Thursday, October 23, 2025
سەرەکConferencesهەفتەی لێکۆڵینەوەی وڵاتانی نیمچەگۆی باشور لە لوبنان | فول فەند

هەفتەی لێکۆڵینەوەی وڵاتانی نیمچەگۆی باشور لە لوبنان | فول فەند

Lebanon Global South Event 2025

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

کوردسۆڵەر ئەمجارە پرۆگرامێکی یەک هەفتەیی فول فەندی بۆ هێناون بۆ ئەم مانگی ١١ ەیە لە لوبنان

پرۆگرامی هەفتەی لێکۆڵینەوەی باشوری نیمچەگۆی زەوی لە لوبنان لایان ڕێكخراوی عەرەبی بۆ گەشەپێدان و تۆڕی وڵاتانی جیهانی سێیەم، چاودێری کۆمەڵایەتی و دیداری سیاسی جیهانی و پەیمانگای ئەسفاری لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت رێکخراوە. ئامانجەکانی پرۆگرام بریتین لە ئالنگاریەکانی بەردەم گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام، برەودان بە لێهاتویی لە بواری کێشەکانی گەشەسەندنی جیهانی، خۆگونجاندن لەگەل گۆرانکاریەکانی باشوری نیمچەگۆی زەوی.

پرۆگرامەکە لە هەفتەی ١٠/١١/٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێ و ڕێکخەرانی پرۆگرام تەواوی تێچووەکانی وەک تکتی فرۆکە و شوێنی مانەوە و لە ئەستۆدەگرن. هەروەها بۆ پرکردنەوەی فۆرم، پێویستە ناکا هیچ بڕە پارەیەک بدەی

پوختەی پرۆگرام

وڵاتی میواندار: لوبنان

شوێن: بەیروت

ماوە: ١ هەفتە

بەروار: لە ١٠/١١/٢٠٢٥ دەسپێدەکا

جۆری پرۆگرام: فول فەند

دواوادە: ٢٠/٨/٢٠٢٥

بۆچی بەژدار بی؟

١. قوڵکردنەوەی تێگەیشتنت بۆ بوارەکە لە ڕێگەی وتوێژی قوڵ لەگەل هاوەڵی ترت لەو کەسانەی کە لەبواری کۆمەڵگەی مەدەنی لە وڵاتانی باشوری زەوی کاردەکەن

٢. فراوانکردنی شارەزایت لە سیاسەتە ئەلتەرنەیتڤەکانی گەشەپێدانی جیهانی

٣. دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی فراوان لە بوارەکەدا

٤. برەودان بە بڕوابەخۆبوونی خود

بۆ ئەوەی بتوانی بەژداربی لەم ئیڤێنتە، پێویستە لە بواری کۆمەڵگەی مەدەنی کاربکەیت و چالاک بیت و خەڵکی یەکێک لەو وڵاتانە بیت کە دەکەونە نیمچەگۆی باشور. بواری کارەکەشت پێویستە لە بوارەکانی گەشەپێدان، کێشە ماکرۆئابوریەکان، بەڕێوەبردن، جێندەر، کەشوهەوا و دادپەروەری دیجیتاڵی دابێ

بواری پرۆگرامەکە بریتیە لە ئەلتەرنەیتڤەکانی بەرێوەبرد وگەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام

جگە لەمانە، مەرجەکانی دیکە بریتین لە:

١. تەمەنت خوار ٤٠ ساڵ بێ

٢ دانیشتووی یەکێک لە وڵاتانی باشوری نیمچەگۆی زەوی بی

٣. بڕوانامەی زانکۆ لە بوارەکانی گەشەپێدان، ئابوری، زانستە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، مافەکانی مرۆڤ

٤. رێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆیی، نیشتمانی یان هەرێمی پاڵپشتیت بکا

٥. کەسێکی چالاکبیت لە نوێنەرایەتیکردن و تەنسیقکردن لە کارەکانی پەیوەست بە گەشەپێدان، بەرێوەبردنی جیهانی، قەرز، بازرگانی، وەبەرهێنان، دادپەروەری باج، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، گۆرانی کەشوهەوا، فرەچەشنی زیندەوەران، کشتوکاڵ، وە دادپەروەری جێندەری

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامەکە، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرم پڕبکەرەوە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان