. بوونی توانستی ئەکادیمی بەرز و مۆتیڤەیشن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە

بەڵگەنامە پێویستەکان

١. سیڤیەک کە مێژووی ژیانی ئەکادیمی، توێژینەوە بڵاوکراوەکانت، وە ئەو خەڵاتانەی تێدا بێ کە وەرتگرتوون

٢. بڕوانامەی جیداری و ترانسکریپتی ماستەر و بەکالۆریۆس

٣. بەڵگەی توانستی زمانی ئینگلیزی

٤. دوو ریفرێنس لێتەری ئەکادیمی تازە کە لەسەر کڵێشەی فەرمی نوسرابن

٥. نامەی هاندان

٦. پوختەی بەژداربوو

کاندیدەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ یەکێک یان زیاتر لەم بابەتانەی خوارەوەی توێژینەوەی کاریگەری بەرز

  1. Real-time COD Monitoring for Sustainable Water Management
    Advisor: Prof. Dr. Patrick Bräutigam
  2. Interactions of Microplastics and Micropollutants in Water and Soil
    Advisors: Prof. Bräutigam, Dr. Haslauer, Dr. Junginger, Dr. Deggelmann
  3. HydroFusion: Coupling Shallow-Water and Porous-Media Flow Models
    Advisors: Prof. Flemisch, Prof. Class, Dr. Schwindt
  4. End-to-End Hydrological Modelling Using Machine Learning
    Advisor: Prof. Wolfgang Nowak
  5. Surfactant Impacts on Microbial Glyphosate Degraders in Freshwater Sediments
    Advisor: Prof. Sarah Kleindienst
  6. Seasonal Variation of Greenhouse Gas Production in Wastewater Treatment
    Advisor: Prof. Sarah Kleindienst

ئەم پڕۆژانە زانستی ئەزموونی، فێربوونی ئامێر و بەردەوامیی تێکەڵ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە ئاستەنگە هەرە گرنگەکان لە ئەندازیاری ژینگەدا

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. تەواوکردنی فۆرمی ئۆنلاین و ئەپلۆدکردنی بەڵگەنامەکان. تکایە ئەم فۆرمی هەڵسەنگاندن و کەڤەر لێتەرەی کە لە خاڵەکانی دووەم و سێیەمدا هاتوون بدە بەو کەسانەی ریفرێنست بۆ دەنووسن

٢. فۆرمی هەڵسەنگاندن

٣. کەڤەر لێتەر

٤. کاندیدە هەڵبژێرراوەکان بانگهێشتدەکرێن بۆ چاوپێکەوتنێکی ئۆنلاین لە ڕێگەی سکایپ

٥. لە دوای وەرگیران لە سکۆلارشیپەکە، وەرگیراوانی کۆتایی پێویستە فۆرمێکی تایبەت بە داد پربکەنەوە

٦. لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوە تەقدیمی ئەو پرۆگرامە بکە کە ئارەزووی دەکەی

Interactions of Microplastics and Micropollutants in Water and Agricultural Soils

Real-time COD Monitoring for Sustainable Water Management

Understanding the seasonal variation of greenhouse gas production in wastewater treatment plants

Identification of surfactant impacts on microbial glyphosate degraders in freshwater sediments

HydroFusion: Open-Source Solver Coupling of Shallow-Water and Porous-Media Flow

End-to-End Hydrological Modelling Using Machine Learning: Leveraging Transformers and Opportunistic

    بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەری پرۆگرام دکتۆر گابریێل هارتمان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە و ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە

    بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

    وەڵام دانەوە

    تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
    تکایە، لێرە ناوت بنوسە

    بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

    نوێترین کۆمێنتەکان