Thursday, October 23, 2025
سەرەکEventsسکۆلەرشیپی ئیراسمەس مەندەس لە بواری هەمەچشنەی ئاژەڵان و جینۆمیکس لە ئەوروپا |...

سکۆلەرشیپی ئیراسمەس مەندەس لە بواری هەمەچشنەی ئاژەڵان و جینۆمیکس لە ئەوروپا | فول فەند

بۆ دەرچوانی بەشی بایۆلۆجی و سامانی ئاژەڵ ئەم دەرفەتە نایابە بۆ ئێوەیە. ئێستا دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ یەکێک لە پرۆگرامە ناوازەکانی ئیراسمەس مەندەس کراوەیە کە. پرۆگرامی ئیراسمەس مەندەس لە سەرانسەری جیهاندا بەناوبانگن بۆ خوێندنی ماستەری ٢ ساڵین. ئەوەی ئەم پرۆگرامە جیا دەکاتەوە ئەوەیە خوێندنەکەت لە وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت و ماوەی خوێندنەکەت لە ٣ وڵاتی جیاواز و ٣ زانکۆی جیاواز بەسەردەبەی

هەموو پرۆگرامەکانی ئیراسمەس لە لایان کۆمسیۆنی ئەوروپی یەکێتی ئەوروپاوە فەند دەکرێن و هەموو مەسرەفێکی خوێندن لەخۆدەگرن. هەر بۆیە پرۆسەی تەقدیمکردن بۆ ئەم پرۆگرامانە پڕ پێشبڕكێیە

بە دیاریکراوی بۆ ئەم پرۆگرامە، خوێندکارەکە چانسی ئەوەی دەبێ کە لە وڵاتی هۆڵەندا، نەمسا، سوید، فەرەنسا، ئەڵمانیا، و نەرویج بخوێنێ. بە پێی پرۆگرامەکە، مەرجە خوێندکار ماوەی خوێندنەکەی لە ٣ زانکۆی جیاواز لە ٣ لەم وڵاتانەدا تەواو بکا، بەمەش دەبێتە خاوەنی ئەزموونێکی ئەکادیمی تەواو جیهانگیر

پوختەی پرۆگرام

وڵات: هۆڵەندا، نەمسا، سوید، فەرەنسا، ئەڵمانیا، نەرویج

لایەنی فەند: یەکێتی ئەوروپا

ئاستی خوێندن: ماستەر

ماوە: ٢٤ مانگ

کۆرسەکان وەردەگیرێن لە: ٣ زانکۆی جیاوازی یەکێتی ئەوروپا، ٣ وڵاتی جیاواز

سودەکان: فول فەند

دواوادە: ١٥/١/٢٠٢٦

سودەکان

سکۆلەرشیپەکە ئەم شتانە لەخۆدەگرێ

١. تێچووی سەفەر

٢. شوێنی مانەوە

٣. تەواوی پارەی خوێندن

٤. بیمەی تەواو

٥. تێچووی دیکە

٦. تێچووی ڤیزا

٧. تێچووی نیشتەجێبوونی سەرەتا و خواردن

٨. مووچەی مانگانە

مەرجەکانی شایستەیی

١. سکۆلەرشیپەکە بۆ خەڵکی هەموو وڵاتان بەردەستە

٢. پێشكەشکار مەرجە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود هاوتاکانی بێت

٣. بڕوانامەی ئەکادیمی: پێویستە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی زانستی بیت (بە لایەنی کەم ١٨٠ کریدیتت خوێندبێ) لە بواری زانستی ئاژەڵ. گەر بوارەکەت بە تەواوی ئەو ئیختیساسە نیە، پێویستە خاوەنی باکگرواندێکی بەهێز بی لە زانستە بنچینەییەکان (وەک بۆماوە یاخود ئامار) و بەرهەمی ئاژەڵی (جووتکردنی ئاژەڵان، خۆراك)..

٤. توانستی زمانی ئینگلیزی: پێویستە لە ڕێگەی تێستی زمانی گونجاو توانستی زمانی ئینگلیزیت بسەلمێنی و پێویستە لە ئاستێکی بەرزی زمانی ئینگلیزیدا بی. نابێ تێستی زمانەکەت لە ٢ ساڵ کۆنتر بێ. تێستە قبوڵکراوەکان بریتین لە

TOEFL iBT: 92 (minimum 23 in speaking)

Academic IELTS: 7 (minimum 6.5 in speaking)

Cambridge: C1 Advanced or C2 Proficiency

زانکۆ بەژدارەکان

١. زانکۆی واگێنیگێن لە هۆڵەندا

٢. زانکۆی سەرچاوە سروشتیەکان و زانستە زیندەییە کرداریەکان لە نەمسا

٣. زانکۆی سویدی بۆ زانستە کشتوکاڵیەکان لە سوید

٤. زانکۆی پاریس ئاگرۆ تێک لە فەرەنسا

٥. زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگێن لە ئەڵمانیا

٦. زانکۆی نەرویجی بۆ زانستە زیندەییەکان لە نەرویج

پێکهاتەی پرۆگرام

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆگرامی ماستەرەکە، سەردانی ئەم لینکە بکە

مەرجی بەخشران لە تێستی زمان

ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود ماستەری یەکەمیان لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەم وڵاتانەی خوارەوە خوێندووە، لە مەرجی زمان دەبەخشرێن

ئوسترالیا، ئێرلەندا، کەنەدا (جگە لەو کەسانەی کە لە زانکۆی کیوبێک خوێندوویانە)، نیوزلەندا، بەریتانیا، ئەمریکا

چۆنیەتی پێشکەشکردن

١. بەڵگەنامەکان ئامادە بکە: سیڤی، نامەی هاندان، ترانسکریپت و بروانامەی جیداری، ئەنجامی تێستی زمان، ٢ نامەی پشگیری

٢. لە ئۆنلاین خۆت تۆمار بکە: سەردانی ئەم لینکە بکە بۆ دروستکردنی ئەکاونت و پرۆفایلەکەت تەواو پربکەرەوە

٣. ئەپلیکەیشنەکەت سەبمیت بکە: هەموو بەڵگەنامەکان دەبێ بە پی دی ئێف ئەپلۆد بکرێن

٤. چاوەرێی ئەنجام بکە: هەلبژاردنت لەسەر بنەمای توانای ئەکادیمی، نامەی هاندان، ئەزموون، و نامەکانی پشگیری دەبێ

٥. دوای وەرگیران: ڕێنماییەکانی دوای وەرگیرانت جێبەجێبکە و پلانی گەشتکردن و شوێنی مانەوە و پێویستیەکانی سیڤی ئامادە بکە

بڵاوکراوەی پەیوەندیدار

وەڵام دانەوە

تکایە، لێرە کۆمێنتەکەت بنووسە
تکایە، لێرە ناوت بنوسە

بەناوبانگترین بڵاوکراوەکان

نوێترین کۆمێنتەکان