فیڵۆوشیپی سەنتەری ویڵسن دەرفەتێکی ناوازەیە و یەکێکە لە پرۆگرامە ئاست بەرزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تایبەت بە زانایان، ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران تا لە سەرانسەری جیهانەوە بێن و بۆ ماوەی ٩ مانگ توێژینەوەی ئاست بەرز لە سەنتەرەکە ئەنجامبدەن
ئەم پرۆگرامە لە سەنتەری نێودەوڵەتی ودڕەو ویڵسن بۆ زانایان لە واشنتن ئەنجامدەدرێ و هانی توێژینەوەی سەربەخۆ، ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەژداربیکردن لە یاسادانان دەکات لە بەرزترین ئاستدا
بە بەژداریکردن لەم پرۆگرامە چانسی ئەوەت دەبێ لە ژینگەیەکی پیشەیی و ئەکادیمی توێژینەوە لەگەل شارەزایانی دنیا و بڕیار بەدەستان ئەنجام بدەی. بەژداربوان دواتر هاندەدرێن کە بەژداری لە پرۆسەی سیاسەتی گشتی وڵاتی خۆیاندا بکەن و جێدەستیان لەسەر چارەسەری کێشە جیهانیەکانی بەدیاربخەن
پوختەی پرۆگرام
وڵات: ئەمریکا
ناوەند: ناوەندی ویڵسن
ئاستی خوێندن: پۆست دکتۆرا
ماوە: ٩ مانگ
سودەکان: فول فەند
دواوادە: ١/١٠/٢٠٢٥
سودەکان
١. موچەیەک بە بڕێ ٩٠،٠٠٠$ بۆ ماوەی پرۆگرام
٢. بەژداربوون لە کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیر و زیندوو
٣. هاوکاریکردن فڕەڕەهەدی لەگەل زانایان، بڕیاربەدەستان و پسپۆڕان
٤. دەرفەتی پێشکەشکردن و ناساندنی توێژینەوەکەت بە کەسانی دەسڕۆیشتوو
٥. گەشەپێدانی پیشەی ئەکادیمی و پیشەگەریت
٦. بەژداریکردنت لە وتوێژی هەستیاری تایبەت بە یاسادانان لەسەر ئاستێکی جیهانی
١. بۆ هەموو کەسێک لەسەرانسەری جیهانەوە بەردەستە
٢. ئەو کەسانەی کە لەدەرەوەی ئەمریکاوە داواکاری پێشکەشدەکەن دەبێ خاوەنی پاسپۆرت بن و بتوانن ڤیزای ناسراو بە جۆری جەی ١ بەدەستبهێنن، تەنانەت گەر ئێستاش لە ئەمریکا بن
٣. کاندیدانی ئەکادیمی پێویستە دکتۆرایان تەواوکردبێ و لە ئاستی پۆست دکتۆرادا بن و لە دوای تێزی دکتۆراکانیانەوە کتێبێک یاخود مۆنۆگرافێکیان بڵاوکردبێتەوە
٤. پیشەگەران و بڕیاربەدەستان پێویستە لە ئاستێکی پیشەگەری هاوتای هەڵگرانی دکتۆرادا بن
٥. زمانی ئینگلیزی پێویستە لە ئاستێکی باڵادابێ بۆ ئەوەی بتوانی بەژداری گفتوگۆکان بی
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. فۆرمی پرۆگرامەکە بە تەواوکراوی
٢. سیڤیەکی ئەپدەیت – تاوەکو ٣ پەڕە
٣. لیستی بڵاوکراوەکان – تاوەکو ٣ پەڕە
٤. پرۆپۆزەڵی پرۆژە – تاوەکو ٥ پەڕەی سینگڵ سپەیس
٥. بیبلیۆگرافی (ریفرێنسەکان)ی پرۆژەکەت
٦. دوو نامەی پشگیری
١. کاریگەری و تازەیی توێژینەوەکەت
٢. پێویستە پرۆژەکە پەیوەست بێ بە کێشە هەنووکەییەکانی سیاسەت و یاسادانان
٣. گونجان لەگەل بواری ئیشی ناوەندەکە
٤. پرۆپۆزەلەکە پێویستە ڕوون بێت و کوالیتی بەرزبێ
٥. توانست و دەسکەوتەکانی پێشکەشکار
٦. توانای بەرەوپێشبردنی ئەرکی ناوەندەکە
ئێستا و بۆ یەکەم جار دەتوانن پێشکەشکردنی داواکاری بە تیمی شارەزای کوردسکۆڵەر بسپێری
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
پركردنەوەی فۆرمی تایبەتی پرۆگرام: فۆرمەکە لەسەر وێبسایتی فەرمی سەنتەرەکە بەردەستە
ناردنی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە: فۆرمەکەت و هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان لە ڕێگەی پۆرتالی تایبەتەوە سەبمیت بکە
یاساکانی ڤیزای جۆری جەی ١: پێویستە بەر لە پێشکەشکردن چێکی مەرجەکانی ئەم ڤیزایە بکەی لە وێبسایتی فەرمی کونسولخانە و بالیۆزخانەی ئەمریکا
بەدواداچوونی ئەپلیکەیشنەکەت: سەبمیشنەکەت پشراستکەرەوە و بەدواداچوون بۆ ئەپلیکەیشنەکەت بکە