زانکۆی ڕۆژئاوای لەندەن هەلی خوێندن بۆ ئاستی دکتۆرا لە چوارچێوەی زەمالەی جێگری سەرۆکی زانکۆ ڕادەگەیەنێت. ئەم سکۆلارشیپە لە مانگی ٢ی ٢٠٢٦ دەسپێدەکات و سکۆلارشیپێکی فول فەندە بۆ پاڵپشتی لە توێژینەوەی تازەگەرانە لە بوارە جیاوازەکانی بزنس، کۆمپیوتەر و ئەندازیاری، یاسا، پزیشکی و زیاتر
ئەم دەرفەتە خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ئەوانەش بەردەستە کە لە بەریتانیا دەژین و تێجووی ٣ ساڵ یاخود ٦ ساڵی خوێندنی دکتۆراکە و مووچەیەکی بەدەر لە باج لەخۆدەگرێ
پێشکەشکار پێویستە ناکا هیچ بڕە پارەیەک بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە بدات و تەنها تێچووی ڤیزا و بیمەی تەندروستی دەکەوێتە سەر شانی پێشکەشکار
پوختەی پرۆگرام
وڵات: بەریتانیا
ناوەند یان زانکۆ: زانکۆی ڕۆژئاوای لەندەن
بوارەکانی خوێندن: بزنس، کۆمپیوتەر و ئەندازیاری، ئینگلیزی، فیلم و میدیا، میوانداری و گەشتوگوزار، زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکان، یاسا، پزیشکی و زانستە بایۆلۆجیەکان، مۆسیقا و هونەر، پەرستاری، مامانی و تەندروستی، پۆلیسینگ و هێزە تەناهیەکان
مەرجەکان: بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و بەریتانی و ئەوانەشی لەو وڵاتە نیشتەجێن
دواوادە: ٢١/٩/٢٠٢٥
سودەکانی پرۆگرام
فول تایم – ٣ ساڵ
١. بڕە مووچەیەکی ساڵانە بە بڕی ٢٢٠٠٠ پاوەندی بەخشراو لە باج
٢. پارەی تەواوی خوێندنی دکتۆرا
٣. شەش کاتژمێر ئەرکی هەفتانەی مامۆستایەتی و توێژینەوە
پارتتایم – ٦ ساڵ
١. بڕە مووچەیەکی ساڵانە بە بڕی ١١٠٠٠ پاوەندی بەخشراو لە باج
٢. پارەی تەواوی خوێندن
٣. سێ کاتژمێر ئەرکی هەفتانەی مامۆستایەتی و توێژینەوە
١. بزنس
دکتۆرا لە بواری بزنس
٢. کۆمپیوتەر و ئەندازیاری
دکتۆرا لە زانستی کۆمپیوتەر
دکتۆرا لە ئەندازیاری
دکتۆرا لە بیرکاری
٣. ئینگلیزی
دکتۆرا لە نووسینی داهێنەرانە
دکتۆرا لە ئادابی ئینگلیزی
٤. فیلم و میدیا
دکتۆرا لە لێکۆڵینەوەکانی فیلمزانی
دکتۆرا لە میدیا
٥. میوانداری و گەشتوگوزار
دکتۆرا لە بەڕێوەبردنی فرۆکەوانی و گواستنەوەی ئاسمانی
دکتۆرا لە تازەگەری خۆراک و خۆراکناسی بەردەوام
دکتۆرا لە بەڕێوەبردنی میوانداری
دکتۆرا لە بەڕێوەبردنی گەشتوگوزار
٦. زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکان
دکتۆرا لە تاوانزانی
دکتۆرا لە پەروەردە
دکتۆرا لە زانستی تاوان
دکتۆرا لە سایکۆلۆجی
٧. یاسا
دکتۆرا لە یاسا
٨. پزیشکی و زانستە بایۆلۆجیەکان
دکتۆرا لە توێژینەوەی پیربوون
دکتۆرا لە بایۆئینفۆرماتیکس
دکتۆرا لە زانستی بایۆمێدیکەڵ
دکتۆرا لە توێژینەوەی دیمێنشیا
دکتۆرا لە پزیشکی
٩. موسیقا و هونەر
دکتۆرا لە مۆسیقا
دکتۆرا لە شانۆ
١٠. پەرستاری، مامانی، و تەندروستی
دکتۆرا لە تەندروستی جیهانی
دکتۆرا لە تەندروستی
دکتۆرا لە مامانی
دکتۆرا لە پەرستاری
١١. پۆلیسینگ و هێزە تەناهیەکان
دکتۆرا لە پۆلیسینگ و هێزە تەناهیەکان
١. بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە کۆنمرەی ٧٠ بەرەو سەر و بڕوانامەی ماستەر بە پلەی زۆر باشە یاخود نایاب یانیش هاوتاکانی
٢. بروانامەی ئایەڵتس بە کۆنمرەی ٦.٥. ئەو کەسانەی هەڵگری بروانامەی ماستەری بەریتانین لە مەرجی زمان دەبەخشرێن. پێوویست ناکا دەمودەست بروانامەی زمان ئامادە بێ
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
هەنگاوی ١: دۆزینەوەی توێژینەوەی دڵخواز
هەڵبژاردنی سەرپەرشتیار: پەیوەندی بکە بە سەرپەرشتیارێک کە لەو بواری توێژینەوەیە کار دەکات کە دڵخوازی تۆیە و لە ڕێگەی ئیمەیلەوە پەیوەندیان پێوە بکە. دەتوانی سەرپەرشتیاران و توێژینەوەکانیان لەسەر وێبسایتی فەرمی زانکۆ و پەیجی تایبەت بە دکتۆرا بدۆزیتەوە
گەر نەتتوانی سەرپەرشتیاریک بدۆزیتەوە، پەیوەندی بکە بەم ئیمەیڵەی خوارەوە بۆ ڕێنوێنی
postgraduate.admissions@uwl.ac.uk
هەنگاوی ٢: چێککردنی مەرجەکانی شمولکردن و فەندینگ
مەرجەکانی وەرگرتن و شمولکردن
وەک پێشتر باسکرا، پێویستت بە سەبمیتکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر دەبێ. بۆ بەکالۆریۆس پێویستە کۆنمرەکەت بە پێی سیستەمی بەریتانی ٢:١ بێ کە دەکاتە ٧٠ بەرەسەرەوەی لای خۆمان. بۆ ماستەر، مەرجە بڕوانامەکەت ئاستی زۆر باشە یاخود نایاب بێ. یانیش هاوتاکانی ئەم جۆرە نمرانە لە وڵاتانی دیکە
بۆ مەرجی زمان، ٦.٥ ئایەڵتس و گەر ماستەرت لە بریتانیا خوێندبێ لەم مەرجە دەبەخشرێی
فەندینگ
بوونی پلانێکی باش لەسەر ئەوەی کە چۆن ئەو پارەیەی پێتدەدرێ بۆ ٣-٤ یان ٥-٦ ساڵی خوێندنی دکتۆرات بەکاردێنی
بیرت بێ کە بڕی پارەی مەسرەفی ژیان بریتیە لە ٢٢٠٠٠ پاوەند بۆ خوێندکاری فول تایم و ١١٠٠٠ پاوەندی ساڵانە بۆ خوێندکاری پارتتایم. کە ئەم پارەیە پێوویست ناکات تۆ هیچ باجێکی لەسەر بدەی
ڕەنگە دەرفەتی تری ئیشکردن و پارەپەیداکردنیش بەردەست بێ. بۆ ئەمە سەردانی وێبسایتی زانکۆکە بکە
هەنگاوی ٣: پرۆپۆزاڵی توێژینەوەکەت ئامادە بکە
١. ناوی سەرپەرشتیاری دکتۆراکەت کە دۆزیوتەتەوە پێویستە لە پەڕەی یەکەمی پرۆپۆزاڵەکە بنوسرێ
٢. لەگەل سەرپەرشتیارەکەت پێداچوونەوە بە پرۆپۆزالەکەتدا بکە و ئەکید بە لەوەی کە بە زمانێکی ڕوون نوسراوە و پرۆژەکەت ڕێی تێدەچی ئەنجامبدرێ
هەنگاوی ٤: بەڵگەنامەکان کۆبکەرەوە و لە ئۆنلاین تەقدیم بکە
١. لە ڕێگەی پەیجی تایبەت بەو هەلی دکتۆرایەی کە دەتەوێ لەسەر وێبسایتی زانکۆی ڕۆژئاوای لەندەن داواکاری پێشکەش بکە
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. ئەپلیکەیشن فۆرمێکی کامل و پڕکراوە
٢. ترانسکریپتی ئەکادیمی
٣. پرۆپۆزاڵی توێژینەوە
٤. بڕوانامەی توانستی زمان گەر لە کاتی تەقدیمکردن بەردەست بوو
هەنگاوی ٥: هەنگاوی دواتر
١. ڕەنگە فاکەڵتی یان ئەو کۆلێجەی بۆت تەقدیمکردووە پەیوەندیت پێوە بکەن بۆ مناقەشەکردنی ئەپلیکەیشنەکەت یانیش چاوپێکەوتنێک ڕێکبخەن
٢. ئەنجامەکان: ئەگەر شۆرتلیست کرای، ئەوا بانگهێشتی چاوپێکەوتنێک دەکرێی. ئەگەریش وەرنەگیرای، ئەوە لە ڕێی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێیەوە