گەر ئارەزوومەندی خوێندنی ماستەر یاخود دکتۆرای لە وڵاتێکی دراوسێ، ئەوا ئەم هەلە ناوازەیە بۆ تۆیە. ئێستا سکۆلارشیپەکانی زانکۆی خەلیفە لە ئیمارات کراوەیە
ئەم هەلە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی تا هەلی خوێندن لە یەکێک لە پرۆگرامە تایبەتەکانی زانکۆی خەلیفە لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٦ بەدەستبێنن. ئەم سکۆلارشیپە فول فەندانە بەردەستن بە ئامانجی ئەوەی خوێندکار بێ گوێدانە ئالنگاری ماددی بتوانێ درێژە بە خوێندنیان بدەن. هەر بۆیە ئەم سکۆلارشیپە دەرفەتێکی ناوازەیە کە دووبارە بوونەوەی نیە
پوختەی سکۆلارشیپ
وڵاتی میواندار: ئیمارات
ناوەندی خوێندن: زانکۆی خەلیفە
ئاستی خوێندن: ماستەر و دکتۆرا
سودەکان: فول فەند
دواوادە: ١٥/٩/٢٠٢٥
سودەکانی سکۆلارشیپ
١. بوونی سکۆلارشیپی فول فەند یاخود نیوە فەند بۆ هەموو بوارەکان
٢. بڕە مووچەی مانگانە
٣. پارەی کتێب و ماتریاڵ
٤. شوێنی مانەوە
٥. بیمەی تەندروستی
٦. پالپشتی پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا و گەشت بۆ ئیمارات و بە پێچەوانەوە
٧. پاڵپشتی ماددی بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسە جیاوازەکان
٨. دەرفەتی ئەنجامدانی ئینتەرنشیپی نێودەوڵەتی
٩. بەدەستهێنانی ئەزموونی وانەوتنەوە و گەشەپێدانی کارەکەت
ئەم خاڵانەی خوارەوە مەرجەی سەرەکین بۆ وەرگیران لە پرۆگرامەکانی زانکۆی خەلیفە بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
بۆ ئارەزوومەندانی پرۆگرامەکانی ماستەر
١. تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود هاوتاکانی بە کەمترین جیپیئەی ٣ لە کۆی ٤ نمرە یاخود هاوتاکانی
٢. یەکێک لە تێستە بڕواپێکراوەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە
تۆیفڵ ئایبیتی بە نمرەی ٩١ یان زیاتر یان
تاقیکردنەوەی ئایەڵس بە کۆنمرەی ٦.٥ یان
کۆنمرەی ١٥٥٠ لە تێستی زمانی ئێمسات
٣. بە لایەنی کەم دوو نامەی پشگیری
٤. یەک ستەیتمێنت ئۆف پەرپس لە نێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ وشە
٥. ئامادەبوون لە چاوپێکەوتنی تایبەت بە زانکۆ
بۆ ئارەزوومەندانی پرۆگرامەکانی دکتۆرا
١. بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە کۆنمرەی جیپیئەی ٣ لە کۆی ٤ نمرە یاخود هاوتاکانی
٢. بوونی بڕوانامەی ماستەر لە بوارێکی هاوتەریب بە بە بەکالۆریۆس و ئەو پرۆگرامی دکتۆرایەی تەقدیمی دەکەی بە کۆنمرەی جی پی ئەی ٣.٢٥ لە کۆی ٤ نمرە یاخود هاوتاکانی لە زانکۆیەکی ئاست بەرز
٣. بوونی یەکێک لە تێستەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەم شێوەیەی خوارەوە
تۆیفڵ ئای بی تی بە کۆنمرەی ٩١ یان
ئایەڵس بە کۆنمرەی ٦.٥ یاخود
تێستی زمانی ئێمسات بە کۆنمرەی ١٥٥٠
٤. بە لایەنی کەم بوونی دوو نامەی پشگیری
٥. ستەیتمێنت ئۆف پەرپس ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ وشە
٦. ئامادەبوون لە چاوپێکەوتنی تایبەتی زانکۆ
تێبینی: بۆ هەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا تایبەت بە خوێندکارانی عێراقی، لە ئەگەری بوونی بەڵگەی پێویست کە لە زانکۆیەک خوێندوتە کە زمانی خوێندن تیایدا ئینگلیزیە و توانیوتە لە تاقیکردنەوەی تایبەت بە زانکۆکە ئاستی ٦ ی ئایەڵس یاخود ٧٩ تۆیفڵ ئای بی تی و ١٤٠٠ ئێمساتت بەدەستهێناوە، ئەوا زانکۆ دەتوانێ مەرجی زمانت بۆ لابەرێ
لە هەموو حالەتێکدا، مەرجە پێشکەشکار لە کاتی تەقدیمکردن بۆ پرۆگرامەکان بەڵگەی توانستی زمان ئەپلۆد بکا تەنانەت گەر شمولی بەخشین لە مەرجی توانستی زمانیش بکەی
بەڵگەنامە پێویستەکان
ئەم بەڵگەنامانەی لە خوارەوە هاتوون، پێویستە بە ڕوونی سکان بکرێن و لە پرۆتالی تایبەتی زانکۆ ئەپلۆد بکرێن. بۆ هەر ئەپلیکەیشنێک بڕی ٢٠٠ درهەمی ئیماراتی + تاکس وەردەگیرێت
١. بڕوانامەی تەسدیقکراوی بەکالرۆیۆس و ماستەر
٢. بڕوانامەی یەکسانکردنی بڕوانامە لە ئیمارات کە لە لایان وەزارەتی پەروەردەی ئیماراتەوە ئەنجامدەدرێ و داواکراوە بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئیمارات خوێندوویانە. لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانی بە ئۆنلاین پرۆسەکە دەسپێبکەی و ئاگاداربە کە ئەم پرۆسەیە کات دەخایەنێ
٣. بڕوانامەی تەسدیقکراوی ئامادەیی
٤. تێستی زمان (ئەوانەی کە داواکراو بوون) یاخود بەڵگەنامەی خوێندنی ئینگلیزی لە زانکۆ
٥. تێستی جی ئاڕ ئی
٦. سیڤیەکی ورد
٧. ستەیتمێنت ئۆف پەرپس ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ وشە
٨. رەسمێکی پاسپۆرت بە باکگراوندی سپی
٩. کۆپی پاسپۆرت
١٠. ریسێرچ پرۆپۆزەڵ ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ وشە تەنها بۆ خوازیارانی دکتۆرا