Thursday, October 23, 2025
سەرەکEventsفیڵۆوشیپی ئیکۆینگ گرین ٢٠٢٦ تایبەت بە کارسازان لە ئەمریکا | فول فەند

فیڵۆوشیپی ئیکۆینگ گرین ٢٠٢٦ تایبەت بە کارسازان لە ئەمریکا | فول فەند

Echoing Green Fellowship 2026 in the USA

فیڵۆوشیپی ئیکۆینگ گرین پرۆگرامێکی ناوازەیە بۆ ئەو کارسازانەی کە لە دەسپێکی کارەکانیاندان و بیرۆکەی تازە کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن دەهێننە ئاراوە. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە، سەرکردە گەنجەکانی بواری کارسازی کەرەستەی پێویست، یارمەتی دارایی، و پەیوەندی بەهێز دروستدەکەن کە یارمەتیان بدات تاوەکو کاریگەری کارەکانیان لە چەند بوارێکدا زیاتر بکەن، لەوانە دادپەروەری، یەکسانی، کەشوهەوا، پەروەردە، تەندروستی

ئەو کەسانەی داواکاری بۆ ئەم پرۆگرامە پێشکەشدەکەن، عادەتەن کەسانێکن کە لە هەڕەتی سەرەتای کاری کارسازی خۆیاندان یاخود دەمەزرێنەری ڕێکخراوی قازانج نەویستن کە پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەل کۆمەڵگەکانیان هەیە. لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە دەتوانن فەندی سەرەتایی، ڕاهێنان، وە گەشەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی بەدەسبهێنن. ئەمەش تایبەت بەو کەسانەی کە دەیانەوێ بە تەواوی خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ کارەکانیان لەو بوارەدا

پوختەی پرۆگرام

وڵات: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ناوەندی میواندار: ئیکۆینگ گرین

ماوە: ١٨ مانگ

سودەکان: فول فەند

دواوادە: ٨/١٠/٢٠٢٥

سودەکان

گەر هەلبژێردرای بۆ ئەم پرۆگرامە، ئەوا لەم شتانەی خوارەوە سودمەنددەبی

١. موچەیەکی جێگیر بۆ ماوەی ١٨ مانگ بە بڕی ١٠٠،٠٠٠$ کە ئەمەش ڕێگەت دەدا بۆ ماوەی ١٨ مانگ بە شێوەی فول تایم کار لەسەر پرۆژەکەت بکەی

٢. بەژداربوون لە ڕاهێنانی بواری بنیاتنانی تواناکان، گەشەپێدانی توانای سەرکردایەتی، وە پاڵپشتی ڕێکخراوەیی

٣. داخل بوون بۆ کۆمیونیەتیەکی جیهانی لە کارسازانی کۆمەڵایەتی، ڕاهێنەران، پاڵپشتی پسپۆڕان، نێتوۆرکینگ، وە کۆبوونەوەی تایبەت

مەرجەکان

بۆ ئەوەی بتوانی بەژداری پرۆگرام بکەی، ئەم مەرجانەی خوارەوە پێویستە هەبن

١. تاوەکو بەرواری ١/٦/٢٠٢٦ تەمەنت گەیشتبێتە ١٨ ساڵ یاخود زیاتر

٢. توانای پەیوەندیکردن و گفتوگۆت هەبێ بە زمانی ئینگلیزی. هەموو پاڵپشتیەکان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشدەکرێن

٣. دامەزرێنەر یاخود هاودامەزرێنەری ئەو ڕێکخراوە یاخود بیرۆکەیە بیت کە لە ڕێگەیەوە تەقدیمدەکەی. پێویستە ڕۆڵێکی بەرچاوت هەبێ لە دامەزراندنی ڕێکخراو، نەوەک لە قۆناغەکانی دوایدا ببیە سەرکردە

٤. یەکێک بیت لە بڕیاربەدەستەکانی ڕێکخراوەکە. پێویستە خاوەن تێڕوانینێکی ستراتیجی بیت و دەسەڵاتت هەبێ

٥. ئامادەییت هەبێ کە بە شێوەی فولتایم (بە نزیکەیی ٤٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا) کار لەسەر پرۆژە پێشنیارکراوەکەت بکەی

دەربارەی ڕێکخراو و دامەزراوەکەت

١. پێویستە دامەزراوەکەت لە قۆناغی سەرەتادا بێت – یاخود بیرۆکەیەک بێت کە پێویستی بە فەندینگ و گەشەپێدانی ڕێخراوەیی هەبێ. باشتر وایە ماوەی کارکردنت ٥ ساڵ یاخود کەمتر بێت و پێویستیت بە یارمەتی دارایی و تەکنیکی هەبێ

٢. ئەگەر ڕێخراوەکە کۆمپانیایەکی خاوەنداری هەبێ یاخود لەژێر چەتری کۆمپانیای تردا کاربکات، پێویستە ڕێکخراوەکە تا ڕاددەیەکی تەواو سەربەخۆیی هەبێ – بە واتایەکی تر توانای بڕیاردان لەژێر دەستی دامەزرێنەر یاخود ئەو تیمە بێت کە داواکاری پێشکەشدەکات

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

١. ئەپلیکەیشنەکەت ئامادەبکە: هەموو پێویستیەکان ریڤیو بکە. سەرچاوە پێویستەکانی وەک وۆرکشیتی ئۆفلاینی ئەپلیکەیشنەکە، مەرجەکانی وەرگیران لە پرۆگرام، ڤیدیۆی فێرکاری تەقدیمکرد داونلۆد بکە

٢. ئەپلیکەیشنەکە پێشکەشبکە: ل ڕێگەی وێبسایتی فەرمی پرۆگرام، داوکاریەکەت بنێرە

٣. خۆت بۆ وێبینارەکان تۆمار بکە: بەژداری وێبیناری تایبەتی پرۆگرام بکە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ستراتیجی بۆ بەهێزکردنی ئەپلیکەیشنەکەت

٤. پێشکەشکردنی کۆتایی: دڵنیابە کە داواکاریەکەت بەر لە وادەی کۆتایی تەقدیمبکەی؛ لە دوای ئەمەوە هیچ پێداچوونەوەیەک و گۆرانکاریەکە ڕێپێدراو نیە

٥. ئەپدەیت وەرگرە: خۆت بۆ وەرگرتنی ئەپدەیت لەسەر سوڕی پرۆگرام و هەواڵی تایبەت بە پرۆگرام تۆمار بکە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان