سکۆلارشیپی برایتی زانکۆی مالایا زەمالەیەکی ئاست بەرز و جیهانی فول فەندە کە ئامانجی ڕاکێشانی کەسانی بەتوانای ئەکادیمیە لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ مالیزیا بۆ خوێندنی ئاستی دکتۆرا لە زانکۆی یەکەمی ئەو وڵاتە. ئەم سکۆلارشیپە بۆ خەڵکانی مالیزی و خوێندکارانی نێودەوڵەتیش بەردەستە
پوختەی سکۆلارشیپ
وڵات: مالیزیا
ناوەند: زانکۆی مالایا
ئاستی خوێندن: دکتۆرا
سودەکان: فول فەند
دێدلاین: هەمەجۆر
سودەکانی سکۆلارشیپ
وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا، ئەمە سکۆلارشیپێکی فول فەندە، واتا هەموو مەسرەفێکی خوێندن و ژیان لەسەر پرۆگرامەکە و زانکۆکەیە بەم جۆرەی خوارەوەیە
١. بڕە مووچەیەکی مانگانە بە بڕێ ٣٥٠٠ دراوی مالیزی بۆ ماوەی ٤٢ مانگ
٢. بەخشین لە کرێی خوێندن بۆ ماوەی ٧ سمستەر
٣. زەمالەکە بیمەی تەندروستی، تێچووی ڤیزا، پارەی پشکنینە پزیشكیە پێویستەکان، و شوێنی مانەوە لەخۆناگرێ
مەرجەکانی وەرگیران لەم سکۆلارشیپە بەمشێوەیەی خوارەوەن
١. لە کاتی پێشكەشکردنی داواکاری، تەمەنی کەسی پێشکەشکار نابێ لە ٣٠ ساڵ زیاتر بێ
٢. پێویستە نمرەی بەکالۆریۆسی کەسی پێشكەشکار بە شێوەی سی جی پی ئەی لە ٣.٧٠ زیاتر بێ
٣. پێوویستە بڕوانامەی ماستەری پێشکەشکار بە شێوەی توێژینەوە یاخود سیستەمی تێکەڵ بووبێ و نمرەی ماستەرەکەی بە شێوازی سی جی پی ئەی بریتی بێ لە ٣.٧/٤
٤. تێستی زمان پێویستە: ئایەڵس ٦.٥ بەرەو سەر، تۆفڵ ٧٣-٩٣، یاخود تێستی دیکەی زمان کە لە لایان زانکۆکە باوەڕپێکراوبن
بەڵگەنامە پێویستەکان
١. وێنەیەکی پاسپۆرت
٢. فۆرمی پرۆگرامەکە
٣. بەڵگەی بڵاوکراوە زانستیەکانت
٤. کۆپی کارتی نیشتیمانی
٥. بڕوانامەی جیداری و ترانسکریپتی بەکالۆریۆس و ماستەر
٦. بڕوانامەی تێستی زمان
بوارەکانی توێژینەوە بریتین لە
١. وزەی ناوکی و گۆرانکاری نوێی وزە
٢. نیمچە کۆندەکتەر و چیپەکان
٣، نانۆتەکنەلۆجی و لێکۆلینەوەی کوانتەم
٤. ژیری دەسکرد و رۆبۆتیکی دیجیتاڵی
٥. زانستی بۆشایی ئاسمان و ئەندازیاری
٦. بەردەوامی و ئاسایشی خۆراک
٧. تەندروستی و پزیشکی
٨. کانزا سەرەکیەکان و دەگمەنەکانی زەوی
٩. داهێنانی بەرگری و ئاسایش
١٠. بەرەوپێشبردنی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە بواری ئابوری، دارایی، یاسا، جیۆپۆلەتیک
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
بۆ پێشکەشکردن، پێویستە ئەپلیکەیشنی فەرمی پرۆگرام پڕبکەیتەوە
پێویستە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان کۆبکەیتەوە و ئامادەیان بکەی. پێویستە فۆرماتی بەڵگەنامەکان بە پیدیئێف بێ
بە ڕوونی فایلەکانت ناوبنێ تا ناسینەوەیان ئاسان بێ، دەتوانی بۆ ناونانەکە ئەم فۆرماتەی خوارەوە بەکاربێنی
YourName_UMBrightS_dd-mm-yy
ئەپلیکەیشنی تەواوکراو و تەواوی بەڵگەنامەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە
brightscholar@um.edu.my