Thursday, October 23, 2025
سەرەکNewsسکۆلارشیپی دکتۆرا لە زانکۆی ئۆتاگۆ لە نیوزلەندا ٢٠٢٥ | فول فەند

سکۆلارشیپی دکتۆرا لە زانکۆی ئۆتاگۆ لە نیوزلەندا ٢٠٢٥ | فول فەند

University of Otago PhD Scholarships 2025 in New Zealand

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

ئەگەر ئارەزووی ئەزموونێکی جیاوازی خوێندن و دەکەی و دەتەوێ لە وڵاتێکی جیاواز خوێندنی دکتۆرات دەسپێبکەی، ئەوا کوردسکۆڵەر دەرفەتێکی سکۆلارشیپی ناوازەی بۆ هێناوی لە زانکۆی ئۆتاگۆوە لە نیوزلەندا. بۆ ئەمساڵی خوێندن، زانکۆی ناوبراو دەرفەتی سکۆلارشیپ دەبەخشێ بە توێژەران و ئارەزوومەندانی دکتۆرا لە سەرانسەری جیهانەوە. هەر ئەوەش نا، جگە لە پارەی خوێندن و مەسرەفی ژیان، چەندەها سەرچاوەی تر دەخاتە بەردەستی ئارەزوومەندان. بۆیە ئەم دەرفەتە بقۆزەرەوە و هەر ئێستا دەسپێبکە

لە ڕێگەی ئەم سکۆلارشیپە، پێشکەشکار دەستیدەگا بە ١٣ ناوەندی توێژینەوەی ئاستبەرزی جیهانی و مێژوویەکی ئەکادیمی نایاب. لە میانەی خوێندنەکەتدا، چەندان توێژەری جیهانی لە ژینگەیەکی جیهانی وانەکانت پێدەڵێن. هەر بۆیە ئەم دەرفەتە بۆ ئەو کەسانەیە کە تموحی بەرزیان هەیە بۆ خوێندنی دکتۆرا

پوختەی سکۆلارشیپ

وڵاتی میواندار: نیوزلەندا

ناوەند: زانکۆی ئۆتاگۆ

ژمارەی سکۆلارشیپ: ١٦٤

ئاستی سکۆلارشیپ: دکتۆرا

جۆری سکۆلارشیپ: فول فەند

مەرجەکانی شمولکردن: خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی

سودەکان

١. بڕە مووچەیەکی مانگانە بە بڕی ٣٣،٦٢٤ دۆلاری نیوزلەندی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی

٢. بەخشران لە کرێی خوێندن بۆ ماوەی ٣٦ مانگ

٣. دەسکەوتنی ئەزموونی پراکتیکی لە تاقیگەی پێشکەوتوو

٤. فێربوون لە پرۆفیسۆر و مامۆستای جیهانی

٥. مێنتۆرشیپی تایبەت بە خۆت لە چوارچێوەی خوێندنەکەت

٦. بەدەستهێنانی لێهاتوویی و کارامەیی، لەوانە توانای وتوێژکردن و توانای شیکردنەوە

٧. زانکۆکەت زانکۆیەکی ئاستبەرزی جیهانیە و چەندان دەرفەتی جیهانیت دێتە بەردەم

١. دەرفەتەکە کراوەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی نیوزلەندا

٢. پێشکەشکار پێویستە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێ و نمرەکەی بە لایەنی کەم لە ئاستی ٠.٧٥ ئی ئێف تی ئێسی پێوەری نیوزلەندی بێ

٣. پێویستە یەکەم جار بێ پێشکەشکار پێشکەشی خوێندنی دکتۆرا بکا لە زانکۆی ئۆتاگۆ

٤. خوێندکارانی نێودەوڵەتی پێویستە خاوەنی ریکۆردێکی ئەکادیمی بەرزبن تاوەکو بتوانن مەرجەکانی تایبەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن پربکەنەوە

٥. بوونی ئارەزوو و توانای ئەنجامدانی توێژینەوە

٦. پێویستە پێشکەشکار لە لایان سەرۆکی ئەو بەشەی دەیەوێ لێی بخوێنێ پشگیری بکرێ

٧. توانستی زمانی ئینگلیزی لا ئاستێکی بەرزدا بێ و بە تێستی زمان ئەم توانایە بسەلمێنێ

٨. پێویستە کەسەکە بتوانێ مەرجەکانی توانستی زمانی زانکۆ پربکاتەوە

دواوادە

ئەم سکۆلارشیپە بە درێژایی ساڵ کراوەیە و بەڵام باشترە خوێندکار بە زووترین کات داواکاری پێشکەشبکا

کورد سکۆلەر لینکی پڕۆگرام

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، لینکی پرۆگرام لە خوارەوە دانراوە و ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

١. چێکی مەرجەکانی شمولکردن بکە: تەئکیدبکەرەوە کە مەرجەکانی ئەو پرۆگرامەی دەتەوێ بیخوێنی شمولت دەکات و لە هەمووشی گرنگتر دڵنیابە کە نمرەی ماستەرەکەت بە لایەنی کەم لە ئاستی ٠.٧٥ ئی ئێف تی ئێسی نیوزلەندیە و مەرجی زمانت تەواوە

٢. بەڵگەنامەکان ئامادەبکە: بەڵگەنامەکانی وەک ترانسکریپتی ئەکادیمی، پرۆپۆزالی توێژینەوە، مەرجی زمانی ئینگلیزی و نامەی پشگیری ئامادەبکە

٣. سەردانی وێبسایتی فەرمی بکە و پرۆتالی تایبەت بە سکۆلارشیپەکە بدۆزەرەوە

٤. ئەپلیکەیشنەکە بە تەواوی پربکەرەوە و زانیاری راست و دروست بنووسە

٥. ئەپلیکەیشنەکە سەبمیت بکە: تەنها لە ڕێگەی وێبسایت و پرۆتالی فەرمیەوە دەبێ

٦. زوو زوو چێکی باری ئەپلیکەیشنەکەت بکەرەوە و لە حالەتی بوونی داواکاری دیکە، پێداویستیەکان دابین بکە

٧. چاوەرێی وەڵامی زانکۆ بە چونکە ئەوانە سەرکەوتوو لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێنەوە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان