Wednesday, October 22, 2025
سەرەکScholarshipsسکۆڵارشیپی ئۆپن دۆرس لە ڕوسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ |فول فەند

سکۆڵارشیپی ئۆپن دۆرس لە ڕوسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ |فول فەند

Open Door Scholarship in Russia | Fully Funded

زانیاری لەسەر پڕۆگرامەکە

سکۆلەرشیپی ئۆپن دۆرس ٢٠٢٦ لە ڕووسیا پرۆگرامێکە کە لەلایەن حکومەتی ڕووسیا پێشکەش بە خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، و پۆست دکتۆرا. ساڵی پێشوو، زیاتر لە ٦٣٠٠ کەس براوەی ئەم سکۆلارشیپە بوون بە هەموو ئاستەکانیەوە. تۆش گەر ئامادەیت و لەخۆتڕادەبینی، دەتوانی یەکێک بی لەو کاندیدانەی کە ئەمساڵ لە سەرانسەری جیهانەوە داواکاری پێشکەش دەکەن. پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بۆ پێشکەشکردن بدەی

براوەی سکۆلەرشیپی ئۆپن دۆر سکۆلەرشیپێکی تەواو وەردەگرن بۆ خوێندن بۆ پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا و پۆست دکتۆرا لە زانکۆی ڕووسی هەڵبژێردراوی خۆیان. هەروەها خوێندکاران دەتوانن لە ڕووسیا بەبێ سنور کار بکەن. هەروەها مۆڵەتی نیشتەجێبوون وەردەگرن

لە خوارەوە وردەکاری زیاتر دەربارەی مەرجەکانی سکۆلەرشیپی دەرگا کراوەکان و پرۆسەی پێشکەشکردن دەخەینەڕوو

پوختەی سکۆلارشیپ

وڵاتی میواندار: ڕوسیا

ناوەند بەژدارەکان: ٢٤ زانکۆی ڕوسی بەژدارن لەم پرۆگرامە

ئاستی سکۆلەرشیپ: بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، و پۆست دکتۆرا

جۆری سکۆلارشیپ: فول فەند کە لە لایان وەزارەتی زانست و خوێندنی باڵای ڕوسیا دابیندەکرێ

دوا وادە: ١٦/١١/٢٠٢٥

سودەکانی سکۆلارشیپ

کرێی خوێندنی تەواو

پێشکەشکردن بە خۆڕاییە

مووچەی مانگانە

شوێنی مانەوە

هەروەها خوێندکاران دەتوانن کار بکەن

بایۆلۆجی و بایۆتەکنەلۆژیا

زانستی کۆمپیوتەر و داتا

بیرکاری کارپێکراو و زیرەکی دەستکرد

بزنس و بەڕێوەبردن

سیاسەت و توێژینەوەی نێودەوڵەتی

زانستە فیزیاییەکان و تەکنەلۆژیا

زمانەوانی و زمانە مۆدێرنەکان

کیمیا و زانستی کەرەستە

ئابووری و ئابووریپێوان

ئەندازیاری و تەکنەلۆژیا

پزیشکی کلینیکی و تەندروستی گشتی

زانستەکانی زەوی و ژینگە بۆ بەردەوامیی

پەروەردە و دەروونناسی

شارسازی و ئەندازیاری شارستانی

سکۆلارشیپەکە بۆ هەموو نەتەوەکان بە عێڕاقی و کوردەوە بەردەستە. جگە لەوە بە پێی ئاستەکان مەرجەکان بەمشێوەیەن

تراکی بەکالۆریۆس: تەواوکردنی ئاستی ئامادەیی و بوونی بڕوانامە. هەڵبژاردنی بەشەکان و وەرگیرانت بە پێی نمرەکەت دەبێ

تراکی ماستەر: پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆست هەبێ یاخود تا کاتی داخستنی دەرگای پێشکەشکردن بروانامەکەت ئامادەبێ

تراکی دکتۆرا: پێویستە بڕوانامەی ماستەرت هەبێ و یاخود تا کاتی داخرانی دەرگای پێشکەشکردن بڕوانامەکەت بەدەسبێنی

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە بەشی پرسیارە باوەکان بخوێنەوە

یانیش گەر خۆت دەتەوێ تەقدیم بکەی، ئەوا لە خوارەوە هەنگاو بە هەنگاو پرۆسەکە ڕوونکراوەتەوە

١. لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بە ئۆنلاین خۆت تۆمار بکە بۆ دروستکردنی ئەکاونتی تایبەتی پرۆگرام

٢. پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەتی پرۆگرام (پۆرتفۆلیۆ) و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست کە لە ئەکاونتەکەتدا بەردەستە. هەروەها هەموو بەڵگەنامەکان هاوپێچ بکە

٣. لە دوای بەرواری کۆتایی (١٦/١١/٢٠٢٥) ناتوانی فۆرمەکەت ئیدیت بکەی

٤. لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فۆرمەکان، ئینجا ئەوانەی لەم قۆناغە دەردەچن بانگهێشتدەکرێن بۆ قۆناغی دووەم

٥. لە دوای هەڵسەنگاندنی قۆناغی دووەم و چاوپێکەوتن، براوەکانی کۆتایی هەڵدەبژێردرێن و دەتوانن بە خۆڕایی دەسبکەن بە خوێندن لە ڕوسیا

هەڵبژاردنی زانکۆکان

دەتوانی تاوەکو ٦ زانکۆ هەڵبژێریت کە ئارەزوو دەکەی لێیان بخوێنی. ڕیزبەندی زانکۆکانیش بە پێی ئەوەیە خۆت زیاتر ئارەزووی خوێندن دەکەی لە کامە زانکۆ. گەر بژاردەی یەکەمت ئەو بەشەی تێدا نەبێ کە دەتەوێ بیخوێنی، راستەوخۆ ئەپلیکەیشنەکەت دەنێردرێ بۆ زانکۆی دووەم

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان